المطلع
عاجل

post-image

وەزیری داد: حکومەتی عێراق کار بۆ چارەسەرکردنی مەلەفی ونبووەکان دەکات


21:54 عێراق
2025-05-26
99312

خالید شوانی وەزیری داد لەمیانی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری  ونبووەکان دووپاتیکردەوە کە حکومەتی عێراق کار بۆ چارەسەرکردنی مەلەفی ونبووەکان دەکات، وەزارەتی دادیش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوبەشە بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی یاساییان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"خالید شوانی وەزیری داد، لە بارەگای وەزارەت لە بەغدا پێشوازیکرد لەخاتوو کاترین بۆمبێزگ سەرۆکی لیژنە نێودەوڵەتی بۆ کاروباری ونبووەکان و وەفدی هاوڕێی. 
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا ئاسۆی هاریکاریی دوو قۆڵی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە نێوان هەردوولا تاوتوێ کرا، ئەویش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی قوربانیانی ونبووی ڕژێمی لەناوچوو و تیرۆر،و کارکردن بۆ داخستنی مەلەفی ونبووەکان کە نواندنی ئەولەویەتێکی نیشتمانی و مرۆیی دەکات.

ڕایشیگەیاند هەر لە میانی دیدارەکەدا شوانی دووپاتیکردەوە کە حکومەتی عێراق گرنگییەکی زۆر بە چارەسەرکردنی مەلەفی ونبووەکان دەدات، بەو پێیەی پرسێکی مرۆییە کە کاریگەری لەسەر مافی هاووڵاتییان هەیە کە بەهۆی تاوان و شەڕەکانی ڕژێمی لەناوچووەوە وکردەوە تیرۆرستییەکان لەوڵاتدا زیانیان بەرکەوتووە، دووپاتیشی کردەوە کە وەزارەتی داد لە ڕێگەی فەرمانگەی مافی مرۆڤەوە ڕۆڵی هاوبەشیی لەم بابەتەدا دەگێڕێت و بە هەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی کرداری کە دەبێتە هۆی داخستنی یەکسان و دادپەروەرانە و یاسایی ئەم مەلەفە مرۆییە. ڕوونیشیکردەوە، وەزارەتەکە کار دەکات بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی ئەلیکترۆنی گشتگیر و ورد لەسەر قوربانیان و ونبووەکان.

لای خۆیەوە خاتوو پۆمپێزگ پێزانینی قووڵی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی حکومەتی عێراق و وەزارەتی داد لە چارەسەرکردنی ئەم مەلەفە نیشاندا و ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە لە بوارەکانی دوکیۆمێنتکردن و هاریکاریی دامەزراوەیی بەدیهاتووە. هاوکات خواستی لیژنەی نێودەوڵەتی دەربڕی بۆ واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی داد، کە میکانیزمەکانی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و پتەوکردنی هاریکاریی لەخۆدەگرێت، لەپاڵ پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوەندی هاوبەشی تایبەتمەند به بەدواداچوونی  مەلەفی ونبووەکان و قوربانیانی تیرۆر و ڕژێمی لەناوچوو. ناوبراو بانگهێشتی وەزیری داد کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە کەسانی ونبوو، کە لیژنەی نێودەوڵەتی لە بەغدا ڕێکیدەخات. 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

طهران تعلق على إغلاق الحدود العراقية: الروابط مع الجيران دائمة

طهران تعلق على إغلاق الحدود العراقية: الروابط مع الجيران دائمة

2026-11-02 12:36 1702
ارتفاع مستمر لأسعار صرف الدولار مقابل الدينار في بغداد وأربيل

ارتفاع مستمر لأسعار صرف الدولار مقابل الدينار في بغداد وأربيل

2026-11-02 11:20 3167
طهران: تبادل الرسائل مستمر مع واشنطن وعلى أمريكا اتخاذ قرارها

طهران: تبادل الرسائل مستمر مع واشنطن وعلى أمريكا اتخاذ قرارها

2026-11-02 10:56 3279
مقتل رجل خمسيني بعشرة رصاصات بدكة عشائرية في ذي قار

مقتل رجل خمسيني بعشرة رصاصات بدكة عشائرية في ذي قار

2026-11-02 10:25 3147
التربية تضبط آليات احتساب الشهادات العليا وتحدد شروط الاستحقاق الوظيفي

التربية تضبط آليات احتساب الشهادات العليا وتحدد شروط الاستحقاق الوظيفي

2026-11-02 10:12 5548
السلطات الفرنسية تفتح تحقيقاً بمحاولة قتل محتجين لقوات أمنية

السلطات الفرنسية تفتح تحقيقاً بمحاولة قتل محتجين لقوات أمنية

2026-11-02 10:06 3409
مفاوضات إيران تهبط بأسعار النفط العالمية في مستهل تعاملات الأسبوع

مفاوضات إيران تهبط بأسعار النفط العالمية في مستهل تعاملات الأسبوع

2026-11-02 09:56 3356
كوريا الجنوبية تضاعف استثمارات الذكاء الاصطناعي والرقائق إلى 16 مليار دولار

كوريا الجنوبية تضاعف استثمارات الذكاء الاصطناعي والرقائق إلى 16 مليار دولار

2026-11-02 09:46 3507
ارتفاع أسعار الذهب عالمياً تزامناً مع انخفاض أسعار النفط

ارتفاع أسعار الذهب عالمياً تزامناً مع انخفاض أسعار النفط

2026-11-02 09:34 3844
مواجهات نارية اليوم في الجولة الـ 16 من دوري نجوم العراق

مواجهات نارية اليوم في الجولة الـ 16 من دوري نجوم العراق

2026-11-02 09:19 3965
محافظة بغداد تشمل جميع المولدات بالوقود المدعوم وتخفض سعر الأمبير

محافظة بغداد تشمل جميع المولدات بالوقود المدعوم وتخفض سعر الأمبير

2026-11-02 08:59 6485
نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

2026-11-02 00:08 7048
إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

2026-11-01 23:04 13859
آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

2026-11-01 21:45 7399
ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

2026-11-01 21:22 6316
الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

2026-11-01 20:47 13543
توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

2026-11-01 18:48 8040
السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

2026-11-01 17:53 12535