المطلع
عاجل

post-image

حکومەت جەخت لە بەکارهێنانی واژۆی ئەلیکترۆنی بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دەکاتەوە


16:42 عێراق
2025-05-25
92955

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی جەختیکردەوە لە بەکارهێنانی واژووی ئەلیکترۆنی بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان 
‏
‏نسینگەی راگەیەندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- سودانی سەردانی وەزارەتی داد و فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی بۆ وەزارەت دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ئەو ڕۆڵەی کە دەیگێڕێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا، چونکە فەرمانگەکانی لەنێو ئەو فەرمانگانەن کە زۆرترین پەیوەندییان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەیە.
‏
‏ ئاماژەی بەوەکرد:-سەرۆک وەزیران فەرمانگەکانی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەسەر کردەوە و چاوی بە کۆمەڵێک هاووڵاتی سەردانکەر کەوت و گوێی لە تێبینی و پێداویستییەکانیان گرت، هەروەها پێداچوونەوەی بە پێشکەوتنی کارەکان کرد لە هەموو قۆناغەکانی خزمەتگوزاری و کارگێڕیدا.  
‏
‏لەمیانی سەردانەکەیدا سودانی جەختی لەپێویستی هەنگاونان بەرەو گۆڕانکارییەکی تەواو کردەوە بۆ ئۆتۆماتیکی و کاری ئەلیکترۆنی، بەمەبەستی ئاسانکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و خێراکردنی ئەنجامدانی مامەڵەکان و لابردنی ئاستەنگەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر فەرمانبەران، ئەمەش لە بیرۆکەی حکومەتێکی خزمەتگوزارییەوە سەرچاوە دەگرێت، کە تەنها دروشم نییە، بەڵکو دەستنیشانکردنێکە بۆ گرنگی بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان دامەزراوەکان و ڕۆڵەکانی گەلەکەماندا.
‏
‏سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە کێشەی قەرەباڵغی کرد لەدامودەزگاکانی وەزارەتی داد، بەهۆی نەبوونی بیناوە لەبەغداد و پارێزگاکان و جەختی کردەوە لەسەر پرسی کارکردن بە واژۆی ئەلیکترۆنی لەتەواوکردنی مامەڵەی هاوولاتیاندا لەگەڵ بوونی ئەوانەی کە دەیانەوێت ڕێگری لەکارەکان بکەن و شتەکان وەک خۆیان بهێڵنەوە، ئەمەش پێویستی بەوەیە بەڕێوبەران چارەسەری بۆ بدۆزنەوە بەتایبەتی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا کە یەکێکە لەتەوەرەکانی هەڵسەنگاندنی بەرپرسان.
‏
‏ سودانی پێداچوونەوەی بە دۆخی فەرمانگەی چاکسازی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ببێتە ماڵێک بۆ چاکسازی زیندانیان لەڕێگەی کارکردنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی و ئاسانکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و نەهێشتنی نە خوێندەواری لەناو بەندیخانە و فەرمانگەکانی چاکسازیدا، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەکانی ئامادەکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشانەی کە ڕێگرن لەم بابەتە.
‏
‏
‏

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

2026-11-02 00:08 6391
إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

2026-11-01 23:04 11542
آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

2026-11-01 21:45 6445
ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

2026-11-01 21:22 5370
الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

2026-11-01 20:47 11568
توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

2026-11-01 18:48 7113
السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

2026-11-01 17:53 10419
نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

2026-11-01 17:50 5750
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-11-01 17:23 5854
طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

2026-11-01 17:21 5814
العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

2026-11-01 14:56 11303
استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

2026-11-01 13:25 10129
المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

2026-11-01 12:27 6077
التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

2026-11-01 11:54 8935
أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

2026-11-01 11:13 6508
التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

2026-11-01 10:07 9583
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 09:02 6196
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 10:01 6306