المطلع
عاجل

post-image

سودانی: باوەڕمان بە ئەگەری دامەزراندنی پیشەسازییەکی عێراقی جیاواز هەیە


19:44 عێراق
2025-04-19
40139

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕاهێنانی کارمەندانی ئەمنی تایبەتمەند بە ئاسایشی زانیاری و پاراستنی ئەلیکترۆنی بۆ ئەپڵیکەیشنەکانی خزمەتگوزاری و بەکارهێنانە داراییەکان، و ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییە چاوەڕوانکراوەکان،دووپاتیشیکردەوە کەباوەڕمان بە ئەگەری دامەزراندنی پیشەسازییەکی عێراقی جیاواز هەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە سەرپەرشتی کردنەوەی چالاکیەکانی 13"ـەیەمین خولی پێشانگای ئاسایش و بەرگری و پیشەسازی سەربازی و ئاسایشی ئەلیکترۆنی کرد، کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت بە بەشداری 155 کۆمپانیا کە نوێنەرایەتی 24 وڵات دەکەن و 65 کۆمپانیای عێراقی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد،پێشانگاکە کە ئامادەبوونێکی دیپلۆماسی بەرچاوی بەخۆوە بینی، سەکۆیەکی ستراتیژی پێکدەهێنێت بۆ نمایشکردنی نوێترین داهێنان و تەکنەلۆژیاکان لەبوارەکانی بەرگری و ئاسایشی ئەلیکترۆنی و دابینکردنی چارەسەری بەرگری و تەکنەلۆژیای ئەمنی هاوچەرخ لەبوارەکانی پەیوەندیکردن و سیستمی چاودێری و کەرەستەی پۆلیس و ئامانج لێی بەهێزکردنی توانای بەرگری عێراق و کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێیە بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی لەبوارەکانی ئاسایش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان دامەزراوەکان و پشتیوانی کردنی و پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرگری نیشتمانی.
سودانی ستایشی هەوڵەکانی ڕێکخەرانی ئەم پێشانگایەی کرد، لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە عێراق  لەبواری خزمەتگوزاری و ژێرخان و کەرتەکانی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و وزە و پترۆکیمیاوییەکاندا گەشەیەکی بێ وێنە بەخۆوە دەبینێت، و جەختی لەوە کردەوە کە پێشانگاکە ببێتە سەکۆیەکی کاریگەر بۆ هاوبەشی زانستی و تەکنیکی لەنێوان کەرتی پیشەسازی عێراقی حکومی و تایبەت و کۆمپانیا بەشداربووەکاندا، و حکومەتیش پشتیوانی تەواو پێشکەش دەکات.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد حکومەت لەڕێگەی ئەم پێشانگایەوە هەوڵدەدات بنکەی پیشەسازی سەربازی لەعیراق فراوان بکات، پاش جێگیرکردنی بناغەکانی لەڕێگەی بەرهەمهێنانی کارگەی تایبەت بە کەرەستەی سووک و مامناوەند و پاشماوەی پێداویستییەکانی زنجیرەی تەکنەلۆژیاوە لە کەرەستەی پیشەسازی و نیمچە پیشەسازی و ماددە سەرەتاییەکان.

ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەدەستی موتەڵع کەوتووە:

? بەغدا جارێکی تر وەک ناوەندێکی چالاکی گەشەپێدان و سەنتەری دروستکردنی دەرفەت و کۆکردنەوەی هەوڵە زانستی و تەکنەلۆژیا و پیشەسازیەکان دەردەکەوێت.

? ئاماژە و ڕاستییە دیجیتاڵییەکان ئەوە دەردەخەن کە توانای پیشەسازی لەعیراقدا گەورەیە و لەسەرەتای مێژووەوە وڵاتێکی پیشەسازی و کشتوکاڵی بووە.

? هەڵاوسانی ساڵانە لە عێراق دابەزیوە، گەشەی ئابووری بەتایبەتی لە کەرتی پیشەسازیدا بەدەست هاتووە و قەبارەی ئابووری نانەوتی و داهاتی ناباجی زیادیکردووە.

? وەبەرهێنانی بیانی لە پرۆژەی بەردەوامدا فراوان بووە بۆ ئاستێک کە لە ژینگەی وەبەرهێنانی عێراقدا نەبینراوە.

? ئاسایشی خۆراک لە گرنگترین بەروبوومەکاندا بەدیهاتووە، هەروەها بازنەی میکانیزەکردن لە کشتوکاڵ و تەکنیکەکانی ئاودێریدا فراوانتر بووە.

? پیشەسازی عێراقی سەرکەوتنی لە پیشەسازی دەرمانسازیدا تۆمار کردووە کە بەدڵنیاییەوە بەرەو خۆبژێوی و هەناردەکردن هەنگاو دەنێت.

? پیشەسازی پەیوەست بە ئاسایش و بەرگری دەبێت لە پێشەنگی کارەکاندا بێت.

? فراوانبوونی بازنەی ئەگەرەکان بەرامبەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، و فرەیی دەروازەی چالاکییەکانی تیرۆر و چالاکیەکانی دزەکردنی زانیاری، پێویستی بە هەوڵ و کارکردن هەیە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی زانیارییەکانمان.

? دەبێت کارکردن تیشک بخاتە سەر بنیاتنانی توانا مرۆیی و تەکنەلۆژی و نەرمەکاڵاکان، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرزترین ئاستی هەڕەشە و مەترسیدا بگونجێت.

? دەبێت لە پێشەوەی بیرۆکەی تاوانکارانە بین بە هەنگاونان لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا.

? حکومەتەکەمان کار لەسەر بنیاتنان و ڕاهێنانی کارمەندی ئاسایش، تایبەت بە ئاسایشی زانیاری و پاراستنی ئەلیکترۆنی بۆ خزمەتگوزاری و دارایی دەکات.

? ئێمە کار لەسەر پلانێک دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی ئەلیکترۆنی چاوەڕوانکراو.

? بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ هاوبەشییەکی بەرهەمدار لەگەڵ کەرتی تایبەتی پسپۆڕ و یەکخستنی داتابەیسەکانی حکومەت و پاراستنیان لە هاککردن.

? حکومەت لە چوارچێوەی سیستەمێکی گشتگیردا کار دەکات، کە بە خێرایی بەرەو ئۆتۆماتیکیکردن و گۆڕینی دیجیتاڵی هەمەلایەنە لە کاری حکومەت هەنگاو دەنێت.

? باوەڕمان بە ئەگەری دامەزراندنی پیشەسازییەکی عێراقی جیاواز هەیە و بەردەوامین لە پلانەکانی دامەزراندنی پیشەسازییەکی یەکگرتوو کە پێداویستییە ناوخۆییەکان دابین بکات.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 1214
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 3116
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 3620
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 2309
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 2566
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 3676
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 6302
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 7193
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4449
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 5266
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 5010
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6457
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6309
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4609
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 7063
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 13224
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6633
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11563