المطلع
عاجل

post-image

عەممار حەکیم دژایەتی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ئێستای هەڵبژاردن دەردەبڕێت


18:09 عێراق
2025-04-16
147906

عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی ڕایگه‌یاند، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن خواستێکی تاکلایەنەیە لە ده‌ره‌وه‌ی کۆدەنگی نیشتمانی.
عەممار حەکیم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانی پانێڵێكدا له‌ دیداری سلێمانی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عێراق - سلێمانی، دژایەتی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ئێستای هەڵبژاردن دەربڕی و ڕایگه‌یاند، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن خواستێکی تاکلایەنەیە لە ده‌ره‌وه‌ی کۆدەنگی نیشتمانی  و "ئەو نەریتانەی لەگەڵ دەستوردا ناکۆکن، قبوڵ ناکرێت، یاسای هەڵبژاردنەکان ماوەیەکی زۆری خایاند تا دەرچو و لە هیچ کام لە هەڵبژاردنەکانی پێشوی پەرلەمانیشدا جێبەجێ نەکرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حکومەتی ئێستا هەمەچەشنکردنی لە سەرچاوەکانی وزەدا بەدەستهێناوە و وەبەرهێنانی لە غازی پەیوەندیداردا کردووە".
عەممار حەکیم باسی له‌وه‌شكرد، "هەموارکردنی یاساکان بەزۆری دوای تاقیکردنەوەی تایبەت دێت و ئەگەر کێشەی تایبەت سەرهەڵبدات، بلۆک و هێزە سیاسییەکان دەست دەکەن بە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە".

ڕونیشیکردەوە، "ئێمە بەپێی ئەم یاسایە نەچوینە ناو هەڵبژاردنەکانەوە بۆ ئەوەی کەلێنەکانی بدۆزینەوە، بەڵکو تەنها لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا جێبەجێکرا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان باشترین و ئارامترین ئەزمونەکانی پێشون، بەو پێیەی یاساکە هاوسەنگی لە نێوان ژمارەی دەنگەکان و ژمارەی کورسییەکاندا دروستکردوە، بۆیه‌ لەگەڵ ئەوەدا نین هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئێستا بکرێت".
عەممار حەکیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هەنگاونان بەرەو هەموارکردنەکە شەرمەزارییەک دەبێت بۆ کۆمسیۆن لەڕوی کاتەوە، یاسای ئێستای هەڵبژاردن دادپەروەرانەی و داواكردن بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە خواستێکی تاکلایەنەیە کە له‌ ده‌ره‌وه‌ی کۆدەنگی نیشتمانییه‌".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، حه‌كیم وتی، "هەركات پەیوەندی ئێران و ئەمریكا باشبوبێت عێراق لە دۆخێكی باشدابوە، پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئێرانی دراوسێمان و ئەمریكای دۆستی دورمان دەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی وڵاتەكەمان بێت، پێموانیە ئێران و ئەمریكا بیانەوێت بەرەو جەنگ هەنگاوبنێن".
هه‌روه‌ها وتیشی، "دەسەڵاتی سەربازی دەبێت لە دەستی دەوڵەتدا بێت و چەكیش دەبێت لە دەستی دەوڵەتدا بێت، هیچ ناكۆكییەك لەسەر ئەمە نییە، بەشێوەیەكی ئارام خەریكین بۆ رێكسختنی گروپە چەكدارەكان لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەت، هەندێك پێیانوایە دەبێت بەشێوەیەكی توند مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت ئەمە كارێكی خراپەو ئەنجامی خوازراوی نابێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"إكس" تُحدث ثورة في نشر الوسائط وتلغي القيود القديمة

"إكس" تُحدث ثورة في نشر الوسائط وتلغي القيود القديمة

2026-11-15 00:08 5039
النعمان: محاسبة المتورطين بتهريب النفط سيكون رادعاً لكل من يعبث بالمال العام

النعمان: محاسبة المتورطين بتهريب النفط سيكون رادعاً لكل من يعبث بالمال العام

2026-11-14 23:37 4291
الزيدي يحيل متورطي تهريب نفط جرف النصر للقضاء ويعفي قيادات أمنية وإدارية

الزيدي يحيل متورطي تهريب نفط جرف النصر للقضاء ويعفي قيادات أمنية وإدارية

2026-11-14 22:00 6392
تغريم "ميتا" بأكثر من 800 مليون دولار لوصولها لصور المستخدمين سراً

تغريم "ميتا" بأكثر من 800 مليون دولار لوصولها لصور المستخدمين سراً

2026-11-14 21:36 5069
نتنياهو يحذّر من النووي الإيراني ويجدد دعوته لتشكيل حكومة وحدة وطنية

نتنياهو يحذّر من النووي الإيراني ويجدد دعوته لتشكيل حكومة وحدة وطنية

2026-11-14 21:23 5188
قتيلان وجريحان بانفجار عبوة ناسفة في جرمانا بريف دمشق

قتيلان وجريحان بانفجار عبوة ناسفة في جرمانا بريف دمشق

2026-11-14 21:12 5135
تهديد لدماغك.. دراسة تكشف مخاطر مرعبة للوجبات السريعة والأطعمة المصنعة

تهديد لدماغك.. دراسة تكشف مخاطر مرعبة للوجبات السريعة والأطعمة المصنعة

2026-11-14 21:11 5290
أمريكا تعلن عودة حركة الطيران لطبيعتها وتنفي وجود هجوم سيبراني

أمريكا تعلن عودة حركة الطيران لطبيعتها وتنفي وجود هجوم سيبراني

2026-11-14 21:00 5638
ائتلاف الإعمار والتنمية: حصر السلاح بيد الدولة استحقاق وطني

ائتلاف الإعمار والتنمية: حصر السلاح بيد الدولة استحقاق وطني

2026-11-14 20:42 5315
إيران تهزم فلسطين بثنائية نظيفة في افتتاح البطولة الرباعية بالبصرة

إيران تهزم فلسطين بثنائية نظيفة في افتتاح البطولة الرباعية بالبصرة

2026-11-14 20:29 4618
منتخبنا الأولمبي يتعادل مع نظيره اللبناني ودياً

منتخبنا الأولمبي يتعادل مع نظيره اللبناني ودياً

2026-11-14 20:27 4766
توجيهات حكومية بشمول أطفال السكري بالرعاية الاجتماعية ومبادرة السكن

توجيهات حكومية بشمول أطفال السكري بالرعاية الاجتماعية ومبادرة السكن

2026-11-14 17:55 9782
إحباط تهريب هواتف ومخدرات إلى سجن الحلة والإيقاع بالمتورطين

إحباط تهريب هواتف ومخدرات إلى سجن الحلة والإيقاع بالمتورطين

2026-11-14 17:29 6445
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند إغلاق البورصات

2026-11-14 17:15 6447
بعملية محكمة... إحباط محاولة إدخال هواتف ومواد ممنوعة إلى سجن الحلة

بعملية محكمة... إحباط محاولة إدخال هواتف ومواد ممنوعة إلى سجن الحلة

2026-11-14 17:06 5436
الداخلية تؤكد على ترسيخ الاستقرار وصون أمن المواطنين في بابل

الداخلية تؤكد على ترسيخ الاستقرار وصون أمن المواطنين في بابل

2026-11-14 15:19 7135
العراق ينقل المشجعين الإيرانيين من الحدود إلى جذع النخلة مجاناً لمرافقة منتخبهم

العراق ينقل المشجعين الإيرانيين من الحدود إلى جذع النخلة مجاناً لمرافقة منتخبهم

2026-11-14 14:59 7874
بعد إلغاء عشرة آلاف رحلة... الفوضى الجوية تمتد لعطلة نهاية الأسبوع بأمريكا

بعد إلغاء عشرة آلاف رحلة... الفوضى الجوية تمتد لعطلة نهاية الأسبوع بأمريكا

2026-11-14 14:43 6663