المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە پەراوێزی چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتالیا كۆبونەوە


20:28 كوردستان
2025-04-11
88954

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا ئێوارەی لە پەراوێزی چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتالیا كۆبونەوە و سەرۆكی هەرێم ڕایگەیاند، باسيان له‌ پرۆسه‌ى ئاشتى و دوا كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ شاندى ئيمرالى كرد. دەشڵێت، "بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، پێويسته‌ په‌كه‌كه‌ به‌پير بانگه‌وازى به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه‌ بچێت و به‌ته‌واوى پابه‌ندى بێت".

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێواره‌ى ئەمڕۆ هه‌ينى له‌ چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنیدا له‌ كۆڕبه‌ندى ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ڕەجەب تەيب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا كۆبوه‌وه‌.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبونەوەکەدا باسيان له‌ گرنگيی پەیوەندییه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان له‌ هه‌مو بواره‌كاندا کرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى گه‌شه‌پێدان. هه‌روه‌ها جه‌ختيان لەسەر خواستى دولايه‌نه‌ بۆ فراوانکردنی هاريكاريی هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه‌، به‌ شێوه‌يه‌ك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى هه‌ردولا بكات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له‌ پرۆسه‌ى ئاشتى و دوا كۆبونه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ شاندى ئيمرالى كرد. نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ستايشى ڕۆڵى ئه‌ردۆگان له‌مباره‌يه‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ى به‌ مێژويى له‌ قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا ئاماده‌يه‌".
نێچیرڤان بارزانی لە میانی كۆبونەوەكە ڕایگەیاندوە، پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه‌ ده‌بێت هه‌موان زۆر به‌ جددى وه‌ريبگرن و نابێت به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست بدرێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ دوپاتى كرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، پێويسته‌ په‌كه‌كه‌ به‌پير بانگه‌وازى به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه‌ بچێت و به‌ته‌واوى پابه‌ندى بێت.

لەكۆبونەوەكەدا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و دۆخى سوريا به‌تايبه‌تى، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بو.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 617
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 1484
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 2642
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 2371
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6012
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 10684
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5358
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 9382
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 7901
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 9424
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 8682
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6428
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 8955
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 6781
صراع ناري يخطف الأضواء بختام منافسات دوري النجوم اليوم

صراع ناري يخطف الأضواء بختام منافسات دوري النجوم اليوم

2026-10-24 12:39 7366
أسعار الدولار تتراجع في بداية تداولات الأسبوع ببغداد وأربيل

أسعار الدولار تتراجع في بداية تداولات الأسبوع ببغداد وأربيل

2026-10-24 11:20 6761
الأنواء الجوية: أمطار رعدية وتصاعد للغبار

الأنواء الجوية: أمطار رعدية وتصاعد للغبار

2026-10-24 09:51 13074
مكتب الزيدي ينفي إطلاق أية استمارة خاصة بمشروع المليون قطعة أرض سكنية

مكتب الزيدي ينفي إطلاق أية استمارة خاصة بمشروع المليون قطعة أرض سكنية

2026-10-24 00:05 13937