المطلع
عاجل

post-image

بێگەرد تاڵەبانی: كه‌مته‌رخه‌میه‌كان له‌ عێراق واده‌كه‌ن ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و وڵاتێكی بیابانبون بڕوات


22:24 كوردستان
2025-04-08
94102

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌مته‌رخه‌میه‌كان له‌ عێراق واده‌كه‌ن ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و وڵاتێكی بیابانبون بڕوات به‌ له‌ده‌ستدانی كوالێتی خاك و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو و نه‌مانی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان كه‌ ئه‌وه‌ش كارده‌كاته‌ دانیشتوانه‌كه‌ی و نه‌مانی خۆراكی پێویست، بۆیه‌ تێكچونی دۆخی عێراق به‌ گشتی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌كاته‌ سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئاسه‌واری كۆچكردنی دانیشتوان له‌ به‌شه‌كانی خواروی ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ هه‌رێم، دەشڵێت، "پێویسته‌ دیارده‌ی كۆچ له‌ گونده‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و شاره‌كان ڕابگرین".

بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌میانی وتارێكدا له‌ كۆنفرانسێكی ژینگه‌، له‌ شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوی كاركردنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌نگاوی ورد و گرنگمان نا بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ین له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕنكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌و په‌رۆشییه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه‌ هه‌مان په‌رۆشی له‌ عێراقدا نابینین، كه‌ ئه‌وه‌ كاریگه‌ری دروستده‌كات له‌ ڕێگریكردن له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كه‌مته‌رخه‌میه‌كان له‌ عێراق واده‌كه‌ن ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و وڵاتێكی بیابانبون بڕوات به‌ له‌ده‌ستدانی كوالێتی خاك و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو و نه‌مانی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان كه‌ ئه‌وه‌ش كارده‌كاته‌ دانیشتوانه‌كه‌ی و نه‌مانی خۆراكی پێویست، "بۆیه‌ تێكچونی دۆخی عێراق به‌ گشتی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌كاته‌ سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئاسه‌واری كۆچكردنی دانیشتوان له‌ به‌شه‌كانی خواروی ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ هه‌رێم".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، "لە کابینەکانی پێشودا توانای گلدانەوەی ئاو تەنها 50 ملیۆن مەتەر سێجا بو، بەڵام لە ماوە پێنج ساڵی ڕابردو تا ئێستا زیاتر لە 160 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە"، هاوكات وتیشی، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی له‌ كه‌رتی كشتوكاڵدا گه‌یشتوه‌ته‌ 10% و داواشیكرد دیارده‌ی كۆچ له‌ گونده‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و شاره‌كان ڕابگریدرێت 
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لە هەرێمی کوردستان 25 بەنداوە هەن، دروستکردنی 12 بەنداویش کاریان تێدا دەکرێت، هاوکات پێشنیازی دروستکردنی 42 بەنداوی دیکە کراوە،  103 پۆند هەن، 56 پۆند لە قۆناغی دروستکردندان، هاوکات 46 پۆندی دیکە پێشنیازی دروستکردنیان بۆ کراوە".
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌ڵێت، پێشنیازیان کردوە چوار بەنداوی دیکەی ستراتیجی لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێرەوی سەرچاوە ئاوییە سروشتییەکان دروست بکرێن، بە تایبەت لەسەر زێی گەورە، خازر، زێی بچوک، چەندین شوێنی دیکە، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ هه‌نگاوی بۆ بنرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ رۆتین له‌ كاره‌كاندا هه‌بوه‌ له‌ نێوان ئه‌وان و وه‌زاره‌ته‌كانی عێراقدا.

ڕونیشیكرده‌وه‌، "كارمان كردوه‌ بۆ گۆڕینی فه‌لسه‌فه‌ی به‌كارهێنانی ئاو به‌شێوازێك هه‌موان پێكه‌وه‌ ده‌ست بكه‌ین به‌ ڕێكاره‌كانی چۆنێتی ده‌ستخستی ئاو و به‌كارهێنانی ئاو، كه‌ تائێستا شێوازی به‌كارهێنانی ئاو نادروسته‌ و به‌فیڕۆچون له‌ ئاودا زۆره‌، ده‌رچواندنی یاسایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئاو له‌م كابینه‌یه‌دا كارێكی گرنگه‌".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الخطوط الجوية تطلق تصنيفات سعرية لخفض كلفة السفر وتوسيع خيارات المسافرين

الخطوط الجوية تطلق تصنيفات سعرية لخفض كلفة السفر وتوسيع خيارات المسافرين

2026-10-22 13:00 1111
ارتفاع جديد لأسعار صرف الدولار في العراق

ارتفاع جديد لأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-22 11:41 3391
انطلاق الجولة الـ11 من دوري نجوم العراق اليوم بـ3 مواجهات

انطلاق الجولة الـ11 من دوري نجوم العراق اليوم بـ3 مواجهات

2026-10-22 10:49 2770
السعودية تعلن ارتفاع حصيلة الوفيات جراء استهداف مطار الملك فهد

السعودية تعلن ارتفاع حصيلة الوفيات جراء استهداف مطار الملك فهد

2026-10-22 10:41 3008
الأنواء: زخات مطر وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: زخات مطر وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-22 09:55 4585
السعودية.. مقتل شخص وإصابة 8 آخرين بهجوم على مطار الملك فهد الدولي

السعودية.. مقتل شخص وإصابة 8 آخرين بهجوم على مطار الملك فهد الدولي

2026-10-22 09:00 3902
انخفاض الذهب على وقع ترقب الأسواق لقرارات الفائدة والتوترات الإقليمية

انخفاض الذهب على وقع ترقب الأسواق لقرارات الفائدة والتوترات الإقليمية

2026-10-22 08:24 3650
هجمات متلاحقة تشعل أسعار النفط وسط مخاوف من انقطاع الإمدادات

هجمات متلاحقة تشعل أسعار النفط وسط مخاوف من انقطاع الإمدادات

2026-10-22 08:07 3663
ريال مدريد يسحق لايبزيج برباعية لهدف في دوري الأبطال

ريال مدريد يسحق لايبزيج برباعية لهدف في دوري الأبطال

2026-10-22 00:01 4648
التعليم تقر وقفة ضد منع الحجاب وتوافق على استقطاب الطالبات الأذربيجانيات المحجبات

التعليم تقر وقفة ضد منع الحجاب وتوافق على استقطاب الطالبات الأذربيجانيات المحجبات

2026-10-21 22:10 12891
الصدر يهاجم توجهات منع الحجاب: محاولة لقمع الأسس الإسلامية

الصدر يهاجم توجهات منع الحجاب: محاولة لقمع الأسس الإسلامية

2026-10-21 22:03 10774
إغلاق المنافذ البرية بين إيران والعراق: قرار يمسّ المصالح الاقتصادية والعلاقات الأخوية بين البلدين

إغلاق المنافذ البرية بين إيران والعراق: قرار يمسّ المصالح الاقتصادية والعلاقات الأخوية بين البلدين

2026-10-21 21:56 5346
العراق يوقع مذكرة تفاهم جديدة مع أمريكا لتطوير الحقول النفطية

العراق يوقع مذكرة تفاهم جديدة مع أمريكا لتطوير الحقول النفطية

2026-10-21 21:34 5850
واشنطن تفرض عقوبات جديدة على شبكات دعم أسطول إيران الظل

واشنطن تفرض عقوبات جديدة على شبكات دعم أسطول إيران الظل

2026-10-21 21:13 5627
الإيقاع بشبكة نفذت جرائم وانتحل أفرادها صفات شخصيات أمنية وقضائية

الإيقاع بشبكة نفذت جرائم وانتحل أفرادها صفات شخصيات أمنية وقضائية

2026-10-21 19:44 6679
الزيدي يترأس اجتماع الهيئات المستقلة ويقر تدابير صارمة لمكافحة الفساد

الزيدي يترأس اجتماع الهيئات المستقلة ويقر تدابير صارمة لمكافحة الفساد

2026-10-21 18:38 11197
فوز الحشد ونفط البصرة وتعادلات حاسمة بختام الجولة الثامنة للدوري الممتاز

فوز الحشد ونفط البصرة وتعادلات حاسمة بختام الجولة الثامنة للدوري الممتاز

2026-10-21 18:07 4770
استقرار أسعار الصرف بأسواق بغداد وتراجع طفيف في أربيل

استقرار أسعار الصرف بأسواق بغداد وتراجع طفيف في أربيل

2026-10-21 17:58 6168