المطلع
عاجل

post-image

ئاژانسی موتەڵع ڕاگەیەندراوی هاوبەش كە لەلایەن هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و چیکەوە دەرچووە بڵاودەکاتەوە


20:51 عێراق
2025-02-13
101554

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و هاوتاکەی، پتر فیالا، سەرۆکوەزیرانی کۆماری چیک، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، کە تیایدا جەختیانکردەوە لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی لە چەند بوارێکدا لەنێوان ئابووری، وزە، سەربازی، ئەمنی و کۆچبەری لەخۆگرتبوو. 
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی موتەڵع گەیشتووە، ڕایگەیاندووە،سەرۆک وەزیرانی چیک پیتەر فیالا میوانداری سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق  محەمەد شەیاع سودانی کرد، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆماری چیک لە 13 ی شوباتی 2025دا.
پاش کۆبوونەوەی فەرمی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیران، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکرایەوە:

*پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری هاوبەش*
ڕاگەیەندراوی هاوبەش ئاماژەی بەوەکرد"هەردوو سەرۆک ستایشی مێژوویەکی دوورودرێژی دۆستایەتی و هاوکاری بەرهەمدار و فرە بواری نێوان هەردوو وڵاتیان کرد، و سەرۆک وەزیران فیالا پێزانینی خۆی بۆ دەستکەوتەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراقی لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئابووری دەربڕی، بە ڕۆڵی پێشەنگایەتی عێراقەوە لە شەڕی دژی تیرۆردا .
لە لای خۆیەوە سەرۆک وەزیران بەڕێز سودانی ستایشی بەشدارییە گرنگەکانی کۆماری چیکی کرد لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش، هەروەها پاڵپشتیکردنی لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدابی مرۆیی لە عێراق دوای شکستی داعش لە مەیداندا.

هاوکاری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
ڕاگەیەندراوی هاوبەش ئاماژەی بەوەکرد لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکاری بەردەوامی هاوبەشی ئاسایشی هەمەلایەنە لە نێو هاوپەیمانی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەم چوارچێوەیەدا کردەوە هەم لەسەر ئاستی دوولایەنە و هەم لەسەر ئاستی فرە لایەنە بێت لە چوارچێوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکاندا، هەروەها لایەنی عێراقی ستایشی ئەو هاوکارییە گرنگەی نێردەی ناتۆ لە عێراق و نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد کە کۆماری چیک بەشداری تێدا دەکات.

*هاوکاری ئابووری*
ڕاگەیەندراوی هاوبەش ئاماژەی بەوەکرد ،هەردوولا لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئابووری و پەرەپێدانی بازرگانی نێوان حکومەتی عێراق و چیک پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە، بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵ و کاریگەری لیژنەی هاوبەشی هاوکاری ئابووری نێوان هەردوو وڵات، کە بە هاوبەشی لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی چیک بەڕێوەدەبرێت، بە ئامانجی پێشکەشکردنی ڕاسپاردە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و هاوکاری پیشەسازی و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنانی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
ڕاگەیەندراوی هاوبەش ئاماژەی وتیشی هەردوولا ئامادەیان دەربڕی بۆ درێژەدان بە هەوڵەکان دروستکردنی بارودۆخی لەبار بۆ کارەکان و وەبەرهێنەران بەمەبەستی کارکردن لە بازاڕەکانی یەکتر، لە ڕێگەی هاوکاری و پاڵپشتیکردنی چالاکییە بازرگانییەکانەوە، هەروەها هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی بۆ پتەوکردنی هاوکاری ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان لە بوارەکانی پاڵاوتنی نەوتی خاو و پیشەسازی کیمیایی و پرۆسێسکردنی کانگا و کانزاکان، ڕووپێوی جیۆلۆجی، و تەکنەلۆجییەکانی ژینگە بەتایبەتی (بەڕێوەبردنی پاشەڕۆی بەردەوام و ئابوری بازنەیی وچاودێریکردنی کوالیتی هەوا، و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو)، پەرەپێدانی ژێرخان، گواستنەوە، فڕۆکەوانی مەدەنی، پیشەسازی هێڵی ئاسن و ئامێر و کەرەستەی بیناسازی و ئەندازیاری وزە و وزەی نوێبووەوە و پیشەسازی پزیشکی و ئامێری پزیشکی، هەروەها ئامێر و کەرەستەی تایبەت بە کشتوکاڵ و ئامادەکردنی خۆراک.
ڕاگەیەندراوی هاوبەش ئاماژەی بەوەکرد هەردوولا پێشوازییان لە واژۆکردنی رێککەوتننامەی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان حکوومەتی هەردوو وڵاتدا کرد، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەشتیاری و بازرگانی هاوبەش دەبێت.

هەروەها هەردوولا پێشوازییان لە بەڵێننامەی هاوکاری له بواری پاراستنی ژینگه کرد، کە لەنێوان وەزارەتی ژینگەی کۆماری عێراق و وەزارەتی ژینگەی کۆماری چیک واژۆ کراوە، و وەزارەتی ژینگەی چیک و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانیان لەبواری پاراستنی کوالێتی ئاو و هەوا و بەڕێوەبردنی مەترسییەکانی کارەسات و پاراستنی جۆراوجۆری بیلۆجی و بەڕێوەبردنی ناوچە سروشتییە پارێزراوەکان، هەروەها لایەنی چیک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەسەر بنەما ستراتیژی و یاساییەکانی پاراستنی ئاو و هەوا و ناساندنی لایەنی عێراقی بە تۆڕی نیشتمانی چاودێری بۆ ناوچە پەیوەندیدارەکان.
بە داننان بە گرنگی دابینکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی گونجاو بۆ دروستکردنی هەلومەرجێکی لەبار بۆ کاروبارەکان و وەبەرهێنەران بۆ ئەوەی لە بازاڕەکانی هەردوو وڵاتدا کاربکەن، هەردوولا بەردەوامی دانوستانەکان ڕادەگەیەنن بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ دوورکەوتنەوە لە دوو باج و ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باجى سەپێنراو لەسەر داهات و سەرمایە، بەهۆی گرنگییەکەیەوە بە مەبەستی واژۆکردنی لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە داننان بە گرنگی چوارچێوەی یاسایی گونجاو بۆ دروستکردنی هەلومەرجی لەبار بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران بۆ کارکردن لە بازاڕەکانی یەکتردا، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پێشکەشکردنی هاوکاری و پشتگیری پێویست بۆ بەردەوامبوون لە دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنێک بۆ هاندان و پاراستنی وەبەرهێنانی هاوبەش.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پڕۆژەی گەورەی پەرەپێدانی ژێرخانی عێراق کردەوە بەتایبەتی ڕوانگەی "ڕێگای گەشەپێدان" کە ئامانج لێی دروستکردنی ڕێڕەوێکی ستراتیژییە، بۆ ئەوەی باشوور بە باکوور ببەستێتەوە بۆ گواستنەوەی وزە و گەشتیار و کەلوپەل وەک دەرفەتێکی گرنگی وەبەرهێنان بۆ هاوردەکەرانی چیکی،
هەروەها هەردوو سەرۆک وەزیران ئەرکی دیاریکردنی کەرتەکان و پڕۆژەکانیان و دەرفەتی تایبەت لەم ڕووەوە بە لیژنەی هاوبەشی هاوکاری ئابووری ڕاسپارد. 
لەم چوارچێوەیەدا هەردوولا پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان لیژنەی گەرەنتی سەروەری عێراق و دەزگای گەرەنتی هەناردەکردنی چیک (EGAP) دەکەن لەسەر شێوازی ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە ئەگەری دابینکردنی گەرەنتی سەروەری دەدات لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە بۆ ئەو پڕۆژانەی وەبەرهێنان کە لەلایەن کۆمپانیاکانی چیکەوە جێبەجێ دەکرێن لە عێراق ئەم هەنگاوە ئاسانکاری دەکات بۆ هاتنە ناوەوەی کۆمپانیاکانی چیک بۆ ناو بازاڕی عێراق، و زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەرتی تایبەت لە عێراق، بەتایبەتی لە پرۆژەکانی ژێرخاندا.

*هاوکاری لە بواری وزە*
ڕاگەیەندراوی هاوبەش ئاماژەی بەوەکرد هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هاریکارییەکان لەبوارەکانی نەوت و غاز و سوود وەرگرتن لەتوانا گەورەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە پترۆکیمیاوییەکان و سەرچاوەکانی تر لەکۆماری عێراقەوە بۆ کۆماری چیک و جەختیان لەگرنگی بەهێزکردنی هاوکاری دووقۆڵی کردەوە لەبواری پیشەسازی پترۆکیمیایی و کەرتی وزە، بەتایبەتی پڕۆژە هاوبەشەکان لەفراوانکردنی تواناکانی پاڵاوتنی نەوت و پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی وزەی تەقلیدی و نوێبووەوە لەعیراقدا، و لەم چوارچێوەیەشدا هەردوولا پێشوازیان لە واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ ئەم مەبەستە لەنێوان وەزارەتی نەوتی کۆماری عێراق و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی کۆماری چیک کرد.

*هاوکاری لە بواری بەرگری*
ڕاگەیەندراوی هاوبەش ئاماژەی بەوەکرد هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکارییە دووقۆڵییەکان کردەوە لە بواری سەربازی و پیشەسازیی بەرگری، و لایەنی چیک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی تەکنیکی بەردەوام بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەباشی جەنگی بۆ هێزە ئاسمانییەکانی عێراق و لایەنی عێراقی خواستی خۆی بۆ بەردەوامی ئەم هاوکارییە دووپاتکردەوە.

*هاوکاری لە بوارەکانی کۆچ و ئاسایش*
ڕاگەیەندراوی هاوبەش ئاماژەی بەوەکرد هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لە پرسی کۆچبەران لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری عێراق و چیک و نێردە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات، هەروەها سووربوونی خۆیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە تاوانێکی ڕێکخراو و چڕکردنەوەی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەزموونەکان بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پاراستنی تاکەکانی هەردوو وڵات.
لەم چوارچێوەیەشدا هەردوولا پێشوازیان لە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری ئەمنی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی کۆماری چیک کرد.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

دوي انفجارات غرب مدينة بندر عباس جنوبي إيران

دوي انفجارات غرب مدينة بندر عباس جنوبي إيران

2026-07-14 13:01 249
الداخلية العراقية تكشف المستور: طرد آلاف المنتسبين وإحصائيات مرعبة علناً

الداخلية العراقية تكشف المستور: طرد آلاف المنتسبين وإحصائيات مرعبة علناً

2026-07-14 12:24 737
قائمة صباحية بأسعار الدولار في بغداد وأربيل

قائمة صباحية بأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-07-14 11:25 826
توقف شبه كامل للملاحة بمضيق هرمز إثر استهداف ناقلتين إماراتيتين

توقف شبه كامل للملاحة بمضيق هرمز إثر استهداف ناقلتين إماراتيتين

2026-07-14 10:45 954
الحبس الشديد بحـق 18 مداناً لقيامهم بالترويج لحزب البعث المحظور

الحبس الشديد بحـق 18 مداناً لقيامهم بالترويج لحزب البعث المحظور

2026-07-14 10:42 1353
الأنواء: أجواء صحوة واستقرار في درجات الحرارة

الأنواء: أجواء صحوة واستقرار في درجات الحرارة

2026-07-14 09:08 1068
ترامب: سننفذ هجوما كبيرا ضد إيران وسنضربها بقسوة

ترامب: سننفذ هجوما كبيرا ضد إيران وسنضربها بقسوة

2026-07-14 01:17 3840
ترامب: سنضرب إيران بقوة الليلة وغداً والعمليات العسكرية قد تستمر 3 أسابيع

ترامب: سنضرب إيران بقوة الليلة وغداً والعمليات العسكرية قد تستمر 3 أسابيع

2026-07-13 23:51 3161
النفط يشتعل.. برنت يقفز بنسبة 9.5% تزامناً مع قرار حصار إيران

النفط يشتعل.. برنت يقفز بنسبة 9.5% تزامناً مع قرار حصار إيران

2026-07-13 23:04 3818
سماع دوي انفجارات متتالية وتفعيل الدفاعات الجوية جنوبي إيران

سماع دوي انفجارات متتالية وتفعيل الدفاعات الجوية جنوبي إيران

2026-07-13 22:17 3187
البحرية الأميركية تعلن بدء الحصار الشامل على موانئ إيران غداً

البحرية الأميركية تعلن بدء الحصار الشامل على موانئ إيران غداً

2026-07-13 21:17 3298
الدفاعات الجوية السعودية تتعامل مع تهديد بصواريخ باليستية أطلقت من اليمن

الدفاعات الجوية السعودية تتعامل مع تهديد بصواريخ باليستية أطلقت من اليمن

2026-07-13 20:39 3951
الزيدي يبدأ زيارة رسمية إلى الولايات المتحدة ويتلقى دعوة لزيارة الكونغرس

الزيدي يبدأ زيارة رسمية إلى الولايات المتحدة ويتلقى دعوة لزيارة الكونغرس

2026-07-13 18:33 6032
ترامب يعلن عن إعادة فرض الحصار البحري على إيران

ترامب يعلن عن إعادة فرض الحصار البحري على إيران

2026-07-13 17:35 4154
رئيس الوزراء يصل إلى واشنطن على رأس وفد حكومي

رئيس الوزراء يصل إلى واشنطن على رأس وفد حكومي

2026-07-13 17:23 6148
الصدر: نتمنى أن يعيش الخليج العربي بأمان بلا قواعد ولا نيران

الصدر: نتمنى أن يعيش الخليج العربي بأمان بلا قواعد ولا نيران

2026-07-13 16:16 5722
ترامب: الولايات المتحدة ستفرض سيطرتها على مضيق هرمز

ترامب: الولايات المتحدة ستفرض سيطرتها على مضيق هرمز

2026-07-13 15:35 4813
مطار صنعاء يتعرض لغارات جوية.. والحوثيون: "مرحلة خفض التصعيد انتهت"

مطار صنعاء يتعرض لغارات جوية.. والحوثيون: "مرحلة خفض التصعيد انتهت"

2026-07-13 14:54 5677