المطلع
عاجل

post-image

دارایی هەرێم: به‌گه‌یشتنی ته‌مویل ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت


21:03 كوردستان
2025-02-03
61670

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر شایسته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن،  چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ نزیكترینكاتدا پاره‌ بۆ موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و به‌گه‌یشتنیشی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای 15ڕۆژ كاری به‌رده‌وام له‌نێوان شانده‌ ته‌كنیكیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ته‌كنیكیه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كان و ئاماده‌كردنی خشته‌كان له‌باره‌ی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان و سودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، دواجار توانرا هه‌ردولا له‌سه‌ر شایسته‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 3ی (شوبات/2)ی 2025 له‌بینای ئه‌نجومه‌نی ئابوری عێراق به‌ڕێوه‌چو، شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری و ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له‌ دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون و فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژكار له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوچو، شاندی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دكتۆر فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدراڵیان كرد كه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ و پشتیوان بون بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شایسته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "شاندی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراقیان كرد كه‌ هاوكار و پشتیوان بون بۆ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ به‌تایبه‌ت بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، "تیمه‌ ته‌كنیكیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی ناردنی ته‌مویلی موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵن، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ نزیكترینكاتدا ته‌مویله‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌گه‌یشتنی ته‌مویله‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت".
باسی له‌وه‌شكردوه‌، "شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌ته‌واوی كۆبونه‌وه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ساڵی ڕابردو له‌بواری لیستی موچه‌و خشته‌كان و ته‌مویل و ته‌رخانكردن و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ته‌واوی موچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی دیكه‌ عێراق له‌كاتی خۆیداو به‌بێ كێشه‌ موچه‌كانیان به‌ته‌واوی وه‌ربگرن".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

طقس العراق... أمطار مرتقبة في معظم المحافظات

طقس العراق... أمطار مرتقبة في معظم المحافظات

2026-11-03 09:18 2208
نائب ترامب: أحرزنا تقدماً بشأن إيران

نائب ترامب: أحرزنا تقدماً بشأن إيران

2026-11-03 00:01 8145
صحيفة تكشف: ترامب يُلوّح بإقالات بالبنتاغون وخلافات مع نتنياهو تُعقّد ملف إيران

صحيفة تكشف: ترامب يُلوّح بإقالات بالبنتاغون وخلافات مع نتنياهو تُعقّد ملف إيران

2026-11-02 23:55 5102
ترامب: إيران تريد التوصل إلى اتفاق وقد يحدث ذلك

ترامب: إيران تريد التوصل إلى اتفاق وقد يحدث ذلك

2026-11-02 23:02 5352
غداً.. الرافدين يفتح باب التقديم على الوجبة الثالثة من السلف الإلكترونية

غداً.. الرافدين يفتح باب التقديم على الوجبة الثالثة من السلف الإلكترونية

2026-11-02 22:46 5824
الوصل الإماراتي يتغلب على القوة الجوية في مواجهة آسيويّة مثيرة

الوصل الإماراتي يتغلب على القوة الجوية في مواجهة آسيويّة مثيرة

2026-11-02 21:40 8383
ضبط متهمين بالرشوة والاختلاس في مؤسستين حكوميتين بمحافظة بابل

ضبط متهمين بالرشوة والاختلاس في مؤسستين حكوميتين بمحافظة بابل

2026-11-02 21:24 7017
المركزي: رفع حصة المسافر إلى 3 آلاف دولار اعتباراً من الغد وبواقع 6 مرات سنوياً

المركزي: رفع حصة المسافر إلى 3 آلاف دولار اعتباراً من الغد وبواقع 6 مرات سنوياً

2026-11-02 20:38 5500
الرشيد يرفع رواتب المتقاعدين ويدعوهم للمراجعة ومنافذ الدفع

الرشيد يرفع رواتب المتقاعدين ويدعوهم للمراجعة ومنافذ الدفع

2026-11-02 20:25 5397
توجيه حكومي بالإسراع بافتتاح وتشغيل مطار الموصل الدولي

توجيه حكومي بالإسراع بافتتاح وتشغيل مطار الموصل الدولي

2026-11-02 18:29 6715
تراجع النفط بأكثر من 6% وسط أنباء عن حراك دبلوماسي بالمنطقة

تراجع النفط بأكثر من 6% وسط أنباء عن حراك دبلوماسي بالمنطقة

2026-11-02 18:22 5751
طهران ترهن إعادة فتح مضيق هرمز واستئناف التفاوض بشروطها

طهران ترهن إعادة فتح مضيق هرمز واستئناف التفاوض بشروطها

2026-11-02 17:47 5157
تشكيلة منتخبنا لمواجهة السعودية في بطولة كأس الخليج لقدامى اللاعبين + صورة

تشكيلة منتخبنا لمواجهة السعودية في بطولة كأس الخليج لقدامى اللاعبين + صورة

2026-11-02 17:02 6728
كركوك تتحرك رسمياً لتهدئة الاحتجاجات وتعدّل تسعيرة المولدات الأهلية

كركوك تتحرك رسمياً لتهدئة الاحتجاجات وتعدّل تسعيرة المولدات الأهلية

2026-11-02 16:57 7852
الإيقاع بموظفين تلاعبا بصك مالي لتحقيق كسب غير مشروع بميسان

الإيقاع بموظفين تلاعبا بصك مالي لتحقيق كسب غير مشروع بميسان

2026-11-02 16:52 6747
الرئيس الإيراني يعلن حصول حكومته على صلاحيات التفاوض ويؤكد: لن نستسلم للحرب

الرئيس الإيراني يعلن حصول حكومته على صلاحيات التفاوض ويؤكد: لن نستسلم للحرب

2026-11-02 16:49 5544
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني

2026-11-02 16:46 5217
قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-11-02 16:44 4928