المطلع
عاجل

post-image

یەکێتیی: كێشەی مامۆستایان لە خوتوخۆڕایی درێژبۆوە و پەیوەستە بەیەكجاری و چارەسەر بكرێت


20:12 كوردستان
2025-02-03
119438

راگەیەندراوێک لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە خۆپشاندانی مامۆستایان.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی 2ی 2025، ڕایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانێكی ڕاستوڕەوانی  هەموو داخوازییەكی رەوای مامۆستایان و هەموو چین و توێژێكی كوردستانە كە داكۆكی لە مووچەو گوزەرانی شەرافەتمەندانە و سەربەرزانەی خۆیان دەكەن. هەر لەم چوارچێوەیەشدا بافڵ تاڵەبانی كۆتایی بە سەفەرەكەی لە ئەمریكا هێنا بۆ ئەوەی لەنزیكەوە گوشار بخاتەسەر حكومەتی هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری  یەكجارەكی ئەم ئیستحقاقەی هاوڵاتیان بكات.
وەک یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پێمانوایە مانگرتن و چالاكی جۆراوجۆری مەدەنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانیی، لە پێناو مووچە و قووتی منداڵەكانیان و دڵنیایی وەرگرتن لەو بارەیەوە ویستێكی مەدەنی دادپەروەرانەیە، چونكە دیاردەی دواكەوتن و دواخستنی مووچە هیچ بیانوویەک هەڵناگرێت. بەتایبەتی كە بڕیارەكانی دادگای ئیتحادی لەسەر ئیستحقاقی مووچە ڕوون و ئاشكران و پێویستە ئەم ئیلتیزامە هاوبەشەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕالی دوور لە دەست شكاندنەوەی سیاسیی جێبەجێبكرێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "پێویستە ئەم كێشە لە خوتوخۆڕایی درێژبۆوە بە یەكجاری و لە ڕیشەوە چارەسەر بكرێت".

ئەمەش لەکاتێکدا، لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە 3ـی شوباتی 2025، هەزاران هاوڵاتی و مامۆستای شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی ڕوویان لەشاری سلێمانی کرد بۆ ئەنجامدانی خۆپشاندانێکی فراوان دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هاوکات، ماوەی حەوت ڕۆژە چەندین مامۆستای ناڕازی لە پێنەدانی مووچەو شایستە داراییەکانیان لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە، مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن، "سوورن لەسەر مانگرتن تاوەکو دەگەن بە ئامانجەکانیان".
لەلایەکی ترەوە، لە هەولێری پایتەخت، مامۆستا عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرا، دوای ئەوەی داوای کردبوو خۆپشاندان لە هەولێر و دهۆک دژی حکومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان.
لەکاتێکدا تا ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی 2ـی 2025، حکومەتی کابینەی نۆیەمی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان مووچە و شایستە داراییەکانی مانگەکانی 12ـی 2024 و مانگی 1ی 2025 دابەشنەکردووە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 4481
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 5368
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3314
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3872
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4095
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5395
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5420
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3867
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6621
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12172
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6222
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10823
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9310
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10569
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 10109
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 7086
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 11014
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7304