المطلع
عاجل

post-image

ئاژانسی موتەڵع بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاودەکاتەوە

23:37 عێراق
2025-01-28
101852

لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە پەسەندکردنی ڕەشنووسی سیستمی ڕێکخستنی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق، هەروەها تەرخانکردنی نزیکەی 400 ملیار دینار بۆ دابینکردنی تێچووی جێبەجێکردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی 2025.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی چوارەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمساڵی کرد و تێیدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێکرا، و گفتوگۆی دۆسیە گرنگەکان و ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەتیان کرا، جگە لە تاوتوێ کردنی بابەتەکانی سەر کارنامەی حکومەت کرد و بڕیاردانی پێویست لەو بارەیەوە".

هه‌رو ه‌ها ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی وزە کرد و ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گرتنەوەی کێڵگەی نەوتی مەجنون لەپڕۆژەکانی بەرژەوەندی کۆمەلایەتی لەسەر بنەمای یەکسان لەگەڵ ئەوەی لەگرێبەستەکانی دیکەی مۆڵەتدا کاری پێ دەکرێت و ڕێگەدان بە وەزارەتی نەوت / کۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری، بەپێی ئەو میکانیزمەی لە بڕیاری کابینەی حکومەت (24318 ساڵی 2024)دا هاتووە، سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی سوودی کۆمەڵایەتی بۆ گرێبەستەکانی خولی مۆڵەت پێدان، هەروەها ساڵانە بڕی (10) ملیۆن دۆلار تەرخان بکرێت، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لەهەژماری کێڵگەی نەوتی مەجنون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان لەچوارچێوەی بودجەی پلاندانانی کۆمپانیای کارپێکەری کێڵگەکە/ کۆمپانیای نەوتی بەسرە".

هه‌روه‌ها بەمەبەستی پەرەپێدان و ڕێکخستنی کاری فڕۆکەخانەکان ڕەزامەندی لەسەر ئەمانەی خوارەوە درا:

1. وەزارەتی گواستنەوە گرێبەستی لەگەڵ ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی تایبەتمەند (دامەزراوەی دارایی نیودەوڵەتیIFC) بکات بۆ ئامادەکردنی نامیلکەی وەبەرهێنان بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەکانی (بەسرە و موسڵ و زیقار و نەجەف) بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و تێچووی لێکۆڵینەوەی راوێژکاریی لەسەر براوە بێت و بەشێکی لەسەر پارێزگا پەیوەندیدارەکان دابنرێت.

2. وەزارەتی گواستنەوە یان ئەو پارێزگایەی کە (فڕۆکەخانەکەی لێ دامەزراوە)، بەرپرسیارێتی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو لایەنە لە ئەستۆدەگرێت کە پێویستە هاوبەش بێت لەگەڵی (براوە)، بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی ئاماژەپێکراو و ئەو پارێزگایەی کە فڕۆکەخانەکەی تێدا دامەزراوە.

3. وەزارەتی گواستنەوە چاودێری کردنی و سەرپەرشتی فڕۆکەخانەکان ئەستۆدەگرێت، بە داهاتی فڕۆکەخانەکان و دامەزراندن تێیدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو پارێزگایەی کە فڕۆکەخانەکەی تێدا دامەزراوە، و دەبێتە خاڵی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاسانکاری کردن بۆ هەموو ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە حکومەت.

4. بەڕێوەبردنی پاسپۆرت و گومرگ و تەندروستی و ئاسایش، ئاسایشی فڕۆکەخانەکان و چاودێری ئاسمانی، ستانداردکردن و کوالیتی فڕۆکەخانەکان لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵیدا دەبێت.

5. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە بڕگەی (2) ی ئاماژەپێکراو بەدەر دەبێت و وەزارەتی گواستنەوە وەک لایەنی گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەرەکە دەمێنێتەوە.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ لەو چوارچێوەیەدا، ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەند کرد:

1. وەزارەتی گواستنەوە/ هێڵی ئاسمانی عێراقییە پاش واژۆکردنی گرێبەستی وەبەرهێنان یان هاوبەشی بەپێی سیستەمی کرێ لە فڕۆکەخانە مەدەنییەکان (6ی ساڵی 2018) ئەو بڕەی لەسەری ماوە دەیدات.

2. وەزارەتی گواستنەوە دانوستان لەگەڵ وەبەرهێنەران یان بەشداربووانی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە دەکات بۆ نوێکردنەوەی کەمترین بڕی داهاتی فڕۆکەخانە کە دەبێت لایەنی عێراقی گەرەنتی بکات، و کۆنوسی دانوستانەکان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی بتوانێت گەرەنتی پێویست پێشکەش بکات.
3. وەزارەتی گواستنەوە ڕێککەوتن بکات لەگەڵ وەبەرهێنەر یان بەشداربوو لە بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە بۆ دانانی بڕگەیەک لە گرێبەستەکەدا، بریتی بێت لە دیاریکردنی بڕی قەرەبوو کە پێویستە بدرێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکە یان هەر لایەنێکی حکومی خاوەن دەسەڵاتی گرێبەست کردنی وەبەرهێنان یان هاوبەشی بە ویستی خۆی پێش کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکە کۆتایی پێ بهێنێت.
4. وەزارەتی گواستنەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و دەستەی راوێژکاران، پرۆژە هەموارکردنێک بۆ سیستەمی کرێ لە فڕۆکەخانەکان ژمارە (6ی ساڵی 2018) ئامادە بکەن، بۆ دڵنیابوون لە چارەسەرکردنی پرسی کرێی وەرگیراو بەپێی سیستەمی ئاماژەپێکراو، بەشێوەیەک لەگەڵ سروشتی گرێبەستەکان و ئابووری بازاڕی گواستنەوەی ئاسمانیدا بگونجێت.
لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی چاکسازی داراییدا، ئەنجوومەنەکە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کاری دیوانی بیمە پەیوەستە بە بانکی ناوەندی عێراقەوە، بەوپێیەی دیوانەکە یەکێکە لەو دامەزراوە داراییە نابانکیانەی کە کار بۆ ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی کەرتی بیمە دەکات، بەمەبەستی مسۆگەرکردنی گەشەپێدانی و دەستەبەرکردنی بازاڕێکی کراوە شەفاف و پارێزراوی دارایی.

لەبواری هاریکاری باجدا ڕەزامەندی درا لەسەر دەسەڵاتدان بە بەڕێوبەری گشتی دەستەی گشتی باج لەوەزارەتی دارایی بۆ دانوستان و داڕشتنی پڕۆژە ڕێکەوتننامەیەک سەبارەت بەدوورکەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باجی سەپێنراو لەسەر داهات و سەرمایە لەنێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی سوڵتەنەی عومان لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور و وەزارەتی دەرەوە بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی پێویست بەناوی حکومەتی کۆماری عێراق بۆ بەڕێوەبەری گشتیی دەستەکە ئامادە دەکات، و پێشکەشی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، بەمەبەستی وەرگرتنی واژۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

بە مەبەستی پەرەپێدانی بازرگانی و ئاسانکردنی ڕێکارەکان، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی (سیستەمی ڕێکخستنی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق) پەسەند کرد.

هەروەها ئەنجومەنەکە پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سوننەی پەسەند کرد ( ژمارە 56 ی ساڵی 2012 ) کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا ، لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور و بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی ناوچە دێرینەکانی بەغداد، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەدەرکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی بینای کەلەپووری قشلە (فەرمانگەی پۆستەی ئەقسا) لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (2 ی ساڵی 2014) و کۆنتڕۆڵەکانی هاوپێچی، و گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکانەوە دەستنیشان کراوە.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی کارکردن لە پڕۆژە ڕاگیراوەکان، ئەنجوومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:
1. نوێکردنەوەی پێکهاتەی (دابینکردنی کەرەستەی پزیشکی و کەلوپەلی پزیشکی و ئۆفیس، و پێداویستی پزیشکی) لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی پڕۆژەی (نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی موسڵ) کە لە خشتەی بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ساڵی 2023 دانراوە، بە مەرجێک بە گرێبەستێکی نوێ بێت بەپێی کۆنتڕۆڵەکان و زیادکردنی تێچووی گشتی پڕۆژەکە.
2. زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی (کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای دیالە / غالبیە) و زیادکردنی بڕی سەرپەرشتی کردن و چاودێری.
3. زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی (کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای واست / زەرباتیە).
4. زیادکردنی بڕی یەدەگ بۆ پێکهاتەی (دروستکردنی هۆڵی خوێندن) کە لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی پڕۆژەی (دیزاین و جێبەجێکردنی بیناکانی کۆمەڵگەی ئەندازیاری) دامەزرێنراوە لە زانکۆی بابل، زیادکردنی بڕی سەرپەرشتی کردن و چاودێری و نوێ کردنەوەی پێکهاتەیەک بەناوی (بڕی زیادبوونی ئەو شایستانەی کە نەدراوە بۆ پێکهاتەی دروستکردنی هۆڵەکانی خوێندن) و زیادکردنی تێچووی گشتی بۆ پڕۆژە سەرەکییەکە.

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی پشتیوانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر لەخۆگرتنی بڕی پارەی جیاواز کە دەکاتە (294.370) ملیار دینار، لەچوارچێوەی خشتەی خەمڵاندنەکانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025، لەسەر بنەمای بڕەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی (13ی ساڵی 2023) بۆ ئەوەی ببێتە (398.600) ملیار دینار، بەمەبەستی دابینکردنی تێچووەکانی جێبەجێکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ساڵی 2025، و بەدەرکردنی لە دەرئەنجامدانی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (2 بۆ ساڵی 2014) و لە ڕێنماییەکانی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای بودجە (1 بۆ ساڵی 2023) و هەموارکردنی دەقی یاسای بودجەی ساڵانی ( 2023، 2024 و 2025) خەرجیەکانی سەروەری، لەوانە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ريمونتادا مثيرة تؤهل الأرجنتين إلى نهائي كأس العالم على حساب إنجلترا

ريمونتادا مثيرة تؤهل الأرجنتين إلى نهائي كأس العالم على حساب إنجلترا

2026-07-16 00:04 2730
الدفاع الكويتية تعلن رصد واعتراض هجوم إيراني واسع بالصواريخ والمسيّرات

الدفاع الكويتية تعلن رصد واعتراض هجوم إيراني واسع بالصواريخ والمسيّرات

2026-07-15 23:54 2964
إسقاط 8 طائرات مسيرة في أربيل

إسقاط 8 طائرات مسيرة في أربيل

2026-07-15 23:47 3238
مكتب السيد السيستاني يحدد غرة شهر صفر

مكتب السيد السيستاني يحدد غرة شهر صفر

2026-07-15 22:28 6594
​النعمان يكشف عن توجيهات لإعادة رسم العلاقة مع واشنطن بعد انسحاب التحالف

​النعمان يكشف عن توجيهات لإعادة رسم العلاقة مع واشنطن بعد انسحاب التحالف

2026-07-15 21:31 3301
الزيدي يستقبل عضو لجنة القوات المسلحة بمجلس الشيوخ + صور

الزيدي يستقبل عضو لجنة القوات المسلحة بمجلس الشيوخ + صور

2026-07-15 21:03 3660
قذيفة أميركية تضرب جزيرة إيرانية.. وحصيلة ضحايا الهجمات الأخيرة ترتفع

قذيفة أميركية تضرب جزيرة إيرانية.. وحصيلة ضحايا الهجمات الأخيرة ترتفع

2026-07-15 18:54 2912
الزيدي يجتمع مع رئيس وأعضاء لجنة الشؤون الخارجية بمجلس النواب الأمريكي

الزيدي يجتمع مع رئيس وأعضاء لجنة الشؤون الخارجية بمجلس النواب الأمريكي

2026-07-15 17:41 5170
مستغلين حملة مكافحة الفساد.. "النزاهة" تحذر من محاولات ابتزاز باسمها

مستغلين حملة مكافحة الفساد.. "النزاهة" تحذر من محاولات ابتزاز باسمها

2026-07-15 17:14 4274
رسمياً.. تحديد موعد إنهاء مهمة التحالف الدولي في العراق

رسمياً.. تحديد موعد إنهاء مهمة التحالف الدولي في العراق

2026-07-15 16:33 3389
​فيروس غامض يجتاح الكونغو بأسرع تفشٍ والأطباء يضربون.. ماذا يحدث

​فيروس غامض يجتاح الكونغو بأسرع تفشٍ والأطباء يضربون.. ماذا يحدث

2026-07-15 15:29 4549
تسريبات نارية.. نهائي مونديال 2026 يتجه لكسر القوانين باستراحة نصف ساعة

تسريبات نارية.. نهائي مونديال 2026 يتجه لكسر القوانين باستراحة نصف ساعة

2026-07-15 14:57 3992
إنكلترا تصطدم بالأرجنتين في قمة نارية لحجز بطاقة نهائي مونديال 2026

إنكلترا تصطدم بالأرجنتين في قمة نارية لحجز بطاقة نهائي مونديال 2026

2026-07-15 14:00 3788
6 آلاف بحّار عالقون في هرمز.. والمنظمة البحرية تحذر من خطورة الوضع

6 آلاف بحّار عالقون في هرمز.. والمنظمة البحرية تحذر من خطورة الوضع

2026-07-15 13:47 2882
الكعبي يهاجم ترامب ويطالب الحكومة بطرد الشركات الأميركية من قطاع الكهرباء

الكعبي يهاجم ترامب ويطالب الحكومة بطرد الشركات الأميركية من قطاع الكهرباء

2026-07-15 13:20 4532
النزاهة توقع بمحتال أوهم مواطنا بالإفراج عن متهم مقابل رشوة

النزاهة توقع بمحتال أوهم مواطنا بالإفراج عن متهم مقابل رشوة

2026-07-15 12:42 3417
سقوط طائرة مسيّرة مجهولة قرب ميناء الفاو الكبير دون خسائر.. والتحقيقات جارية

سقوط طائرة مسيّرة مجهولة قرب ميناء الفاو الكبير دون خسائر.. والتحقيقات جارية

2026-07-15 12:37 3585
العراق.. طقس حار وثلاث محافظات تسجل الـ50 مئوية

العراق.. طقس حار وثلاث محافظات تسجل الـ50 مئوية

2026-07-15 09:32 4094