المطلع
عاجل

post-image

سودانی وفیدان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش كرد


17:43 عێراق
2025-01-26
82030

محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی كرد له‌ هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌ میانه‌ی دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێكرد، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش كرد، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و ڕوداوه‌كانی سوریا، هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی سوریا و غه‌ززه‌ و لوبنان تاوتوێكران و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبون به‌ ئاگربه‌ست كرایه‌وه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كرا، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له‌ سه‌قامگیرییه‌كه‌ی، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌ ئاماده‌یی عێراق كرده‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ناوچه‌یی به‌دی كراون و جه‌ختی له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عێراق كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوریا ببێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێكان وتیشی، "عێراق كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ سوریا به‌هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ به‌گشتی".
سه‌باره‌ت به‌ هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر به‌دواداچونی حكومه‌ت كرده‌وه‌، بۆ دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتنامه‌ لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ مانگی (نیسان/4)ی ساڵی ڕابردو واژۆ كران.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ هاكان فیدان سڵاوی سه‌رۆك كۆماری توركیای گه‌یانده‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خواستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌،  ئاماژه‌ی به‌ خواستی توركیا كرد بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاری له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ردو سه‌ردانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی سودانی و سه‌رۆك كۆماری توركیا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر جدیه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌ بۆ كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی و ئه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ هاوكاری له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و یاداشتنامه‌ لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه‌ له‌ نێوان هه‌ردو وڵاتدا له‌ بواره‌كانی وزه‌ و په‌روه‌رده‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوكاری بانكی و بواره‌كانی تر واژۆ كراون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 2241
العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

2026-10-01 21:33 3641
فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

2026-10-01 20:28 2799
كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

2026-10-01 19:30 2417
واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

2026-10-01 19:26 3119
الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

2026-10-01 18:11 3601
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-10-01 17:00 3834
الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

2026-10-01 15:12 3453
النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

2026-10-01 13:58 6128
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 13:07 3696
الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

2026-10-01 12:25 3871
استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 11:16 6188
قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-01 11:14 3862
الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

2026-10-01 10:49 4743
الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

2026-10-01 09:45 4499
وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

2026-10-01 00:11 5523
الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

2026-09-30 23:17 5933
باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

2026-09-30 23:02 5390