المطلع
عاجل

post-image

عەلی حەمە ساڵح هۆشداری دەدات لەئامادەکردنی بۆری نەوتی تایبەت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا


19:59 كوردستان
2025-01-15
48261

عەلی حەمەساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، نەوتی کەرکوک سێ هێندەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت و کوالێتی باشتریشە، بۆری نەوتی تایبەتیش ئامادە دەکەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا، پاشان سکاڵای یاساییان جوڵاندوە بۆ وەرگرتنی سێ گەورەترین کێڵگە (خورمەڵە، هەڤاناو کۆرمۆر) ئەگەر ئەمە ڕوبدات "شتێک نامێنی لە هەرێم بەناوی نەوت و غاز".

عەلی حەمەساڵح له‌ په‌یامێكدا هۆشداری ده‌داته‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، "تکایە بۆ جارێکیش بێت گوێبگرن، ڕاستیەک هاتوەتە پێش، قۆناغێکی نوێیەو لەبری بەیاننامەو هێرش بۆ سەر عێراق بژاردەی عەقڵانی پێویستە"، باسی له‌وه‌شكردوه‌، "بەرهەمی نەوتی کەرکوک ئێستا 360 هەزار بەرمیل نەوتە، کۆمپانیای نەوتی باکور خۆی دەیگەیەنێتە 400 هەزار بەرمیل، دواتر ئەمڕۆ گرێبەست لەگەڵ BP  کراوە، گەشەپێدان فراوانکردنی چوار کێڵگەی گەورە، بەوەش نەوتی کەرکوک دەگاتە نزیکەی 800 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە". 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "نەوتی کەرکوک سێ هێندەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت (بە قسەی وەزیری سامانە سروشتیەکان) و کوالێتی باشتریشە، بۆری نەوتی تایبەتیش ئامادە دەکەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا، پاشان سکاڵای یاساییان جوڵاندوە بۆ وەرگرتنی سێ گەورەترین کێڵگە(خورمەڵە،  هەڤاناو کۆرمۆر) ئەگەر ئەمە ڕوبدات شتێک نامێنی لە هەرێم بەناوی نەوت و غاز (بەڵگەکانی لای منە)".
عەلی حەمەساڵح باسی له‌وه‌شكردوه‌، "لەبری هەڕەشەو هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر حکومەتی عێراق بژاردەی دروست ڕێککەوتنە، کۆی نەوتی هەرێم بدرێتە سۆمۆ، با عێراق خۆی لێکۆڵینەوەو دانوستان بکات لەگەڵ شەریکات. لە هەمواری یاسای بودجە جێگیربکرێت". 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوا ده‌كات له‌ چوارچێوه‌ی ڕككه‌وتنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا، "پشکی هەرێم لە بودجەدا جێگیربکرێت، ئەو بەشەی داهاتی ناوخۆ کە لە یاسایی (ئیدارەی مالی) هاتوە بگەڕێندرێتەوە و قاچاغی خاڵە سنوریەکان ڕابگیرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "دڵنیابن لەماوەی ئەم سێ مانگەدا ئەم ڕێککەوتنە بەیاسا نەکرێت، لێکەوتەی خراپ دەبێت، دوای زیادبونی بەرهەمی نەوتی کەرکوک هیچ بایەخێک بۆ نەوتی هەرێم نامێنێت". 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

2026-10-04 00:02 1403
"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

2026-10-03 22:06 3937
مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

2026-10-03 21:04 4338
واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

2026-10-03 20:02 2870
أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

2026-10-03 18:55 3264
صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

2026-10-03 18:39 4986
أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

2026-10-03 17:58 2597
أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 2980
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 6086
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 3438
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 3513
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 2982
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 3487
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 8278
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3814
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 8918
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 7836
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 12375