المطلع
عاجل

post-image

دارایی هەرێم: بانگه‌شه‌ی ناردنی موچه‌ی مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان راست نیه‌


15:37 كوردستان
2025-01-14
91069

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌داته‌وه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "بانگه‌شه‌ی ناردنی موچه‌ی مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان راست نیه‌".

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی  له‌ وه‌ڵامێكدا له‌ژێرناوی "ئایا ئێمە هاوڵاتی عێراقین؟" وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ده‌داته‌وه‌ و ره‌تیده‌كاته‌وه‌، مانگانه‌ موچه‌ی بۆ موچه‌خۆران ناردبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، دادپه‌روه‌رانه‌ نه‌بو و پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ به‌ربه‌ست، به‌و پێیه‌ی حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ هه‌رێمدا پاره‌دار كردوه‌، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق، لقی هه‌رێم/هه‌ولێر، به‌ بڕی 10 ترلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 844 هه‌زار و 549 دینار دوای ئه‌وه‌ی بڕی 726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 هه‌زار و 414 دینار وه‌ك به‌شداری له‌ لێبڕینی خانه‌نشینی و باجی داهات، له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه‌، به‌پێی خشته‌ی (E) له‌ بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024، بریتیه‌ له‌ 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن و 15 هه‌زار و 37 دینار".
باسی له‌وه‌شكردوه‌، "سه‌باره‌ت به‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بڕی چوار ترلیۆن و 347 ملیار و 484 ملیۆن و 382 هه‌زار و 654 كۆی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمه‌ تا 11/30/2024، به‌پێی باڵانسی وردبینی هه‌رێم بۆ مانگی تشرینی دوه‌می 2024 كه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ ناردنی داهاتی نانه‌وتی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ئێمه‌ ئه‌م لێدوانه‌ به‌ ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ بڕی (399,168,964,500) دینار گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق، لقی هه‌رێمی/هه‌ولێر، به‌پێی ماده‌ی (29) له‌ یاسای كارگێڕی دارایی ژماره‌ 6ی ساڵی 2019، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی فیدراڵی وه‌زیر و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانانی 50%ی داهاته‌ فیدراڵییه‌ نانه‌وتییه‌كان له‌ مانگی ئایاری 2024ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، هاوكات ئه‌و بڕه‌ داهاته‌ ناوخۆییه‌ی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ خه‌رجی كارپێكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم خه‌رجكراوه‌، هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی موچه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی سته‌مكارانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێندراوه‌".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

العراق.. الخلافات تؤجل استكمال الكابينة الوزارية وأزمة الدولار تربك الأسواق

العراق.. الخلافات تؤجل استكمال الكابينة الوزارية وأزمة الدولار تربك الأسواق

2026-10-10 13:25 1977
إيقاف ثلاثة موظفين بقطاع كهرباء نينوى متلبسين بطلب رشوة

إيقاف ثلاثة موظفين بقطاع كهرباء نينوى متلبسين بطلب رشوة

2026-10-10 12:18 2765
تراجع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع تطبيق التسعيرة الجديدة

تراجع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع تطبيق التسعيرة الجديدة

2026-10-10 12:15 2342
الإعلام والاتصالات تصدر إعماماً بشأن تغطية المستجدات الاقتصادية وتعديل سعر الصرف

الإعلام والاتصالات تصدر إعماماً بشأن تغطية المستجدات الاقتصادية وتعديل سعر الصرف

2026-10-10 12:11 3554
ختام الجولة التاسعة لدوري نجوم العراق بثلاث مواجهات قوية اليوم

ختام الجولة التاسعة لدوري نجوم العراق بثلاث مواجهات قوية اليوم

2026-10-10 11:05 2529
المركزي يدعو التجار إلى مراجعة مصارفهم لتنفيذ الحوالات المستحقة قبل 7 تشرين الأول

المركزي يدعو التجار إلى مراجعة مصارفهم لتنفيذ الحوالات المستحقة قبل 7 تشرين الأول

2026-10-10 10:04 3847
الأنواء: أمطار وغبار وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار وغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-10 09:27 3780
دوري النجوم.. النفط ينتزع فوزاً قاتلاً ضد ديالى والغراف يتعادل مع الجولان

دوري النجوم.. النفط ينتزع فوزاً قاتلاً ضد ديالى والغراف يتعادل مع الجولان

2026-10-09 23:20 5430
ترامب يعلن اتفاقاً مع بوتين لإمداد الأسواق بالديزل

ترامب يعلن اتفاقاً مع بوتين لإمداد الأسواق بالديزل

2026-10-09 22:12 6297
ترامب يؤكد قرب نهاية الحرب مع إيران ويعد بتراجع حاد بأسعار الوقود

ترامب يؤكد قرب نهاية الحرب مع إيران ويعد بتراجع حاد بأسعار الوقود

2026-10-09 20:01 4929
العراق يخطط لرفع الربط مع تركيا إلى 2000 ميغاواط

العراق يخطط لرفع الربط مع تركيا إلى 2000 ميغاواط

2026-10-09 19:21 8935
اعتقال 4 متهمين أجانب على خلفية قضية قتل داخل علوة بغداد المركزية

اعتقال 4 متهمين أجانب على خلفية قضية قتل داخل علوة بغداد المركزية

2026-10-09 19:15 5451
إيران تعلن استهداف سفينة غاز جنوب مضيق هرمز

إيران تعلن استهداف سفينة غاز جنوب مضيق هرمز

2026-10-09 17:05 5685
الموصل تستعيد ألقها الثقافي بافتتاح الدورة الثانية لمهرجان نينوى السينمائي الدولي

الموصل تستعيد ألقها الثقافي بافتتاح الدورة الثانية لمهرجان نينوى السينمائي الدولي

2026-10-09 16:43 5218
الإيقاع بمدير عام هيئة استثمار صلاح الدين بتهمة هدر المال العام

الإيقاع بمدير عام هيئة استثمار صلاح الدين بتهمة هدر المال العام

2026-10-09 15:04 8364
إمام جمعة النجف يطالب بغداد بمراجعة سعر الصرف أو دفع الرواتب بالدولار

إمام جمعة النجف يطالب بغداد بمراجعة سعر الصرف أو دفع الرواتب بالدولار

2026-10-09 13:51 7084
منافسات الجولة التاسعة من دوري نجوم العراق تتواصل اليوم بثلاث مباريات

منافسات الجولة التاسعة من دوري نجوم العراق تتواصل اليوم بثلاث مباريات

2026-10-09 13:15 5606
النزاهة تفكك شبكة احتيال للتعيين تضم 12 موظفاً في بغداد

النزاهة تفكك شبكة احتيال للتعيين تضم 12 موظفاً في بغداد

2026-10-09 12:44 6100