شاندێکی دانوستکارانی پارتی سەردانی نەوەی نوێ کرد بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەت
16:39
2024-11-27
170207
كوردستان
0
2024-11-27
170207
- شاندێکی دانوستکارانی پارتی بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق و شاندی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتیی رێبوار ئەورەحمان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی تشرینی دووەم کۆبوونەوە.
شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی.
هاوکات شاندەکە لەلایەن ڕێبوار ئەورەحمان، کاوە عەبدولقادر و بەدریە ئیبراهیم، ئەندامانی شاندی دانوستانکاری نەوەی نوێ پێشوازیان لێکرا و گفتوگۆیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
هەر لە سلێمانی، بڕیارە دوای نەوەی نوێ شاندەکەی پارتی سەردانی یەکێتیی و چەند لایەنێکی تر بکات لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
ئەمەش لەکاتێکدا، ڕۆژی 7ـی ئەم مانگە، میدیای جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندبوو، کە ئامادەن لەحکومەتدا بەشداربن ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بەدەست نەوەی نوێوە بێت یان تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و 23 وەزارەتەکە بەدەست ئەوانەوە بێت.
بەگوێرەی میدیای NRT نزیک لە نەوەی نوێ، بەپێی پرۆژەکەی نەوەی نوێ هەرلایەنێک سەرۆک وەزیران وەربگرێت تەواوی پۆستەکانی تر بۆ لایەنەکەی تر دەبێت.
نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندبوو: ئێمە لەو لایەنانە نین کە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حکومەت و ئامانجی ئێمە گۆرانکارییە لە حکومرانی و خزمەتکردنی خەڵکە، هەروەها ئامانجمان کۆتاییهێنانە بەو شێوازە شکستخواردوەی حکومرانی پارتی و یەکێتی کە لە رابردوودا هەبووە.
زانیاری زیاتر...
ئەو سەردانەی شاندی پارتی لەگەڵ نەوەی نوێ و لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، کە سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی یەکەمی دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکرد و گوتی: "ڕۆژی 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت".
كلمات مفتاحية
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- نەوەی نوێ
- هەرێمی کوردستان
- کابینەی دەیەم
- پشتیوان سادق
- پەرلەمانی کوردستان
- خولی شەشەمی پەرلەمان
اخبار ذات صلة
تعليقات
أحدث الاخبار
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة
2026-10-25 14:28
4376
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد
2026-10-25 13:45
5243
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية
2026-10-25 12:58
3297
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي
2026-10-25 12:17
3872
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية
2026-10-25 11:27
4048
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري
2026-10-25 10:57
5385
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق
2026-10-25 10:13
5322
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم
2026-10-25 08:37
3867
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق
2026-10-25 00:03
6621
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس
2026-10-24 23:38
12091
ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة
2026-10-24 23:34
6221
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة
2026-10-24 22:47
10731
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران
2026-10-24 20:16
9310
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً
2026-10-24 18:59
10482
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027
2026-10-24 18:56
10060
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل
2026-10-24 18:12
7086
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية
2026-10-24 15:55
10945
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية
2026-10-24 13:41
7304
