المطلع
عاجل

post-image

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڤیدۆی ساتی تیرۆرکردنی کادری یەکێتیی نیاز دەرگەڵەیی ئاشکرا دەکات


20:58 كوردستان
2024-10-07
102905

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامی وردەکاریی لێکۆڵینەوەی تیرۆرکردنی "نیاز دەرگەڵەیی" بە بەڵگە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، هاتووو، دوای ئەوەی لەشەوی 18ـی 8ـی 2023 شەهید نیاز دەرگەڵەیی سەردانی باخەکەی دەکات لە باشووری قەزای ڕانیە لە (کانی قوڵکە)ی سەر بە شارەدێی (بۆسکێن) کە دەکەوێتە نزیک دەریاچەکە، لەلایەن سێ تۆمەتبار چاودێری وورد دەکرێت و لەکردەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کاتژمێر 8:40ـی شەو نیاز دەرگەڵەیی لەناو باخەکەی خۆی بە چەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ (کاتم سەوت) تیرۆر دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتباران هەمان ڕۆژ 18ـی 8ـی 2023 کاتژمێر 4:26ـی پاشنیوەڕۆ لە ڕێگای گوندی (بێستانە)ـی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێگەی دێگەڵەدا، بە ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا هایلۆکس ڕەنگ سپی) هەڵگری تابلۆی ژمارە 227778 عێراق_هەولێر (جام ڕەش)، بەڵام لە بنەڕەتدا ژمارەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەیە و بەنایاسایی بۆ ئەم تاوانە بەکارهێنراوە کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ (فەرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی) لە ڕێگای تەقتەق-کۆیە بە چیای هەیبەت سوڵتان بەرەو ڕێگای هیزۆپ و پاشان لەشارۆچکەی چوارقوڕنەوە بە ئاڕاستەی شوێنی ڕووداوەکە دەڕۆن، تۆمەتباران بە سوود وەرگرتن لە ڕێگا لاوەکییەکان دەچنە شوێنی ڕووداو.
تۆمەتباران کاتژمێر 6:32ـی ئێوارە لەنزیکەوە بە وردی چاودێری باخەکە دەکەن، لە وردەکاریی لێکۆڵینەوە و گرتەکانی کامێرای چاودێری دەردەکەوێت سێ تۆمەتبار لە هەولێرەوە لەسنووری گوندی بێستانەوە خۆیان دەگەیێننە شوێنی ڕووداوەکە و پاش دڵنیابوونەوە لەوەی نیاز دەرگەڵەیی بەتەنیایە (دوو) لە تۆمەتباران بەپیادە لەبەشی پشتەوە (تەلی سیاجی) باخەکە دەبڕن و یەکێک لە تۆمەتباران دەچێتە ژوورەوە و ئەوەی دیکەیان لە دەرەوەی باخەکە چاودێری دەکات، هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمی بەڵگەی تاوان تەنها شوێن پێی یەک تۆمەتبار پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لەکاتی هەڵگرتنەوەی شوێن پێیان بەدیواری باخەکەدا دەمێنێتەوە و بەچەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ، لەگەڵ بینینی (نیاز دەرگەڵەیی) لەناو ماڵەکەی 5 فیشەک دەتەقێنێت و 3 فیشەک بەر سەری (نیاز دەرگەڵەیی) دەکەوێت و دەبێتە هۆی شەهیدبوونی و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتباران بەپیادە بە ئاڕاستەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکەیان هەڵدێن کاتژمێر 8:45ـی شەو بەخێراییەکی زۆر شوێنی ڕووداوەکە جێدەهێڵن و بەنزیکەی 800 مەتر ئۆتۆمبێلەکەیان لەباخەکەوە دوورە و بەهەمان وردەکاریی ڕێگە لاوەکییەکانی هاتنیان هیزۆپ-هەیبەت سوڵتان -کۆیە خۆیان دەگەیەننە گوندی بێستانەی سنوری پارێزگای هەولێر و دەگەڕێنەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی بەردەوامی بەدواداچوونەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و پاراستنی ڕەوتی لێکۆڵینەوە لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ڕانیە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ(فەرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی) بە ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی دەرچووە و وردەکاری بەڵگەڤیدیۆی تاوانەکە لەئێستادا لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاودەکرێتەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم کەیسە بەردەوامە.

کورتەیەک دەربارەی نیاز دەرگەڵەیی ...
نیاز جەلال بەگ مەحەممەدەمین یەحیا ناسراو‌ بە (نیاز دەرگەڵەیی)، لە ساڵی 1956/7/1 لە قەزای ر‌ەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایكبووە، ئامادەیی كشتوكاڵی تەواوكردووە و ساڵی 1977 پەیوەندی بە شۆڕ‌شی نوێ و ساڵی 1981 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی كردووە لە هەرێمی حەوتی باڵەک، دواتر لە تیپی 78ـی كارۆخ درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە.
نیاز دەرگەڵەیی ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگریی كردووە لە سنووری مەڵبەندی سێی یەکێتیی هەولێر، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار برینداربووە، كە سێ جار بە فیشەک و دووجاریش بە چەكی كیمیایی و دواپلەی پێشمەرگایەتی لەپێش راپەڕین فەرماندەی كەرت بووە، لە ر‌اپەڕیندا بەشداری كردووە و ر‌ۆڵی كارای بینیوە لە رزگاركردنی شار و شارۆچكەكاندا، لە تەشكیلاتی دوای ر‌اپەڕینیش لە چەندین ئۆرگان درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە، فەرماندەی فەوج بووە لە سوپای یەكگرتوو، فەرماندەی بەتالیۆن، جێگری هێز و لێپرسراوی میحوەری وەرتێ بووە، لە ‌حكومەتی هەرێمی كوردستانیشدا كراوەتە قائیمقامی هەردوو قەزای چۆمان و دوكان.
نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شەوی 2023/8/18 لە سنووری رانیە تیرۆرکرا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 1882
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 3178
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2470
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 2946
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3247
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4603
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4748
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3418
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6424
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11593
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5863
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10133
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 8852
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10040
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9590
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6813
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 9868
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7217