المطلع
عاجل

post-image

زۆرترین هێرشی سوپای توركیا بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆک دەکرێت


11:23 كوردستان
2024-06-15
33

كامەران عوسمان، لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی CPT ئەمەریكی رایگەیاند، زۆرترین هێرشی سوپای توركیا بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆک دەکرێت.
کامەران عوسمان دەشڵێت، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی رابردوودا بەم جۆرە بووە، پارێزگای دهۆك 365 هێرشی فڕۆکەوانی کراوەتەسەر، پارێزگای هەولێر 356 هێرش و بۆردوومان، پارێزگای سلێمانی 102 هێرش و بۆردوومان و لە پارێزگای نەینەوا لە عێراق 10 هێرش و بۆردوومان لەڕێگەی فڕۆکەکانی تورکیا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەتەنیا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای توركیا 27 بۆردوومانی بۆ سەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتكەی كوڕاشەڵ و بناری چیای كێوەڕەش لە ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر، گوندی كانی میرانی كۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە.
کامەران عوسمان ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا توركیا 27 جار چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی بۆردومانكردووە، لەمساڵیشدا 833 هێرشی ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە هەشت هاووڵاتی شەهیدبوون.
شایەنی باسە، سەرەڕای هێرشەکانی تورکیا کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەوامە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیچ لایەنێکی ئەمنی و حکومی ئەم هێرشانەی سەرکۆنە نەکرد سەرەڕای ئەوەی بووە هۆی کوژرانی دەیان هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان و چەند ئەفسەرێکی کۆماندۆ و پێشمەرگە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

2024-06-26 13:36 7
سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد

سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد

2024-06-26 12:05 17
بەهۆکاری نادیار کارەبا لە تەواوی شاری سلێمانی کوژرایەوە

بەهۆکاری نادیار کارەبا لە تەواوی شاری سلێمانی کوژرایەوە

2024-06-26 10:50 14
گروپێکی چەکداری داوایکرد دەستبەجێ هێزەکانی تورکیا خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بەجێبهێڵن

گروپێکی چەکداری داوایکرد دەستبەجێ هێزەکانی تورکیا خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بەجێبهێڵن

2024-06-26 09:44 22
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سەرکەوتنێکی كوشندەی بەدەستهێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی لە کۆپا ئەمەریکا

هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سەرکەوتنێکی كوشندەی بەدەستهێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی لە کۆپا ئەمەریکا

2024-06-26 09:06 6
لە کۆسۆڤۆ بۆمب و تەقەمەنی چێندراو کە لە جەنگی جیھانی دوومەوە چێنراوە دۆزرایەوە

لە کۆسۆڤۆ بۆمب و تەقەمەنی چێندراو کە لە جەنگی جیھانی دوومەوە چێنراوە دۆزرایەوە

2024-06-26 00:28 12
کەنەدا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەزووترین کات خاکی لوبنان بەجێبهێڵن

کەنەدا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەزووترین کات خاکی لوبنان بەجێبهێڵن

2024-06-25 23:11 9
خەمیس خەنجەر سوپاسی مەسعود بارزانی دەکات لەهەوڵی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان

خەمیس خەنجەر سوپاسی مەسعود بارزانی دەکات لەهەوڵی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان

2024-06-25 22:48 29
قوباد تاڵەبانی: نیگەرانم لە دواکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: نیگەرانم لە دواکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

2024-06-25 21:27 26
سوپای تورکیا ئامادە دەکرێت بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر دژی  پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان

سوپای تورکیا ئامادە دەکرێت بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر دژی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان

2024-06-25 20:04 22
تەرمی ئافرەتێک لە زەوییەکی چۆڵ لە ناوچەی ئيسنیورت ئاردیچلی لە ئیستەنبوڵ دۆزرایەوە

تەرمی ئافرەتێک لە زەوییەکی چۆڵ لە ناوچەی ئيسنیورت ئاردیچلی لە ئیستەنبوڵ دۆزرایەوە

2024-06-25 17:47 9
دادگای سلێمانی بکوژی خواناس وریا بە زیندانی هاتاهەتایی سزادا

دادگای سلێمانی بکوژی خواناس وریا بە زیندانی هاتاهەتایی سزادا

2024-06-25 16:08 30
دەیان سەربازی سوپای تورکیا لە گوندی کێستە لەسنووری قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک بینران

دەیان سەربازی سوپای تورکیا لە گوندی کێستە لەسنووری قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک بینران

2024-06-25 15:33 24
گەنجێک لەکاتی کارکردنیدا لە کارگەیەکی شیش گیانی لەدەستدا

گەنجێک لەکاتی کارکردنیدا لە کارگەیەکی شیش گیانی لەدەستدا

2024-06-25 13:30 20
پۆستی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەدرێتە بەنگین ڕێکانی

پۆستی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەدرێتە بەنگین ڕێکانی

2024-06-25 13:07 23
سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی پێشوازییان لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی پێشوازییان لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد

2024-06-24 20:21 10
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی سەدان ئاوارەی خەڵکی شەنگال بۆ زێدی خۆیان ڕاگەیاند

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی سەدان ئاوارەی خەڵکی شەنگال بۆ زێدی خۆیان ڕاگەیاند

2024-06-24 19:50 28
کۆبوونەوەی نۆزدەیەمی وڵاتانی ئەندام لە کۆڕبەندی وتووێژی هاریکاری ئاسیا لە تاران بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی نۆزدەیەمی وڵاتانی ئەندام لە کۆڕبەندی وتووێژی هاریکاری ئاسیا لە تاران بەڕێوەچوو

2024-06-24 18:43 15