المطلع
عاجل

post-image

زۆرترین هێرشی سوپای توركیا بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆک دەکرێت

11:23 كوردستان
2024-06-15
37

كامەران عوسمان، لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی CPT ئەمەریكی رایگەیاند، زۆرترین هێرشی سوپای توركیا بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆک دەکرێت.
کامەران عوسمان دەشڵێت، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی رابردوودا بەم جۆرە بووە، پارێزگای دهۆك 365 هێرشی فڕۆکەوانی کراوەتەسەر، پارێزگای هەولێر 356 هێرش و بۆردوومان، پارێزگای سلێمانی 102 هێرش و بۆردوومان و لە پارێزگای نەینەوا لە عێراق 10 هێرش و بۆردوومان لەڕێگەی فڕۆکەکانی تورکیا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەتەنیا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای توركیا 27 بۆردوومانی بۆ سەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتكەی كوڕاشەڵ و بناری چیای كێوەڕەش لە ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر، گوندی كانی میرانی كۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە.
کامەران عوسمان ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا توركیا 27 جار چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی بۆردومانكردووە، لەمساڵیشدا 833 هێرشی ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە هەشت هاووڵاتی شەهیدبوون.
شایەنی باسە، سەرەڕای هێرشەکانی تورکیا کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەوامە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیچ لایەنێکی ئەمنی و حکومی ئەم هێرشانەی سەرکۆنە نەکرد سەرەڕای ئەوەی بووە هۆی کوژرانی دەیان هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان و چەند ئەفسەرێکی کۆماندۆ و پێشمەرگە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکات

2024-06-29 22:10 0
لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغداد کرا

2024-06-29 16:58 6
گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتاییهات و ئەنجامەکانی بەرایی ئاشکرا کرا

2024-06-29 14:50 6
ماوەی چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی بەبێ بڕیاری دادوەری لە ئامێدی دەستگیرکراوە

2024-06-29 13:58 18
هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی هەڵوێست لەبارەی هێرشەکانی تورکیا دەردەبڕێت "پارتی هاوکارە"

2024-06-29 13:15 26
ئەوەس مەهداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای دیالە لەشاری خانەقین دەستگیرکرا

2024-06-29 12:18 8
ئەنجامەكانی بەرایی و فەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بزانه

2024-06-29 09:42 7
ئەفسەرێکی پلەداری پێشمەرگە لەهەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2024-06-29 08:35 22
حكومەتی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ لەمانگی داهاتوو كردە پشووی فەرمی

2024-06-28 14:09 12
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەستیپێکرد و لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

2024-06-28 09:04 14
سەرۆک کۆماری عێراق هەموارى یاساى قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى و گۆڕینى رەگەز پەسەندکرد

2024-06-27 19:06 31
کۆڵبەرێک بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەلایەن دادگای شۆڕش سزای لەسێدارەدانی بەسەر سەپێنرا

2024-06-27 14:47 30
لەشاری هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوەوە خۆپشاندان ئەنجامدرا

2024-06-27 13:38 36
بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کۆتاییهات و ئێران چووە حاڵەتی ئامەدباشی

2024-06-27 12:35 28
شاسوار عەبدولواحید: ئەمساڵ ئەگەری کۆتایی هاتنی حوکمڕانی خێزانییە لە هەرێمی کوردستان

2024-06-27 08:16 34
یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

2024-06-27 08:05 18
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

2024-06-26 13:36 22
سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد

2024-06-26 12:05 33