عهلی عهلاق:دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی بۆ قەرزکردنی خانوبەرە لە ڕێگەی بانکی خانوبەرە و سندوقی نیشتەجێبونی عێراقییەوە دەستیپێکردوە
پارێزگاری بانکی ناوهندی عێراق رایگهیاند، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ هاندان و هەمەچەشنکردنی ئابوری عێراق، دهشڵێت، دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی بۆ قەرزکردنی خانوبەرە لە ڕێگەی بانکی خانوبەرە و سندوقی نیشتەجێبونی عێراقییەوە دەستیپێکردوە گەیشتوەتە نزیکەی 11 ترلیۆن دینار.
عهلی عهلاق، پارێزگاری بانکی ناوهندی عێراق به هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) ستراتیژیهتی قەرزدانی بانکی نیشتمانی لە عێراق بۆ 2024 – 2029 دەستپێکرد، لهمیانی وتارێكدا رایگهیاند، "ستراتیژیهتی قەرزدان ڕۆڵی سەرەکی کەرتی بانکییه لە سیستەمی داراییدا، ئهم ڕۆڵگێڕانه وەک ناوەندێکه لە نێوان وەبەرهێنەران و قەرز وەرگرەکاندا و لەو ڕێگەیەوە بەدەستدەهێنرێت بۆ پشتگیریکردن لە گەشەی ئابوری و پاڵپشتیکردنی کەرتی بازرگانی و یارمەتیدانی تاکەکان بۆ گەیشتن بە پێداویستی و ئاواتەکانیان".
ئاماژهی بهوهشكرد، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ هاندان و هەمەچەشنکردنی ئابوری عێراق ههروهها جەختیشی لەوە کردەوە، کە دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ قەرزکردنی خانوبەرە لە ڕێگەی بانکی خانوبەرە و سندوقی نیشتەجێبونی عێراقییەوە دەستیپێکردوە گەیشتوەتە نزیکەی 11 ترلیۆن دینار.
پارێزگاری بانکی ناوهندی عێراق پێیوایه، کە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ستراتیژیهتی قەرزدانی نیشتمانی بۆ ساڵانی 2024 - 2029 پێویستی بە هاوکاری نێوان ژمارەیەکی بەرفراوان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانە، بۆ گەیشتن بە ئامانجی خوازراو.