چاڤی بۆ دوو یاری لە چامپیۆنزلیگ راگیرا بەهۆی کارتە سورەکەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان
چاڤی بۆ دوو یاری لە چامپیۆنزلیگ راگیرا بەهۆی کارتە سورەکەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان.
لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە بۆ ماوەی دوو یاری یاوەریکردنی تیپەکەی لێ قەدەغەکرا، ئەویش بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ناوبژیوان لە کاتی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر پاریس یان جێرمان.
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بارشا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک بە پاریس دۆڕا، لە خولەکی 56ی یارییەکە، چاڤی بە توندی ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری ناوبژیوان، پاشان ڕووبەڕووی کارتی سووری ڕاستەوخۆی ناوبژیوان بووەوە.
هەرچەند کارتە سوورەکە بۆ تەنیا یەک یاری دوورخستنەوەیە، بەڵام ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی ئەم ڕاهێنەرە بەرامبەر بە ناوبژیوانی چوارەم و ناوبژیوانی ناوەڕاست بووە هۆی ئەوەی بۆ ماوەی دوو یاری رابگیرێت.
تا ئێستا دیار نییە کەی سزاکەی چاڤی جێبەجێ دەکرێت یاخود نا، چونکە بارودۆخی راهێنەرەکە روون نییە لەگەڵ بەرشەلۆنە، لە ئەگەری چوونیشی بۆ یانەیەکی تر نازانرێت بەشدار دەبێت لە چامپیۆنزلیگ یاخود نا.