المطلع
عاجل

post-image

بریکاری وەزارەتی دەرەوە بڕوانامەی دەستبەکاربوون لە هەشت باڵیۆزی نوێ لە عێراق وەردەگرێت


20:50 عێراق
2024-04-29
26195

ئەمڕۆ یەکشەممە، وه‌زاره‌تی دەرەوە لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:- لەباڵاخانەی وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا"عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی،بڕوانامەی دەستبەکاربوونی هەشت باڵیۆزی نوێ لە عێراق وەرگرت ،کە بریتی بوون لە"خالد ئەحمەد مەنسور" باڵیۆزی شانشینی بەحرەین،و"جۆرج سەعید زامیت" باڵیۆزی کۆماری ماڵتا،و"محەمەد حەبیب ئیدریس " باڵیۆزی کۆماری غانا،و" خۆسێ .ج . مارتینز " باڵیۆزی کۆماری ئەنگۆلا،و"سەعید محەمەد جبریل " باڵیۆزی کۆماری فیدراڵی ئەسیوپیا،و"ئودایا کومارا ئیندراسنا کورۆتامجی "باڵیۆزی کۆماری سریلانکا،و"فێرناندۆ دی ئورێ دی بێرتۆ باڵیۆزی کۆماری پورتوگال و "سلاڤکۆ ماتانۆڤیچ " باڵیۆزی کۆماری بۆسنە وهەرسیک،.
 

وەک ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی پێداوە:- وێڕای پێشوازیکردن لە باڵیۆزەکان بەجیا،"عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزیری دەرەوە سڵاوی "فوئاد حوسێن" جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە گەیاندە باڵیۆزە نوێیەکان و خواستی حکومەتی کۆماری عێراقی دەربڕی بۆ دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری لەگەڵ هەمووان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان،و بەرزکردنەوەی هاوکاری سیاسی و ئابووری و بازرگانی،و زاڵبوون بەسەر جیاوازییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە.
هەروەک "بەرزنجی" جەختی لە گرنگی هەنگاونان بۆ دروستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکان لە  بەغدا بە ئامانجی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانی و ناوچەییەکان، لەسەر بنەمای کراوەیی حکومەتی کۆماری عێراق بەڕووی هەموو لایەکدا لە چوارچێوەی دوولایەنە و فرەلایەنەدا،هاوکات جەختیکردەوە لە هاوکاری زیاتر لە چوارچێوە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 35174
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 52143
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 175404
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 150359
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 153029
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 153237
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 152757
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 164422
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 167871
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 167285
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 169038
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 58727
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 162857
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 62185
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 130325
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 60997
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 168694
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 61562