المطلع
عاجل

post-image

مەندڵاوی داوای یەک هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات سەبارەت بە مەترسیەکانی سەر ناوچەکە


19:05 عێراق
2024-01-28
28642

ئەمرۆ یەک شەممە "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،داوای یەکخستنی هەوڵ و هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد سەبارەت بەو مەترسیانەی کە هەڕەشە لە ناوچەکە دەکەن،هاوکات "شێخ عەلی خەتیب" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکان لە لوبنان،سەبارەت بەو پێشهاتانەی لە فەلەستین ڕوودەدەن هەڵوێستی عێراقی بەرز نرخاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- ئەمڕۆ یەک شەممە " محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لە نووسینگەی تایبەتی خۆی،بە ئامادەبوونی "عەلی حەباب" باڵیۆزی لوبنان لە عێراق،و پەرلەمانتار  "مستەفا سنەد"  پێشوازی لە شێخ "عەلی خەتیب" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکان لە لوبنان کرد .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-له میانەی دیدارەکەدا"مەندەلاوی"باسی له دیارترین مە ترسیەکانی بەڕدەم نەتەوەی ئیسلامی و ووڵاتانی ناوچەکەی لە هەلومەڕجی ئێستادا کرد،به تایبەتی ئەو تاوانانە کرد کە لەلایەن  داگیرکەڕی زایۆنی له دژی گەلی فەلەستین بەگشتی،و خەڵکی کەرتی غەززە بە تایبەتی، و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی بۆ سەروەری لوبنان ئەنجامدەدرێت و کاردانەوەکانی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە .
مەندەلاوی جەختیکردەوە  لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵ و هەڵوێستە عەرەبی و ئیسلامییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشە و مەترسیانە.
لە بەرامبەردا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکان لە لوبنان ڕایگەیاند:- هەموو لایەک حساب بۆ عێراق دەکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، کە بەغدا ڕۆڵێکی سەرەکی و ناوازەی هەبوو لە نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.
هەروەک ستایشی "هەڵوێستە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراقی کرد سەبارەت بەو پێشهاتانەی کە لە غەززە ڕوودەدەن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 37431
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 54355
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 178282
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 153511
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 155885
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 155733
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 155370
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 166512
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 170390
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 169348
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 171941
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 59497
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 165319
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 62852
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 131126
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 61787
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 171465
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 62241