المطلع
عاجل

post-image

دەستگیرکردنی 5 كەس لە رانیە به‌تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی جۆری مۆڵۆتۆڤ به‌ ماڵێكدا


20:13 كوردستان
2023-11-06
34184

بەڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) به‌ ماڵێكدا ده‌ستگیركران و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك لای ئه‌فسه‌ری ئێشكگر سكاڵای تۆمار كرد كه‌ به‌وته‌ی خۆی " له‌ شه‌وی 2ی ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) به‌ ماڵه‌كه‌یدا ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌" ده‌ستبه‌جێ ده‌ستكرا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ و بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ستهات بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران و ده‌ستگیركردنیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "دوای به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبونیان، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانەکانی پشده‌ر به‌ هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارەکان ده‌ستگیركرا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر و دانپێدانانی تۆمه‌تباره‌كه‌ توانرا  چوار تۆمه‌تباری تری له‌لایه‌ن نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێن".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "تۆمه‌تباران دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یاندا، به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ مادده‌ی 342 له‌ یاسایی سزادانی عێراقی سه‌رجه‌میان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌، هه‌ر له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر سێ ماتۆڕسكیل كه‌ تۆمه‌تباره‌كان تاوانه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامدابو".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 204633
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 213669
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 346292
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 330733
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 332442
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 328334
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 327233
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 347868
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 340804
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 336298
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 342232
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 112141
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 334215
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 117168
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 185899
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 108782
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 342385
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 118913