المطلع
عاجل

post-image

شمەری : پلانی گەورەمان هەیە بۆ دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە دەروازە سنوورییەكان


15:45 عێراق
2023-10-15
27233

وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ یەكشەممە بوونی پلانی گەورەی بۆ دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە دەروازە سنوورییەكان پشتڕاستكردەوە، هاوكات ئاماژەی بە چەند ڕێكارێك كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.
شمەری لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان رایگەیاند:" بەڵای ماددە هۆشبەرەكان ڕێژەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە ناچار بووین كۆبوونەوە ئەنجام بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئەم بەڵا مەترسیدارە كە هەڕەشە لە وڵاتەكەمان دەكات".
ئاماژەی بەوەشكرد : "پلان هەیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی هاوشانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی فیدراڵی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ئەنجامدانی خول و وۆرك شۆپ و جەختیشیكردەوە ئەو وەزارەتانە كاردەكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ماددە هۆشبەرەكان بە پاڵپشتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی  بۆ داڕشتنی پلانی گەورە".
شەمەری ووتیشی: "لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان هەماهەنگیمان كرد بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە و كاركردن بۆ تەرخانكردنی پارچە زەوییەك بۆ دامەزراندنی سەنتەری چاكسازی تەندروستی".
جەختیشی لەوە كردەوە : كە وەزارەتەكەی پلانی گەورەی هەیە بۆ دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە دەروازە سنوورییەكان، هەروەها بۆ دانانی ئامێری تایبەت بۆ ئەوە.
وتیشى : پێویستی هەمووان كۆببنەوە بۆ زاڵبوون بەسەر بەڵای ماددە هۆشبەرە مەترسیدارەكان و ڕزگاربوون لێیان.
جێی ئاماژەیە یەكەمین كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەری هزرییەكان لە شاری هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە دەستیپێكرد، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی فیدراڵی بە نوێنەرایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی و بەرپرسانی ناوەند و هەرێم و ژمارەیەكی زۆر لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 147054
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 156931
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 284348
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 265628
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 266742
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 262508
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 261655
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 276418
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 276296
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 274258
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 279706
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 85857
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 270889
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 91552
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 159029
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 84976
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 278723
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 89169