المطلع
عاجل

post-image

سودانی: عێراق لە هەوڵەکانیدا درێغی ناکات لە پێناو بەدیهێنانی ئاگربەست ‏


23:00 عێراق
2026-03-13
16929

ئەمڕۆ هەینی"موحەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی کردەوە کە عێراق درێغی ناکات لە هەوڵەکانی لە پێناو بەدیهێنانی ئاگربەستدا.
‏نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : "موحەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەرەنسا پێگەیشت، کە تێیدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و ئەو هەوڵانە کرا کە دەدرێن بۆ ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکان کە دوای دەستدرێژی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان پێکردووە.
‏بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :"سوودانی " ڕوونیکردەوە کە عێراق لە هەوڵەکانی درێغی ناکات بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە فراوان بووە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە عێراق ئەو پەلامارە ڕاشکاوە ڕەت دەکاتەوە کە سەروەریی عێراقی کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ڕیزەکانی هێزە ئەمنییەکانمان لە حەشدی شەعبی، ئەوەش بە مەبەستی تێکەڵکردنی کاغەزەکان و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی کە بە هۆی قوربانیدانی عێراقییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەدیهاتبوو.
‏سەرۆک وەزیران هاوسۆزی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە قوربانیانی فەرەنسی لەو هێزەی لە پارێزگای هەولێر بوونیان هەیە، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش،و جەختی لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ئامانجگرتنە کردەوە.
‏لە بەرامبەردا،سەرۆکی فەرەنسا پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییانە دەربڕی کە هەوڵ دەدەن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگریکردن لە خراپتربوونی دۆخی ئەمنی،و جەختی لە ڕۆڵی محوەریی عێراق کردەوە لە ئاسانکاریکردنی ئەم تێگەیشتنانە، کە بە ئەرێنی بەسەر سەقامگیریی ناوچەکەدا دەشکێتەوە،هەروەها ئاماژەی بە پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگیی دوولایەنە لەم بوارەداکرد.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 104073
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 79782
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 82937
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 81178
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 80032
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 92187
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 92723
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 94036
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 96538
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 46544
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 91401
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 46436
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 96185
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 47147
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 95925
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 45880
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 45987
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 108508