المطلع
عاجل

post-image

کەشناسی: کۆتایی هەفتە وڵات دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارینەوە


22:33 عێراق
2026-01-07
19683

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشبینی کرد وڵات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ (هەینی و شەممە) بکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی باراناوی.

‏دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: "شیكارییە کەشناسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن وڵات بۆ ماوەی ڕۆژانی هەینی و شەممە دەکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی باراناوی، بڕی بارانبارینیش لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاواز دەبێت، بەجۆرێک لە شارەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات زۆرترین بڕی دەبێت، لەکاتێکدا لە شارەکانی ناوچەی باشوور بڕی کەمتر تۆمار دەکرێت".

‏هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە:: "ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ لە ماوە جیاوازەکاندا لە شارەکانی باکوور و ناوەڕاستی وڵات هەیە، کە ئەمەش پێویستی بە وریایی و ئاگاداری هەیە، هەروەها بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە پێشبینی بەفربارین دەکرێت لەسەر بەرزاییە شاخاوییەکانی هەرە باکووری وڵات".

‏ڕوونیشیکردەوە: "ڕۆژی هەینی با لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت، پاشان ڕۆژی شەممە وردە وردە دەگۆڕێت بۆ باکووری ڕۆژئاوا بە خێراییەکی مامناوەند، کە لەگەڵیدا شەپۆلی تۆز و خۆڵ بە چڕییەکی مامناوەند دەبێت و زیاتر لە ڕۆژئاوای وڵات و بەشەکانی باشووری ڕۆژئاوا چڕ دەبێتەوە."

‏لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "پێشبینییەکان ئاماژە بە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵەی توند ناکەن، بەڵام دابەزینێکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لە ڕۆژی شەممەوە پێشبینی دەکرێت، کە لە ڕۆژئاوای وڵاتەوە دەست پێ دەکات و بە تدریج لە ڕۆژی یەکشەممەدا درێژ دەبێتەوە بۆ ئەوەی باقی شارەکانی دیکەش بگرێتەوە".

‏ ئەوەشی خستەڕوو: "کەشوهەوا لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەدا بەرەو سەقامگیرییەکی ڕێژەیی دەچێت، لەگەڵ مانەوەی هەور لە باکووری وڵات، بەڵام لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەوە دۆخێکی دیکەی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر وڵات دروست دەکاتەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بە بارانبارینی جیاواز بەردەوام دەبێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 22156
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 142474
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 119053
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 120581
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 120822
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 120117
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 132489
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 134152
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 135271
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 136685
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 53351
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 131275
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 56211
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 123508
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 55524
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 135779
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 54931
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 54793