المطلع
عاجل

post-image

عێراق داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل


23:19 عێراق
2025-06-14
75580

فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە داوای لە ئەڵمانیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل.

‏لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە دا هاتووە : ئەمڕۆ شەممە ، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن وەزیری دەرەوەی كۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، یۆهان وادیفۆلەوە پێگەیشت، لەو ماوەیەدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاستەنگە ئەمنییەكان كرد كە ڕووبەڕووی ناوچەكە بوونەتەوە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی ناوچەكەدا.
‏ئاماژە بەوەشكراوە : پەیوەندییەكە شایەتحاڵی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و زانیارییە سەبارەت بە دۆخی ئێستا، لەگەڵ ئەوەی وەزیری ئەڵمانیا و پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دووپاتكردووەتەوە، جەختیشیكردووەتەوە پێویستی دوورخستنەوەی عێراق لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی یان كاردانەوەی ئەگەری ململانێكان.
‏ڕوونیشیكردەوە : ئەڵمانیا لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی كاردەكات بۆ ئەوەی عێراق نەكێشێتە ناو بازنەی توندوتیژی، ئاماژەی بەوەشكرد ئێمە ئاسایش و سەقامگیریمان دەوێت بۆ عێراق.
‏لە بەیاننامەكەدا هاتووە : حسێن و وادیفۆل جەختیان لە گرنگی درێژەدان بە پرۆسەی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا و هەروەها لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران كردەوە، وەك هەنگاوێكی بنەڕەتی بەرەو كەمكردنەوەی گرژییەكان.
‏جەختی لەوە كردەوە : كە وەزیری دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی ڕوون و پاڵپشتیكارانەی ئەڵمانیا بەرامبەر عێراق دەربڕی، هاوكات لە هەمان كاتدا هۆشداریدا لە پێشێلكارییە دووبارەبووەكانی زایۆنیستەكان بۆ سەر ئاسمانی عێراق، كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان و سەروەری نیشتمانی پێكدەهێنن، داوای لە ئەڵمانیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هەڵوێستێكی پتەوی بەرامبەر ئەو پێشێلكارییانە بگرنەبەر.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 128249
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 139622
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 265195
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 245853
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 244808
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 244251
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 242167
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 256123
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 256657
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 255667
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 261022
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 79375
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 252558
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 84740
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 152133
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 79349
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 259508
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 83306