المطلع
عاجل

post-image

وەزیری ژینگە و باڵیۆزی چیک تاوتوێی ڕێگاکانی هاوکاری لە بواری پیسبوونی ئاو و بەڕێوەبردنی پاشماوەکان دەکەن


19:28 عێراق
2025-01-20
93120

ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵۆ عەسکەری وەزیری ژینگە، لەگەڵ یان شنایداوف  باڵیۆزی چیک لە بەغدا، گفتوگۆی لەبارەی ڕێگاکانی هاریکاری لە بواری پیسبوونی ئاو و هەوا و بەڕێوەبردنی پاشماوە کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ژینگەدا هاتووە، "هەڵۆ عەسکەری وەزیری ژینگە پێشوازی لە باڵیۆزی چیک لە بەغدا، یان شنایداوف کرد، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی هاریکاری هاوبەش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەکان و بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەبوارە ژینگەییە جیاوازەکان."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هەردوولا باسیان لە میکانیزمەکانی هاوکاری لە پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو لە پیسبوون، بەڕێوەبردنی پاشماوەی بەردەوام، و ڕێگاکانی کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا، جگە لە سود وەرگرتن لە شارەزایی چیک لە بواری بازاڕەکانی کاربۆن و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان لە جێبەجێکردنی‌ چارەسەرییەکانی ژینگەی مۆدێرن".
وەزیری ژینگە جەختی لە پەرۆشی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری نێودەوڵەتی بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و سوودمەندبوون لە ئەزموونە ژینگەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، لەوانە کۆماری چیک، بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەکان کە لە زیادبووندان.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "باڵیۆزی چیک، لای خۆیەوە، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە بوارە جیاوازەکانی ژینگەدا"، ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی چیک هەوڵدەدات پردی هاوکاری لە کەرتی ژینگەدا دروستبکات، هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەکانی عێراق لە پرۆژەکانی ژێرخان وپێشکەوتنی تەلاسازیدا.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاوێژکاری تەکنیکی وەزارەت، عەمار جابر عەتا، و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی ژینگە، ئەمیر عەلی حەسون ئامادەبوون".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 37365
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 54323
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 178093
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 153389
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 155786
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 155585
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 155293
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 166469
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 170241
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 169228
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 171805
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 59310
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 165099
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 62852
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 131037
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 61594
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 171260
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 62160