المطلع
عاجل

post-image

کوێستان محەمەد: سەرجەم تاکەکان مافى خۆشگوزەرانیان هەیە بێ گوێدانە جیاوازییەکان


15:06 كوردستان
2023-12-03
77201

لە رۆژى جیهانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی رایدەگەیەنێت؛ ئەم رۆژە دەرفەتێکە سەرنج بخەینەسەر باشترکردنى ژیانى ئەو تاکانەى رۆژانە روبەڕوى ئاستەنگ دەبنەوە دەشڵێت: سەرجەم تاکەکان مافى خۆشگوزەرانیان هەیە بێ گوێدانە جیاوازییەکان.

کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی، لە راگەیەنراوێکیدا وێڕاى پیرۆزبایی ئەم یادە لە خاوەنپێداویستییە تایبەت و کورتەباڵاکان، دەڵێت: وەزارەتمان بە هەماهەنگی و پێکەوەیی لەگەڵ وەزارەتەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسە  لە بەدیهێنانی سەرجەم ئامانج و ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی یە تایبەتەکان لە هەرێمی كوردستان.

هەروەک جەخت دەکاتەوە کە رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرفەتێکە تا سەرنجەکان لەسەر پێویستی بەرەو پێشبردنی یەکسانی و باشترکردنی ژیانی ئەو تاکانە بێت کە رۆژانە روبەڕوی ئاستەنگ دەبنەوە.

وەزیرى کار هەر جیاوازییەک رەت دەکاتەوە و دەڵێت: هەمو تاکێک لە کۆمەڵگەی ئێمەدا مافی ئەوەی هەیە کە بە خۆشگوزەرانییەوە بژی و سەرجەم مافەکانی وەربگرێت و جەخت دەکەینەوە کە دەرفەت و پشتیوانى بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هەبێت لەژێر دروشمى "کەمئەندامان شایەنى رێزن نەک بەزەیی".

لەبارەى ئەو دەستکەوتانەى وەزارەتى کار بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بەدەستیهێناوە کوێستان محەمەد دەڵێت: پەسەندکردنى سندوقى چاودێرى و شیاندنى خاوەن پێداویستییە تایبەت و کورتەباڵاکان دەستکەوتێکى مەزنە بۆ ئەو چینە و ئامانج لێی کۆکردنەوەى داهات و خەرجکردنەوەیەتى بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى تا ئەو چینە بگەنە ئاستى بەرەوپێشچون و شیاندنەوەى کۆمەڵایەتیی.

هاوکات ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە بۆ ئەمساڵی خوێندن لەسەر داوا و پێشنیاری وەزارەتى کار دەرفەتی خوێندن و بەدەركردنی وەرگیرانی پاڵێوراوانی دبلۆمی باڵاو ماستەر و دكتۆرا لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و پێدانی مۆڵەتی خوێندن بە ژمارەیەكی بەرچاوی خوازریارانی خوێندنی باڵا بۆ ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت  دابینکراوە.

لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا وەزیرى کار داوا دەکات کە پێویستە هەمومان پێکەوە کاربکەن بۆ پێشکەشکردنی ئەو پشتگیری و ئاسانکارییانەی کە ئەم تاکانە پێویستیانە تا بتوانن پەرە بە تواناو داهێنانەکانیان بدەن، زەمینە سازیان بۆ برەخسێنین و خۆیان بسەلمێنن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 107
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 332
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 4913
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 5755
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3532
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3957
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4161
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5515
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5713
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4062
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6721
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12388
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6292
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10947
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9509
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10704
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 10223
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 7178