المطلع
عاجل

post-image

پارێزگاری کەرکوک داوا لە هاوڵاتیان دەکات پارێزگاری بکەن لە پاکوخاوێنیی شارەکە ‏


23:32 كوردستان
2025-10-02
49047

پارێزگاری کەرکوک داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگاکە دەکات، “به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ويستی و دڵسۆزييه‌وه‌،‌ پارێزگاری بکەن له‌ پاكوخاوێنیی شاره‌ ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک و سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحيه‌كانی”.
‏
‏رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە پەیامێکدا رایگەیاند، “کۆمەڵانی خه‌ڵكی خۆشه‌ويستی كه‌ركوک، پاش چەند کاتژمێرێکی كه‌م، هه‌ڵمه‌تی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی کاندیدان له‌ چوارچێوه‌ی ليستە كێبڕكێكارەکان له‌ پارێزگا ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک، ده‌ستپێده‌كات؛ ‎له‌م ساته‌ گرنگەدا، بانگه‌وازێكی برایانه‌ و دڵسۆزانه‌ ئاراسته‌ی ئێوه‌ ده‌كه‌م، داوا له ‌سه‌رجه‌م خوشک و برايان له‌ رۆڵه‌كانی كه‌ركوک ده‌كه‌ين، كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ بكه‌ن به‌ ده‌رفه‌تێک بۆ كێبڕكێی شه‌ريفانه‌ و پەیامێکی هۆشيارانه‌ بگەیەنن كه‌ گوزارشت لە هيوا و ئاواتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوک بکات، بێ جیاوازی”.
‏
‏ئاماژەی بەوەشکرد، “‎با ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ين به‌ وێستگه‌یه‌ک بۆ بنيادنانی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش، كه‌ لێكگه‌يشتن و هاوكاریی تێدا زاڵبێت و ئه‌و ئاشته‌وایی، كۆمه‌ڵايه‌تی، ئاسايش و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ پته‌وبكات، كه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ و كه‌ركوک به‌ره‌و بووژانه‌وه‌يه‌كی ئابوری، پيشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان ببات، كۆتایی به‌ ساڵانێك لە قه‌يران و ئاسته‌نگه‌كان بهێنێت. ‎داواشتان لێده‌كه‌م، به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ويستی و دڵسۆزييه‌وه‌،‌ پارێزگاری بکەن له‌ پاكوخاوێنیی شاره‌ ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک و سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحيه‌كانی”.
‏
‏دەشڵێت، كه‌ركوک پێشکەوتنی به‌رچاوی له‌ بواری خزمه‌تگوزاری و پاكوخاوێنیی گشتیی به‌خۆيه‌وه‌ بينيوه‌؛‌ پێويسته‌ هه‌موومان هۆشيار و به‌رپرسيار بين له‌ پاراستنی، به‌تايبه‌ت له ‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
‏
‏جه‌ختیشدەکاتەوە له‌ گرنگیی پاراستنی يه‌كڕيزیی كۆمه‌ڵايه‌تی و رێزگرتن لە يه‌كتر‌، “چونكه‌ شكۆی كه‌ركوک بەندە بە ‌شكۆی پێكهاته‌کانیەوە و يه‌كڕيزيمان، نهێنیی هێز و سه‌رچاوه‌ی بووژانه‌وه‌يه‌تی؛ ئەم ئاهەنگی دیموکراسییە پيرۆزبێت له‌ هه‌مووان، شانازی به‌ هه‌موو هاوڵاتييه‌كی بەشەرەف و دڵسۆزی كه‌ركوكەوە دەکەین، کە بەپه‌رۆشە بۆ ئێستا و داهاتووی شاره‌كه‌ی”.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

2026-11-02 00:08 6021
إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

2026-11-01 23:04 11055
آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

2026-11-01 21:45 6358
ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

2026-11-01 21:22 5273
الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

2026-11-01 20:47 11037
توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

2026-11-01 18:48 6969
السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

2026-11-01 17:53 10023
نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

2026-11-01 17:50 5446
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-11-01 17:23 5723
طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

2026-11-01 17:21 5780
العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

2026-11-01 14:56 11097
استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

2026-11-01 13:25 9815
المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

2026-11-01 12:27 5975
التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

2026-11-01 11:54 8840
أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

2026-11-01 11:13 6118
التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

2026-11-01 10:07 9294
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 09:02 6156
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 10:01 6260