المطلع
عاجل

post-image

پاتریارک لویس ساکۆ دەستی لە کار کێشایەوە


22:38 عێراق
2026-03-10
33716

کاردیناڵ لویس رۆفائیل ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، بە فەرمی قبووڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی لە لایەن پاپای ڤاتیکانەوە راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، کاردیناڵ لویس رۆفائیل ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: دوو ساڵ بەر لە ئێستا کە تەمەنم 75 ساڵ بوو، بیرم لە پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوە دەکردەوە، تەنانەت لەگەڵ پاپا فرانسیسی کۆچکردووش باسی ئەو بابەتەم کردبوو، بەڵام ئەو هانیدام بەردەوام بم و بیر لەو بڕیارە نەکەمەوە.

لویس رۆفائیل ساکۆ، دەڵێت: دوێنێ، بەو پەڕی ئازادی خۆمەوە، بڕیارەم دا نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەکەم پێشکەشی پاپا لیۆی چواردەیەم بکەم، بۆ ئەوەی کاتەکانم بۆ نوێژ، نووسین و خوێندنەوە تەرخان بکەم.

هاوکات گوتیشی: پاپا لیۆی چواردەیەم، دەستلەکارێشانەوەکەمی قبووڵ کرد و خۆم داوام کرد ئەو هەواڵە ئەمڕۆ بڵاو بکرێتەوە. ساکۆ، دووپاتی کردەوە، کە ئەم بڕیارەی لەسەر داوا و فشاری هیچ کەسێک نەبووە، بەڵکو بە ئیرادەی خۆی بووە.

ساکۆ زیاتر دەڵێت: "لە هەلومەرجێکی زۆر سەخت و لە نێوەندی ئاڵنگارییەکی گەورەدا سەرکردایەتیی کەنیسەی کلدانیم کرد، یەکڕیزیی دامەزراوەکانیم پاراست و هیچ درێغیم لە بەرگریکردن لێیان و لە مافەکانی عێراقییەکان و کریستیانەکان نەکردووە.

لە بارەی شوێنگرەوەکەشیەوە ساکۆ رایگەیاند: "هیوادارم بۆ سەرکردایەتیکردنی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی لەم سەردەمە سەختانەدا، پاتریارکێک بێت کە خاوەن هزری کراوە، رۆشنبیرییەکی پتەوی لاهووتی، بوێری و دانایی بێت، من رێزی دەگرم و هەرگیز دەستوەردان لە کارەکانیدا ناکەم".

هاوکات پاتریارک ساکۆ ئاشکرای کرد، "وەسیەتنامەکەی خۆم لەو کاتەوەی قەشە بووم نووسیوە و چەندین جار نوێم کردووەتەوە، نزیکەی 40 ملیۆن دیناری عێراقی، 5 هەزار دۆلار و 5 هەزار یۆرۆم هەیە کە پاشکەوتی مووچەکانمە لە ماوەی 52 ساڵ خزمەتی قەشەیەتیمدا، سەرەڕای بڕە پارەیەکی دیکە کە پشکی خۆمە لە فرۆشتنی ماڵی باوکم لە مووسڵ، نە خاوەنی خانووم و نە ئۆتۆمبێل، بەڵام سەرمایەی راستەقینەم خزمەتە دڵسۆزانەکەم و ئەو 45 پەرتووکەیە کە بڵاوم کردوونەتەوە. لە نزا و نوێژەکانتاندا یادم بکەن".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

2026-11-02 00:08 5574
إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

2026-11-01 23:04 10628
آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

2026-11-01 21:45 6282
ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

2026-11-01 21:22 5101
الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

2026-11-01 20:47 10734
توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

2026-11-01 18:48 6813
السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

2026-11-01 17:53 9883
نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

2026-11-01 17:50 5362
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-11-01 17:23 5613
طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

2026-11-01 17:21 5681
العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

2026-11-01 14:56 10882
استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

2026-11-01 13:25 9654
المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

2026-11-01 12:27 5878
التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

2026-11-01 11:54 8600
أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

2026-11-01 11:13 6073
التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

2026-11-01 10:07 9166
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 09:02 6031
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 10:01 6114