المطلع
عاجل

post-image

وەزیری دەرەوە لە تارانەوە: دۆخی عەرەبی کارەساتبارە، ئێمەش لە لوتکەی بەغدا واقیعانە مامەڵەمان کرد


22:59 عێراق
2025-05-19
88268

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، دۆخی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی، وەک لوبنان، لیبیا، سوریا و کەرتی غەززە،جێگەی داخە، ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە لوتکەی عەرەبی لەم دواییانەدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، ڕێبازێکی واقیعی گرتەبەر".
فوئاد حسێن لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیالۆگی نێودەوڵەتی تاران، کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕوونیکردەوە، "بە واقیعبینی و بەرپرسیارێتیەوە نزیکبوینەتەوە لەو پرسانەی وروژێنراون، چونکە ئەو قەیرانانەی وڵاتەکانمان تووشی دەبن، پێویستیان بە چارەسەرێکی کردەیی هەیە، دوور لە دروشمەکان".
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە "سەقامگیری ناوچەکە بەبێ چارەسەرکردنی قەیرانە درێژخایەنەکانی ئەم وڵاتانە بەدی نایەت"، ئاماژەی بەوەشکرد "عێراق هەوڵدەدات دیدگاکان لەیەکتر نزیک بکاتەوە و گرژییەکان لە پێگەی خۆی وەک دەوڵەتێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا کەم بکاتەوە".
سەبارەت بە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا کە شەممەی ڕابردوو کۆتایی بە کارەکانی هێنا،ئاماژەی بەوەکرد، بەشداریکردنی هەموو وڵاتانی عەرەبی لە لوتکەی بەغدا نوێنەرایەتی "سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی بۆ عێراق" دەکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم ئامادەبوونە گوزارشت لە گەڕانەوەی عێراق دەکات بۆ پێگەی سروشتی خۆی وەک دەوڵەتێکی چالاک و کاریگەر لە ناوچەکەدا.
حسێن ئاماژەی بەوەدا کە: "کۆبوونەوەی عەرەبی لە بەغدا تەنیا ڕووداوێکی پرۆتۆکۆڵ نەبوو، بەڵکو سەکۆیەکی ڕاستەقینە بوو بۆ گفتوگۆی هاوبەشی عەرەبی".
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە ئامادەکردنی کەشوهەوا بۆ ئەم لووتکە و کۆکردنەوەی لایەنە جیاوازەکان لەژێر یەک بنمیجدا.
وەزیری دەرەوە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق هەوڵدەدات هاوسەنگی نوێی ناوچەیی بنیات بنێت لەسەر بنەمای کراوەیی و لێکتێگەیشتن و هاوکاریی یەکتر"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەهێزکردنی کەناڵەکانی گفتوگۆ هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە بەکۆمەڵەکانی بەردەم ناوچەکە".
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

2026-11-02 00:08 5888
إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

2026-11-01 23:04 10978
آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

2026-11-01 21:45 6295
ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

2026-11-01 21:22 5262
الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

2026-11-01 20:47 10915
توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

2026-11-01 18:48 6968
السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

2026-11-01 17:53 9965
نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

2026-11-01 17:50 5411
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-11-01 17:23 5685
طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

2026-11-01 17:21 5779
العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

2026-11-01 14:56 11004
استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

2026-11-01 13:25 9783
المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

2026-11-01 12:27 5975
التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

2026-11-01 11:54 8729
أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

2026-11-01 11:13 6091
التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

2026-11-01 10:07 9260
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 09:02 6092
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 10:01 6200