المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە


17:09 كوردستان
2024-03-12
29915

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە (٢١٤٧/٤/٧ ) لەبەرواری ( ٢٠٢٤/٣/٥ ) داوای لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کردبوو بە تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤  بە بڕی ( ٩٤٩،٨١٣،١٤٦،١٧٠ ) دینار.

بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەنها بڕی ٥٦٠ ملیار و ٢١٧ ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە دەکاتە ڕێژەی تەنها ( ٥٩٪) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێم و بێ بەشکردنی ڕێژەی (٤١٪ ) ی مووچەخۆرانی هەرێم لە شایستەی مووچەکانیان، و تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەش کە بڕیاری تەمویلکردنی دراوە نەگەیشتۆتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.

ئەم ڕێکارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی وایکردووە کە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی ( ٣٩٠ ) ملیار دینار دروست بێت  وگرفتی گەورەی دارایی دروستدەکات ودەبێتە هۆی بێ بەشکردنی بەشێکی زۆری مووچەخۆران ودروستکردنی فەرق وجیاوازی لە نێوان مووچەخۆران.

جگە لە کەمی ئەو بڕە پارەیەی کە نێردراوە بۆ مانگی شوبات، بەپێی ئەو نوسراوانەی کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرال دەریچواندوون، بۆ مووچەی مانگی ئاداری ٢٠٢٤ ، هیچ تەمویلێکی حکومەتی هەرێم ناکرێت ئەگەر مووچەی هەرێم (توطين) نەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من لە مێژە دەستی کردووە بە پرۆسەی توطین لەژێر سەرپەرشتی بانکی ناوەندی عێراق و گفتوگۆکان لەم بارەیەوە بەردەوامن، و نابێت هیچ لەم ڕێکارانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ  ببنە مایەی بێبەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێم لە لەمووچەکانیان کە شایستەی دارایی خۆیانە و دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق لە ناوچەکانی دیکەی عێراق مامەڵە بکرێن.

لێرەوە وەکو وەزارەتی دارایی وئابووری  جەختدەکەینەوە لە نووسراوی سەرەوەمان بۆ خەرج کردنی تەواوی مووجەی هەرێم، ونابێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێبەش بکرێن لە ماف و شایستەی دارایی خۆیان و داوا دەکەین وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بەمەرجی تەعجیزی ئەو مافە لە هەرێمی کوردستان زەووت نەکات و بۆ مووچەی مانگی ئازار هیچ کۆتو بەندێک بۆ تەمویلکردنی مووچەخۆران دانەڕێژن چونکە ئەمە مافی دەستوری و یاسایی مووچەخۆرانی هەرێمە ونابێت تێکەڵی هیچ ناکۆکیەکی نێوان هەردوو حکومەت بکرێن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.                                                ٢٠٢٤/٣/١٢.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

جدول أعمال مجلس النواب ليوم الأحد المقبل

جدول أعمال مجلس النواب ليوم الأحد المقبل

2026-10-22 20:17 2342
قائمة بأسعار الدولار في العراق مع إغلاق البورصات

قائمة بأسعار الدولار في العراق مع إغلاق البورصات

2026-10-22 17:40 3949
الحوثيون: استهدفنا وزارة الدفاع السعودية ومطاري الدمام وأبها وشركة أرامكو

الحوثيون: استهدفنا وزارة الدفاع السعودية ومطاري الدمام وأبها وشركة أرامكو

2026-10-22 17:10 3446
توجيهات عليا بتأمين التظاهرات السلمية وخطوات عاجلة لتعزيز منظومة الدفاع الجوي

توجيهات عليا بتأمين التظاهرات السلمية وخطوات عاجلة لتعزيز منظومة الدفاع الجوي

2026-10-22 17:07 4482
وفد إيران في بغداد يفتح ملف الجماعات الكردية الإيرانية.. وضغوط لحسم أزمة شمال العراق

وفد إيران في بغداد يفتح ملف الجماعات الكردية الإيرانية.. وضغوط لحسم أزمة شمال العراق

2026-10-22 14:47 5723
التربية: إجراء الدور الثالث للمراحل المنتهية واحتساب سنة عدم رسوب

التربية: إجراء الدور الثالث للمراحل المنتهية واحتساب سنة عدم رسوب

2026-10-22 13:49 10544
الخطوط الجوية تطلق تصنيفات سعرية لخفض كلفة السفر وتوسيع خيارات المسافرين

الخطوط الجوية تطلق تصنيفات سعرية لخفض كلفة السفر وتوسيع خيارات المسافرين

2026-10-22 13:00 8971
ارتفاع جديد لأسعار صرف الدولار في العراق

ارتفاع جديد لأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-22 11:41 5438
انطلاق الجولة الـ11 من دوري نجوم العراق اليوم بـ3 مواجهات

انطلاق الجولة الـ11 من دوري نجوم العراق اليوم بـ3 مواجهات

2026-10-22 10:49 5083
السعودية تعلن ارتفاع حصيلة الوفيات جراء استهداف مطار الملك فهد

السعودية تعلن ارتفاع حصيلة الوفيات جراء استهداف مطار الملك فهد

2026-10-22 10:41 4722
الأنواء: زخات مطر وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: زخات مطر وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-22 09:55 8161
السعودية.. مقتل شخص وإصابة 8 آخرين بهجوم على مطار الملك فهد الدولي

السعودية.. مقتل شخص وإصابة 8 آخرين بهجوم على مطار الملك فهد الدولي

2026-10-22 09:00 6286
انخفاض الذهب على وقع ترقب الأسواق لقرارات الفائدة والتوترات الإقليمية

انخفاض الذهب على وقع ترقب الأسواق لقرارات الفائدة والتوترات الإقليمية

2026-10-22 08:24 5141
هجمات متلاحقة تشعل أسعار النفط وسط مخاوف من انقطاع الإمدادات

هجمات متلاحقة تشعل أسعار النفط وسط مخاوف من انقطاع الإمدادات

2026-10-22 08:07 5371
ريال مدريد يسحق لايبزيج برباعية لهدف في دوري الأبطال

ريال مدريد يسحق لايبزيج برباعية لهدف في دوري الأبطال

2026-10-22 00:01 5937
التعليم تقر وقفة ضد منع الحجاب وتوافق على استقطاب الطالبات الأذربيجانيات المحجبات

التعليم تقر وقفة ضد منع الحجاب وتوافق على استقطاب الطالبات الأذربيجانيات المحجبات

2026-10-21 22:10 15715
الصدر يهاجم توجهات منع الحجاب: محاولة لقمع الأسس الإسلامية

الصدر يهاجم توجهات منع الحجاب: محاولة لقمع الأسس الإسلامية

2026-10-21 22:03 13771
إغلاق المنافذ البرية بين إيران والعراق: قرار يمسّ المصالح الاقتصادية والعلاقات الأخوية بين البلدين

إغلاق المنافذ البرية بين إيران والعراق: قرار يمسّ المصالح الاقتصادية والعلاقات الأخوية بين البلدين

2026-10-21 21:56 6448