المطلع
عاجل

post-image

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌ركرد


21:14 عێراق
2026-02-15
21962

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ده‌ركرد و یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانیش، نابێت به‌ئاشكرا هاوڵاتیان خواردن و خواردنه‌وه‌ بخۆن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئه‌ركه‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كان بۆ پاراستنی نه‌زمی گشتی و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوا له‌ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ ڕێز له‌ پیرۆزی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ بگرن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بپارێزن و پابه‌ندبن به‌و ڕێسایانه‌ی كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پیرۆزی مانگه‌كه‌ نیشان ده‌ده‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌ئاشكرا له‌مانگی ره‌مه‌زاندا خواردن و خواردنه‌وه‌ بخورێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ هه‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ توڕه‌ ده‌كات كه‌ به‌ڕۆژوون و پێشێلكردنی پیرۆزی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش به‌بێ جیاوازی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌، جا هاوڵاتی بێت یان كه‌سانی بیانی، وه‌ك دووپاتكردنه‌وه‌ی بنه‌مای ڕێزگرتنی یه‌كتر له‌نێوان هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "فرۆشتن و دابه‌شكردنی خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ له‌ مانگی پیرۆزدا قه‌ده‌غه‌یه‌، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، چێشتخانه‌ و كافێ و قاوه‌خانه‌ و یانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ هۆتێله‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌ كاتی مانگی ره‌مه‌زاندا داده‌خرێن، جگه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ڕێگه‌پێدراون، ئه‌م شوێنانه‌شی كه‌ ڕێگه‌یان پێدراون پێویسته‌ له‌ دوای بانگی مه‌غریب تا نوێژی به‌یانی كاربكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاریانه‌ ده‌كات به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌زگاكانی حكومه‌ت و حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان بۆ دڵنیابوون له‌ جێبه‌جێكردنی دروست و دادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌م ڕێكارانه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، سه‌رپێچیكردن له‌ بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیارانه‌، تاوانباران ده‌كاته‌ به‌رده‌م ڕێكاری یاسایی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێی دراوه‌ به‌پێی ماده‌ی 1ی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ (20)ی ساڵی 2016 و به‌پێی ماده‌كانی (2) و (3)ی هه‌مان یاسا، سه‌باره‌ت به‌ كرێكارانی بیانیش له‌ عێراق، هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ئه‌نجامبده‌ن لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ڕه‌نگه‌ ڕێگری له‌ كاركردن بكرێت یان دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يبدأ زيارة رسمية إلى الولايات المتحدة ويتلقى دعوة لزيارة الكونغرس

الزيدي يبدأ زيارة رسمية إلى الولايات المتحدة ويتلقى دعوة لزيارة الكونغرس

2026-07-13 18:33 62
ترامب يعلن عن إعادة فرض الحصار البحري على إيران

ترامب يعلن عن إعادة فرض الحصار البحري على إيران

2026-07-13 17:35 1164
رئيس الوزراء يصل إلى واشنطن على رأس وفد حكومي

رئيس الوزراء يصل إلى واشنطن على رأس وفد حكومي

2026-07-13 17:23 1412
الصدر: نتمنى أن يعيش الخليج العربي بأمان بلا قواعد ولا نيران

الصدر: نتمنى أن يعيش الخليج العربي بأمان بلا قواعد ولا نيران

2026-07-13 16:16 2272
ترامب: الولايات المتحدة ستفرض سيطرتها على مضيق هرمز

ترامب: الولايات المتحدة ستفرض سيطرتها على مضيق هرمز

2026-07-13 15:35 2418
مطار صنعاء يتعرض لغارات جوية.. والحوثيون: "مرحلة خفض التصعيد انتهت"

مطار صنعاء يتعرض لغارات جوية.. والحوثيون: "مرحلة خفض التصعيد انتهت"

2026-07-13 14:54 3251
المخطط الخماسي الكبير.. نادٍ إنجليزي يستهدف "كتيبة الملكي السرية"

المخطط الخماسي الكبير.. نادٍ إنجليزي يستهدف "كتيبة الملكي السرية"

2026-07-13 13:59 3227
الزيدي: عازمون على ترجمة متانة العلاقات العراقية-الأمريكية إلى شراكات حقيقية

الزيدي: عازمون على ترجمة متانة العلاقات العراقية-الأمريكية إلى شراكات حقيقية

2026-07-13 12:51 2622
صعود جديد للدولار أمام الدينار العراقي في الأسواق المحلية

صعود جديد للدولار أمام الدينار العراقي في الأسواق المحلية

2026-07-13 12:03 3208
إيران تعلن انتهاء مذكرة التفاهم مع الولايات المتحدة وتتهمها بنقض الاتفاق

إيران تعلن انتهاء مذكرة التفاهم مع الولايات المتحدة وتتهمها بنقض الاتفاق

2026-07-13 11:34 3209
الحجز على عقارات ومعامل بقيمة 69 مليار دينار في قضية عدنان الجميلي

الحجز على عقارات ومعامل بقيمة 69 مليار دينار في قضية عدنان الجميلي

2026-07-13 11:13 3182
القضاء العراقي: استرداد 375 كيلوغراماً من الذهب في قضية الجميلي

القضاء العراقي: استرداد 375 كيلوغراماً من الذهب في قضية الجميلي

2026-07-13 09:14 3667
رئيس الحكومة يغادر بغداد متوجها إلى الولايات المتحدة في زيارة رسمية

رئيس الحكومة يغادر بغداد متوجها إلى الولايات المتحدة في زيارة رسمية

2026-07-13 09:10 4002
القيادة المركزية الأمريكية: بدأنا شن مزيد من الضربات ضد إيران

القيادة المركزية الأمريكية: بدأنا شن مزيد من الضربات ضد إيران

2026-07-13 00:25 5450
"المطلع" تنشر مخرجات اجتماع ائتلاف إدارة الدولة

"المطلع" تنشر مخرجات اجتماع ائتلاف إدارة الدولة

2026-07-13 00:12 7638
رفضاً لزيارة الزيدي لواشنطن.. بيان لـ"المقاومة العراقية" يتضمن جملة تحذيرات

رفضاً لزيارة الزيدي لواشنطن.. بيان لـ"المقاومة العراقية" يتضمن جملة تحذيرات

2026-07-13 00:10 9248
هيئة الحج تعلن فتح التقديم لقرعة الحج الإلكترونية يوم غد الاثنين

هيئة الحج تعلن فتح التقديم لقرعة الحج الإلكترونية يوم غد الاثنين

2026-07-12 22:41 5507
الحبس لمتهمين بقضية طلب مبالغ مالية باسم النائب السابق باسم خشان

الحبس لمتهمين بقضية طلب مبالغ مالية باسم النائب السابق باسم خشان

2026-07-12 21:50 5749