المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پابەندیی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئاشتیيانە و لێبوردەیی کردەوە


19:44 كوردستان
2025-02-24
86210

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی ڕەوەندی عێراقی لە ئه‌مەریکا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى  مارتن مەننا، سەرۆکی ژووری بازرگانیی كلدانى ـ ئه‌مەریکی کرد.

لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوە کرد لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتى و پشتگیریيان له‌ پێشخستنى ئابووری و گەشەپێدان، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی و فرەیيی کولتووری و ئایینیی عێراقییەکان و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیيانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا کردەوە.

لای خۆیانەوە، شاندەکە پێزانینيان بۆ كولتوورى‌ يه‌كترقبووڵكردن و پێکەوەژیانی ئاشتیيانە و لێبوردەیی لەنێوان پێکهاتە جياكاندا له‌ هەرێمی کوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها داكۆكييان لە بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ هەرێمى كوردستان به‌تايبه‌تى لە بوارى ئابووری و وەبەرهێناندا کرد بە جۆرێک کە پشتگیریی گەشەپێدان بکات و دەرفەتی نوێ بۆ پەیوەندی لەنێوان ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوە و کوردستاندا بڕەخسێنێت. له‌مباره‌يه‌وه‌ چه‌ند بيرۆكه‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ ده‌شتى نه‌ينه‌وا و هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو.

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پابەندیی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئاشتیيانە و لێبوردەیی لەنێوان هەموو چين و توێژەکانی کۆمەڵگەدا کردەوە و دڵنيايى دا كه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه‌ وەک نموونەیەک بۆ ئاشتی و فرەیی و کرانەوە ده‌مێنێته‌وه‌، هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندیى نێوان عێراقییەکانى ناوەوە و دەرەوەی وڵات و هاوکاریی هاوبەشيان لەپێناو داهاتوویەکی باشتردا بۆ هه‌مووان به‌ گرنگ زانى. هه‌ر له‌و ميانه‌دا هه‌موو ئاسانكارييه‌كى بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بارى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ شانده‌كه‌ ده‌ربڕى.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: سنبرم اتفاقين مع إيران حول هرمز والنووي وألغيت الضربة بطلب إقليمي

ترامب: سنبرم اتفاقين مع إيران حول هرمز والنووي وألغيت الضربة بطلب إقليمي

2026-08-03 00:55 1833
​حراك عراقي إيراني لتهدئة الأوضاع وإعادة فتح مضيق هرمز

​حراك عراقي إيراني لتهدئة الأوضاع وإعادة فتح مضيق هرمز

2026-08-03 00:52 1651
​القناة 12: حيرة إسرائيلية من قرارات ترامب ومقترح لهدنة مع إيران

​القناة 12: حيرة إسرائيلية من قرارات ترامب ومقترح لهدنة مع إيران

2026-08-02 23:02 2675
المباحثات الإيرانية العُمانية عن مضيق هرمز تدخل مرحلتها الأخيرة

المباحثات الإيرانية العُمانية عن مضيق هرمز تدخل مرحلتها الأخيرة

2026-08-02 22:58 2635
الحكيم يجدد دعمه لإجراءات الحكومة في تثبيت سيادة القانون ومكافحة الفساد

الحكيم يجدد دعمه لإجراءات الحكومة في تثبيت سيادة القانون ومكافحة الفساد

2026-08-02 21:00 2948
هجوم انتحاري يدمي تظاهرة احتجاجية شمالي باكستان

هجوم انتحاري يدمي تظاهرة احتجاجية شمالي باكستان

2026-08-02 20:30 2826
إيران تتعهد بـ "رد قوي" على أي مغامرة وتؤكد: وضع هرمز تغير

إيران تتعهد بـ "رد قوي" على أي مغامرة وتؤكد: وضع هرمز تغير

2026-08-02 20:06 3164
التربية تنفي إصدار تعليمات بشأن الدخول الشامل

التربية تنفي إصدار تعليمات بشأن الدخول الشامل

2026-08-02 19:50 20388
قائمة بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق التداولات

قائمة بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق التداولات

2026-08-02 18:58 3195
التربية تُصدر حزمة ضوابط تنظيمية للعام الدراسي 2026-2027 + وثائق

التربية تُصدر حزمة ضوابط تنظيمية للعام الدراسي 2026-2027 + وثائق

2026-08-02 16:17 27656
مصرف الرافدين يطلق رواتب المشمولين بشبكة الحماية الاجتماعية لشهر آب

مصرف الرافدين يطلق رواتب المشمولين بشبكة الحماية الاجتماعية لشهر آب

2026-08-02 15:13 3707
بدون خروقات أمنية.. العراق يستقبل أكثر من 4.4 ملايين زائر أجنبي في الأربعينية

بدون خروقات أمنية.. العراق يستقبل أكثر من 4.4 ملايين زائر أجنبي في الأربعينية

2026-08-02 14:47 4587
كمين محكم يوقع بمسؤولة محلية في كركوك ابتزت مواطنين ومقاولين

كمين محكم يوقع بمسؤولة محلية في كركوك ابتزت مواطنين ومقاولين

2026-08-02 14:31 13628
إطلاق دفعة الإعانة الاجتماعية لشهر آب لأكثر من مليوني أسرة

إطلاق دفعة الإعانة الاجتماعية لشهر آب لأكثر من مليوني أسرة

2026-08-02 13:45 8765
السجن المؤبد لتاجر مخدرات ينتمي لعصابة دولية

السجن المؤبد لتاجر مخدرات ينتمي لعصابة دولية

2026-08-02 12:09 4750
القضاء العراقي: استرداد 20 مليار دينار من جرائم فساد مالي وإداري

القضاء العراقي: استرداد 20 مليار دينار من جرائم فساد مالي وإداري

2026-08-02 12:05 8485
الأنواء: غبار وثلاث محافظات تسجل الـ50 مئوية غداً

الأنواء: غبار وثلاث محافظات تسجل الـ50 مئوية غداً

2026-08-02 09:34 8608
ارتفاع جديد بسعر صرف الدولار في العراق

ارتفاع جديد بسعر صرف الدولار في العراق

2026-08-02 11:32 4374