المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی: ئاشتی و ئاشتیخوازى بۆ کورد و گه‌لى كوردستان گەورەترین هێز و باشترین ڕێبازە


19:57 كوردستان
2025-03-20
94761

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئاشتی و ئاشتیخوازى بۆ کورد و گه‌لى كوردستان گەورەترین هێز و باشترین ڕێبازە، "بۆیه‌ داوا لە کورد و كوردستانییان دەکەم، باوەڕ و ڕێبازی ئاشتیخوازانەیان بەهێزتر بکەن، داواکانی گه‌لى كوردستان زۆر ڕەوان، ئاشتی زەمینەیەکی زۆر له‌بار بۆ ڕونبونەوەی داواکانى دەڕەخسێنێت"، ده‌شڵێت، "ئێستا تەوژمێک بۆ دروستبونی ئاشتی له‌ سیاسەتی جیهاندا هه‌یه‌، لە بەرژەوەندیی گه‌لى كوردستاندایه‌".

نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌رى ساڵى نوێى كوردى، ڕایگه‌یاندوه‌، "جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ كاتێكدا دێته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ و جیهانیش له‌ دۆخێكى هه‌ستیاردان، تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتوانه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه،‌ پێویستی به‌ كاری هاوبه‌ش و گفتوگۆى بنیاتنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانه‌ له‌ ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌غدا‌، بۆ دڵنیابون له‌ سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئاشتی و ئاشتیخوازى بۆ کورد و گه‌لى كوردستان گەورەترین هێز و باشترین ڕێبازە، بۆیه‌ داوا لە کورد و كوردستانییان دەکەم، باوەڕ و ڕێبازی ئاشتیخوازانەیان بەهێزتر بکەن، داواکانی گه‌لى كوردستان زۆر ڕەوان، ئاشتی زەمینەیەکی زۆر له‌بار بۆ ڕونبونەوەی داواکانى دەڕەخسێنێت، ئاشتیخوازی، پرسی کورد لە جیهاندا زیاتر دەباتە پێشەوە".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، "ئێستا تەوژمێک بۆ دروستبونی ئاشتی له‌ سیاسەتی جیهاندا هه‌یه‌، لە بەرژەوەندیی گه‌لى كوردستاندایه‌ وه‌ك گه‌لێكى ئاشتیخواز لەگەڵ ئەو تەوژمەدا بێت".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕمان به‌ كولتور و به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردن هه‌یه‌، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌‌ فاكته‌ری ئارامى و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و ‌ده‌ستی دۆستایه‌تی و هاوكاری بۆ هه‌مو پێكهاته‌كانی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان درێژ ده‌كات، له‌پێناو داهاتوویه‌كدا كه‌ تیایدا ئاشتی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن بۆ هه‌موان باڵاده‌ست بێت و ژیان و شكۆ و مافه‌كانى هه‌موان پارێزراو بن".
نێچیرڤان بارزانی ڕونیكردوه‌ته‌وه‌، "له‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا، جارێكی دیكه‌ پابه‌ندیی خۆمان به‌ ده‌ستور وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ناكۆكییه‌كان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌ییشتنی هاوبه‌ش دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌، سه‌قامگیری و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنى عێراق، به‌ ڕێزگرتن له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌مو پێكهاته‌كانی و به‌ جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌قینه‌ى سیستمى فیدراڵییه‌وه‌ به‌نده‌".

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردوه‌، "له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری سه‌ختییه‌كان و دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانى كوردستانین، دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان كارى له‌پێشینه‌ی سه‌ره‌كیی‌ هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمى كوردستانه‌، له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆزدا، هیواكان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م سه‌ختییانه‌ تێده‌په‌ڕن، كۆڵ ناده‌ین و به‌ هیوا و ئومێده‌وه‌ پێكه‌وه‌ به‌ره‌و داهاتویه‌كى باشتر هه‌نگاو ده‌نێنین".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 82
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 2196
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2249
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 2648
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3080
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4409
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4610
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3290
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6343
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11508
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5731
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10133
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 8613
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 9904
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9511
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6733
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 9868
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7061