المطلع
عاجل

post-image

نێچيرڤان بارزانى به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان و سكرتێرى گشتيى ‌UN كۆبووه‌وه


20:30 كوردستان
2024-02-16
58122

ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان، كۆبووه‌وه‌.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوه‌"له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى يۆنان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعشيان له‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان خواستى خۆى بۆ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ داهاتوويه‌كى نزيكدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها به‌ وردى بيروڕايان ده‌رباره‌ى مه‌ترسيى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕييه‌وه‌ و دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ بپارێزرێت و ڕێگه‌ نه‌درێت شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان له‌وه‌ زياتر په‌ره‌ بستێنن.
 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه‌ و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منيى و سياسيى عێراق و ئاڵنگارى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆيان كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه‌ گرنگه‌ و ده‌بێ ئاساييش و سه‌روه‌ريى عێراق پارێزراو بێت و ڕێگه‌ نه‌درێت عێراق بخزێته‌ نێو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاتێكدا ناوچه‌كه‌ به‌ دۆخێكى هه‌ستيارى ئه‌منيدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ هه‌مووان دان به‌ خۆياندا بگرن و يارمه‌تيده‌ر بن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و پاراستنى سه‌قامگيرى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى ئاماده‌يى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و كار و چالاكييه‌كانى تيمى UNى له‌ عێراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز گۆتێرێس سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پێويستيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی هه‌رێمى كوردستان له‌ نزيكترين كاتى گونجاودا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و شه‌ڕ و بارى مرۆيى له‌ غه‌ززه‌، چه‌ند باسێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الجمارك تنفي سحب يد مديرها العام وتؤكد: الكتاب المتداول مزور

الجمارك تنفي سحب يد مديرها العام وتؤكد: الكتاب المتداول مزور

2026-08-14 16:45 874
​مستشار حكومي يكشف استراتيجية العراق للتحول من الاقتصاد الريعي إلى المنتج

​مستشار حكومي يكشف استراتيجية العراق للتحول من الاقتصاد الريعي إلى المنتج

2026-08-14 14:52 1659
تقرير أميركي: واشنطن تفقد ربع أسطول "ريبر" بتكلفة مليارية أمام إيران

تقرير أميركي: واشنطن تفقد ربع أسطول "ريبر" بتكلفة مليارية أمام إيران

2026-08-14 12:01 2482
من الرادارات إلى مراجعة القيادات.. كيف رسمت حكومة الزيدي خريطة الاستقرار الأمني

من الرادارات إلى مراجعة القيادات.. كيف رسمت حكومة الزيدي خريطة الاستقرار الأمني

2026-08-14 13:32 7045
اعتقال وكيل وزارة الكهرباء خالد غزاي من قبل هيئة النزاهة

اعتقال وكيل وزارة الكهرباء خالد غزاي من قبل هيئة النزاهة

2026-08-14 13:26 7458
مباحثات أمنية رفيعة بالرياض: العراق يرفض اختراق سيادته ويرفض تهديد الجوار

مباحثات أمنية رفيعة بالرياض: العراق يرفض اختراق سيادته ويرفض تهديد الجوار

2026-08-13 23:42 5724
النعمان: مباحثات عراقية سعودية لحماية الحدود وتوجيه حكومي بتطوير الدفاع الجوي

النعمان: مباحثات عراقية سعودية لحماية الحدود وتوجيه حكومي بتطوير الدفاع الجوي

2026-08-13 22:49 4940
الزيدي والمالكي يبحثان استكمال الكابينة الوزارية وحصر السلاح بيد الدولة

الزيدي والمالكي يبحثان استكمال الكابينة الوزارية وحصر السلاح بيد الدولة

2026-08-13 22:10 5541
تحرك جديد بين دمشق وبغداد حيال معتقلي "داعش" والتعاون القضائي

تحرك جديد بين دمشق وبغداد حيال معتقلي "داعش" والتعاون القضائي

2026-08-13 20:47 33697
الشرع يستقبل القاضي زيدان ويبحثان تعزيز التعاون بالمجالين القضائي والقانوني

الشرع يستقبل القاضي زيدان ويبحثان تعزيز التعاون بالمجالين القضائي والقانوني

2026-08-13 19:55 32769
بعد استبعاده من التدريبات.. تحرك جديد من الهلال لخطف نجم برشلونة

بعد استبعاده من التدريبات.. تحرك جديد من الهلال لخطف نجم برشلونة

2026-08-13 19:11 7293
الدولار يغلق مرتفعاً في الأسواق العراقية

الدولار يغلق مرتفعاً في الأسواق العراقية

2026-08-13 17:21 6374
الشهداء النيابية: تحرك لتنقية القوائم ومطالبة للقضاء بفتح تحقيقات عاجلة

الشهداء النيابية: تحرك لتنقية القوائم ومطالبة للقضاء بفتح تحقيقات عاجلة

2026-08-13 16:02 13010
الدفاع تنفي انسحاب الجيش من النقاط العسكرية بين طوزخورماتو وكركوك

الدفاع تنفي انسحاب الجيش من النقاط العسكرية بين طوزخورماتو وكركوك

2026-08-13 15:58 5675
الوفد الأمني العراقي يصل الرياض لمناقشة ملف الطائرات المسيّرة والتعاون المشترك

الوفد الأمني العراقي يصل الرياض لمناقشة ملف الطائرات المسيّرة والتعاون المشترك

2026-08-13 13:58 6120
الأمن النيابية تطالب بتحقيق عالي المستوى في حريق معسكر التاجي

الأمن النيابية تطالب بتحقيق عالي المستوى في حريق معسكر التاجي

2026-08-13 13:54 6434
القاضي زيدان من دمشق: مستعدون لتقديم أي مساعدة قضائية للجانب السوري

القاضي زيدان من دمشق: مستعدون لتقديم أي مساعدة قضائية للجانب السوري

2026-08-13 13:31 16009
أسعار الدولار تسجل انخفاضاً في أسعار بغداد وأربيل

أسعار الدولار تسجل انخفاضاً في أسعار بغداد وأربيل

2026-08-13 12:13 7149