المطلع
عاجل

post-image

ناوخۆی هەرێم راگەیەندراوێکی بۆ هاوڵاتیانە کرد كە لە وڵاتانی تر گیریانخواردووە بڵاوکردەوە


00:30 كوردستان
2025-06-17
71461

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوای لەو هاوڵاتیانە کرد كە لە وڵاتانی تر گیریانخواردووە، سەردانی نزیكترین نوسینگەی نێردە دیبلۆماسییەكانی توركیا بكەن لەو وڵاتانەی كە تێدا گیریان خواردووە، راستەوخۆ ڤیزای ترانزێتی سێ رۆژیان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی توركیا، دواتر بە رێگەی ووشكانی بۆ هەرێمی كوردستان.
‏
‏ ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی کە پەیوەندییان بە هێڵە گەرمەکانەوە کردووە یاخود فۆرمی ئۆنلاینی تایبەتیان پڕکردووەتەوە و ئەوانەش کە لە هەر وڵاتێکی دیکە گیریانخواردووە، پێویستە چەند خاڵێک جێبەجێبکەن بۆ وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی تورکیا و گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
‏
‏ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت سەردانی نزیکترین نووسینگەی نێردە دیبلۆماسییەکانی تورکیا (کۆنسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی تورکیا) بکەن لەو وڵاتانەی کە تێدا گیرتان خواردووە، راستەوخۆ ڤیزای ترانزێتی (٣) رۆژتان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی تورکیا، دواتر بە رێگای ووشکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
‏
‏ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە ئەو بلیتەی کە پێی دەگەڕێتەوە وڵاتی تورکیا لە رێگەی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییە تورکیەکان ببڕدرێت و جیاوازی ناکات بۆ هەر فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا بێت.
‏
‏
‏وەزارەتەکە دەشڵێت هاوڵاتییان پێویستە لەم خاڵانە دڵنیا ببنەوە:
‏
‏- پێویستە تکتی گەڕانەوە بۆ تورکیا لەسەر یەکێک لە هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا بێت.
‏
‏- پێویستە هاونیشتمانی پێش سەردانیکردنی کۆنسووڵخانە، تکتی فڕۆکەکەی بڕیبێت.
‏
‏- ئەو کەسانەی داوای ڤیزە دەکەن، نابێت ناویان لە لیستی قەدەخەکراوی تورکیا بێت یان پێشینەی نایاساییان لەو وڵاتە هەبێت.
‏
‏- ئەوانەی هەڵگری پاسپۆرتی وڵاتێکی دیکەن، وەک دۆمۆنیکا، پێویستە پاسپۆرتە عێراقییەکەشیان پێبێت.
‏
‏
‏وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا جەختیش دەکاتەوە، کە ئەو "کارئاسانییە کاتییە و تەنیا تاوەکو کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەردەوام دەبێت."
‏
‏
‏لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە ئە رێکارە کێشەکانیان چارەسەر ناکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات و دەڵێت، "هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە و تاوەکو هەر هاونیشتیمانییەک مابێت، ناوەستین و بەردەوام دەبین."
‏
‏
‏هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل، تیمەکانی پێشوازی ئامادەکراون بۆ پێشوازیکردن لە هاونیشتمانتیان و پێشکێشکردنی هەموو کارئاسانییەک.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

2026-10-04 00:02 1403
"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

2026-10-03 22:06 3985
مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

2026-10-03 21:04 4407
واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

2026-10-03 20:02 2870
أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

2026-10-03 18:55 3265
صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

2026-10-03 18:39 5083
أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

2026-10-03 17:58 2679
أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 2980
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 6118
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 3438
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 3513
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 2982
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 3487
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 8311
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3814
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 9004
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 7925
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 12437