المطلع
عاجل

post-image

مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی کۆبوویەوە و پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا دەکات


13:27 كوردستان
2025-02-16
70256

مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی کۆبوویەوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 16ـی شوباتی 2025، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی بە سەرۆكایەتیی پەروین بولدان و سری سورەیا ئوندەر كرد.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان بیروبۆچوونی خۆیان لەمەڕ بارودۆخی سیاسی و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و وردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان بۆ مەسعود بارزانی خستەڕوو، هەروەها شاندی ئیمراڵی لەو دیدارەدا ناوەڕۆكی پەیامی (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ـیشیان بە مەسعود بارزانی گەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پارتی، هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختی لە بایەخی پڕۆسەی ئاشتی وەک تاكە ڕێگەی دروست بۆ گەیشتن بە چارەسەری كردەوە و بە پێویستیشی زانی كە هەموو لایەك هەوڵی خۆیان لەوەدا چڕ بكەنەوە كە پڕۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام، "بارزانی ئامادەیی تەواوی خۆشی بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرگرتنی ڕاگەیاند".

شەوی دوێنێ شەممە، پارێزگاری هەولێر و ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پێشوازیان لە شاندی ئیمراڵی بەسەرۆکایەتی پەروین بوڵدان كرد
زیاتر...
پێشتر، پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان (دەم پارتی) لە راگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندبوو، شاندی ئیمراڵی كە لە هەریەک لە سەری سورەیا ئۆندەرو، ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان پێكهاتوون سەردانی هەرێمی كوردستان و سلێمانی و هەولێر دەكەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەكە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو (16ـی شوباتی 2025)، بگەنە هەولێر و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، پاشان هەر لەو سەردانەدا دەچنە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارەشدا كۆببنەوە.

پڕۆسەی ئاشتی تورکیا...
پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوە پەرستی توركیا (مەهەپە) دەستپێكردەوە دوای ئەوەی داوای لە عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كرد هەڵوەشاندنەوەی پارتەكە رابگەیەنێت، بەمەبەستی دانوستانیش شاندێكی دەمپارتی سەردانیان كرد لە زیندانی ئیمراڵی بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی كورد لەو وڵاتەو گەیاندنی پەیامەكانی بە دەسەڵاتدارانی توركیا.

ئەمەش هاوکاتە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو 2024، ڕۆژنامەی "ئەل-مۆنیتۆر"ی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی دۆسییەی کورد لەناو حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، "بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و عەبدولڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، هەنگاوی کردەوەیی بۆ وتوێژ دەستیپێکردوە".
لە هەواڵی ئەلمۆنیتۆر کە پشبەستە بە بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، ڕێگە بە عەبدولڵا ئۆجەلان دراوە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە قەندیل بکات و هەر بەپێی هەواڵەکەی، "ئۆجەلان بە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە ڕاگەیاندون، کاتی ئەوە هاتوە دەربارەی دانانی چەک قسەبکەین".
شایەنی ئاماژەپێدانە، لە سەرتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2024، دۆخێکی نوێی سیاسی لە تورکیا هاتووتە ئاراوە، ئەوەش دوای ئەوە هات یەکی مانگی تشرینی دووەم و لە رێورەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپەی ڕەگەزپەرستی تورکیا چووە لای تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی کوردی (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە و تەوقەی لەگەڵ کردن و هەواڵی پرسین.
ئەو تەوقەیە باخچەلی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی، مشتومڕێکی گەورەی لە میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا درووستکرد، هەر بەوپێیە باخچەلی ڕایگەیاند: "لە سیاسەتدا هیچ شتێک نییە کە نەتوانین لەگەڵ کەس و لایەنێک گفتوگۆی لەسەر نەکەین و چارەسەری نەکەین، پەیوەندی سیاسییمان، شێوازی ڕەق یان نەرممان پەیوەست نییە بە کەسایەتی یەک بە یەکی تاکەکان، بەڵکو سنووردارە بە بیرۆکە و تواناکانی بیرکردنەوەیانەوە".
سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکی ڕەگەزپەرست ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ئاشتی سەردانی ڕیزی دەم پارتی باکووری کوردستان کرد و دەستی بۆ تەوقەکردن لەگەڵیاندا درێژ کرد. گوتیشی: "ئەو دەستەی بۆ تەوقەکردن درێژم کرد، پەیامی یەکڕیزیی نەتەوەیی و برایەتیمانە، چرای ڕووناکییە کە وەک مەشخەڵی یەکەم پەرلەمان و گوتارە بەهێزەکەی بەڕێز سەرکۆمارمان دەدرەوشێتەوە، هیوا و داواکاریە کە دەڵێت وەرن ببنە پارتی تورکیا، ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە، وەرن برایەتی هەزار ساڵە بچەسپێنن، ئێمە لە خۆوە بێ بەهایانە، بەبێزاری و لە پڕو بێ بیرکردنەوە دەست بۆ تەوقە کردن درێژ ناکەین ئێمە بەبێ هۆکار سڵاو و تەوقە ناکەین".

 

لەئێستاشدا شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان - دەم پارتی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، لەمیانەی پڕۆسەی ئاشتی کە بڕیارە تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و لایەنە کوردیەکان بیکات، هەمان شاندەکە نێوەندگیری نێوان حکومەت و دەسەڵاتدارانی تورکیا لەگەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن بۆ گەیشتن بۆ چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ پڕۆسەی ئاشتی کورد و پەکەکە لەگەڵ تورکیا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أمريكا تقصف منصات صاروخية إيرانية والحرس الثوري يبدأ رداً عسكرياً واسعاً

أمريكا تقصف منصات صاروخية إيرانية والحرس الثوري يبدأ رداً عسكرياً واسعاً

2026-08-31 00:59 1788
حزمة قرارات حكومية لتطوير القطاع الصناعي وتوفير الأراضي للمشاريع

حزمة قرارات حكومية لتطوير القطاع الصناعي وتوفير الأراضي للمشاريع

2026-08-30 20:00 6096
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-08-30 19:30 3396
السجن سبع سنوات بحق طلال الزوبعي ووكيل وزارة النفط لشؤون التوزيع

السجن سبع سنوات بحق طلال الزوبعي ووكيل وزارة النفط لشؤون التوزيع

2026-08-30 13:54 10293
استقرار أسعار الدولار أمام الدينار في بغداد وأربيل

استقرار أسعار الدولار أمام الدينار في بغداد وأربيل

2026-08-30 12:56 4493
ضبط 4 موظفين بالكهرباء في بابل لاختفاء قواطع دورة باهظة الثمن

ضبط 4 موظفين بالكهرباء في بابل لاختفاء قواطع دورة باهظة الثمن

2026-08-30 11:15 8934
ارتفاع حصيلة ضحايا فيضانات نيبال والصين إلى 750 قتيلاً وآلاف المفقودين

ارتفاع حصيلة ضحايا فيضانات نيبال والصين إلى 750 قتيلاً وآلاف المفقودين

2026-08-30 10:56 4957
4 مواجهات حاسمة اليوم في الجولة الرابعة من دوري نجوم العراق

4 مواجهات حاسمة اليوم في الجولة الرابعة من دوري نجوم العراق

2026-08-30 10:28 4100
الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

2026-08-30 10:02 7550
تباين حركة الدولار بين أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق بداية الأسبوع

تباين حركة الدولار بين أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق بداية الأسبوع

2026-08-29 18:42 7068
خلية الصقور توقع بقاتل العميد في الدورة داخل منزل قيادي بـ"داعش"

خلية الصقور توقع بقاتل العميد في الدورة داخل منزل قيادي بـ"داعش"

2026-08-29 15:11 8519
الزيدي يوجه بتفعيل قانون مكافأة المخبرين وتحديد 3 مستويات لمتابعة المشاريع

الزيدي يوجه بتفعيل قانون مكافأة المخبرين وتحديد 3 مستويات لمتابعة المشاريع

2026-08-29 14:53 27201
ضبط مستندات وسندات 95 عقاراً تعود لمعاونة مدير عقاري صلاح الدين

ضبط مستندات وسندات 95 عقاراً تعود لمعاونة مدير عقاري صلاح الدين

2026-08-29 12:32 29182
ارتفاع أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع افتتاح التداولات

ارتفاع أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع افتتاح التداولات

2026-08-29 11:16 7524
الحبس لمدير في شركة توزيع كهرباء الوسط عن جريمة الكسب غير المشروع

الحبس لمدير في شركة توزيع كهرباء الوسط عن جريمة الكسب غير المشروع

2026-08-28 12:22 38514
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة ومحافظة تسجل دون الأربعين مئوية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة ومحافظة تسجل دون الأربعين مئوية

2026-08-28 10:49 34352
شكوى قضائية ضد الرادود فاقد الموسوي بتهمة الإساءة للصحابة + وثيقة

شكوى قضائية ضد الرادود فاقد الموسوي بتهمة الإساءة للصحابة + وثيقة

2026-08-26 15:37 56578
السجن لمدير عام إنتاج الطاقة الكهربائية في الفرات الأوسط ومدير مكتبه

السجن لمدير عام إنتاج الطاقة الكهربائية في الفرات الأوسط ومدير مكتبه

2026-08-26 14:01 54273