المطلع
عاجل

post-image

مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە سیاسەتی ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ ئافرەتان


13:39 حەوا
2023-10-31
110663

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی جێگری و کۆمەڵێک بەرپرس و چالاکوانانی بواری ئافرەت، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دەرچوونی بڕیارنامەی ژمارە 1325ـی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش ساز کرا.
ئامانجی سەرەکی ئەم بڕیارە لەپشت دەرچوونی، بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژییە دژی ئافرەتان لە کاتی شەڕ و جەنگدا و هەروەها برەودانە بە بەشداری ئافرەتان لە بڕیاری سیاسی و دەسەڵاتدا.
سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگە داراییانەی مەسرور بارزانی سەرۆکی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا لە مەڕاسیمەکە ڕایگەیاند: ئێمە هەوڵمانداوە بەپێی تواناو بودجە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە تەرخان بکەین و بەردەوامیش دەبین و هەرچی پێویست بێت بۆ درێژەدان بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە دەیکەین.
هەروەها وتیشی: لە کاتی هێرش و پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بۆ سەر شەنگال و دەوروبەری بە هەزاران کەس لە خوشک و برایانی ئێزیدیمان کۆمەڵکوژ کران و هەزاران ئافرەتی ئێزدیش لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، وەک کۆیلە و کەنیزەک بردران، بە هەمان شێوە کریستیان و کاکەیی و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە ستەم و زۆرداری و کارە تیرۆریستییەکانی داعش بێ بەش نەبوون.
سەرەڕای ئەو هەموو کارەسات و کۆمەڵکوژيیانەی لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون، هەرێمی كوردستان هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ هەموو ئەوانەی لە دەست تیرۆر و شەڕ و توندوتیژی لە ناوچەکانی تری عێراق پەنایان بۆ کوردستان هێناوە و لێرەش بەوپەڕی خۆشەویستيیەوە، میوانداری کراون کە ئەمڕۆش سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکانەوە بە ئاشتی و ئارامی لە هەرێمی کوردستان دەژین.
سەرۆکی کاربەڕێکەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی: ئافرەتانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە مێژووی گەلەکەماندا هەبووە و لە هەندێک قۆناخ و شوێندا، ڕۆڵی سەرکردایەتییان بینیوە و لە قۆناخە سەختەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانیشدا، بەشدارییەکی کارایان لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکاندا كردووە کە مایەی شانازیمانە.
ئێمە لە ئاستی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە سیاسەتی ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ ئافرەتانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی یەکسان لە دەوڵەتسازی و بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندنی کوردستاندا بەشدار بن. لەسەر ئاستی خۆجێییش کار لەسەر بەرزکردنەوەی تواناکانيان دەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر و زیاتر لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکاندا بەشداربن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 107
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 332
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 4913
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 5755
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3532
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3957
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4161
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5515
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5713
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4062
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6721
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12388
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6292
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10947
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9509
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10704
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 10223
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 7178