المطلع
عاجل

post-image

موتەڵع وردەکاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی بەسەرۆکایەتی ئەلسودانی بڵاودەکاتەوە


20:55 عێراق
2025-04-13
95845

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی کرد کە تێیدا میکانیزمی گەشەپێدانی پیشەسازی نیشتمانی تاوتوێکرا، جگە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆبوونەوەی پێشوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی ڕاسپارد دەستبکەن بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکارەکانی یەکخستنەوە و خستنەڕووی ڕاسپاردەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکان، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە پیشەسازییە هاوبەشەکان.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدا بۆ پاراستنی ژینگە، کۆبوونەوەکە پێشکەشکردنی پلانێکی وەزارەتی نەوتی پەسەند کرد بۆ ئامادەکردنی گازی شل بۆ کارگەکانی خشت، لەبری بەکارهێنانی سووتەمەنی نەوتی ڕەش، لە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (24547) ی ساڵی 2024 تایبەت بە ئەم بابەتە.

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە سەرجەم پارێزگاکان لەماوەی 90 ڕۆژدا 1000 دۆنم ئامادە و تەرخان بکەن بۆ دامەزراندنی پڕۆژە پیشەسازییەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازییەوەکانەوە دیاری کراوە، جا چ بە یەک پارچە بێت یان دابەشکراو بێت و لە ماوەی 90 ڕۆژدا.

لەچوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میکانیزمەکانی هاوردەکردن و هەناردەکردن، لە کۆبوونەوەکەدا تۆمارکردنی بەرهەمە هاوردەکراوەکان و هێماکانیان لەلای لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە پەسەند کرا، بۆ دڵنیابوون لەوەی بەرهەمە هاوردەکراوەکان لەگەڵ ستانداردە پەسەندکراوەکاندا دەگونجێت، هەروەها کەمکردنەوەی هاتنە ناوەوەی کاڵای ساختە و نەگونجاو و بەهێزکردنی چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنی کاڵا هاوردەکراوەکان لەپێناو پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە بڕیاردرا (دەزگای ناوەندی ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی کوالیتی و بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێکخراو) بەرپرپسیارێتی چاودێریکردنی بەرهەمە عێراقییەکان و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی ساختەکاری پیشەسازی یان دەستکاریکردنی تایبەتمەندییەکان و ڕێگریکردن لە بازاڕکردنی بەرهەمە ناگونجاوەکان و کاڵای قاچاخ بسپێردرێت، جگە لە پەسەندکردنی میکانیزمی ڕێکخستنی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی کارگەی قیر ئۆکسجین کراو و لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو ڕەشنووسی ڕێککەوتننامانەی لەگەڵ وڵاتانی تر پێشکەش دەکرێن هیچ لێخۆشبوونێکی باج و گومرگی لەخۆ ناگرێت بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی.

بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی سیستەمی وزەی کارەبایی، میکانیزمی بەستنەوەی پرۆژەکانی وزەی خۆری سەر بە دامەزراوە پیشەسازییەکانی کەرتی تایبەت بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی پەسەند کرا، کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر سیستەمی کارەبایی و ئەژمارکردنی زیادەی وزەی کارەبایی بەرهەمهێنراو لە سیستەمەکانی خۆر بەرامبەر بەکاربردنی پیشەسازی بەپێی میکانیزمی پاککردنەوەی ڕوون.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ درا لەسەر زیادکردنی ڕاوێژکاری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە ئەندامێتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری و قەدەغەکردنی هەناردەکردنی پاشماوەکانی کاغەز و مقەبا و گرتنەوەی ناوچەی پیشەسازی عوێریج بە خزمەتگوزارییەکانی ژێرخان (ئاو، ئاوەڕۆ و کاشیکاری).

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 4225
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 4394
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 10390
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 10882
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 8222
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 7502
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 5619
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 8612
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 8948
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 6290
طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

2026-09-14 12:15 6337
دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

2026-09-14 11:58 6382
أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

2026-09-14 11:56 4747
الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

2026-09-14 08:52 8607
قائمة بأسعار صرف الدولار مقابل الدينار العراقي اليوم

قائمة بأسعار صرف الدولار مقابل الدينار العراقي اليوم

2026-09-14 11:49 5884
إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 7485
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 18645
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 6440