المطلع
عاجل

post-image

مه‌حمود عه‌باس: ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ تاوانه‌كانی دژ به‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین


00:42 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-03-24
104029

مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ تاوانه‌كانی دژ به‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، به‌ سود وه‌رگرتن له‌ هه‌مو ڕێگاكانی چه‌وساندنه‌وه‌، له‌وانه‌ش زه‌وتكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ مافی سه‌ره‌تایی ئاو.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڵه‌ستین مه‌حمود عه‌باس له‌ وتارێكدا به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئاو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، "ئیسرائیل ئاو ده‌كاته‌ ئامرازێك بۆ ڕه‌شبگیری و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئاواره‌بون، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤه‌".
ڕونیشیكرده‌وه‌، سیاسه‌تی ئیسرائیل بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین شتێكی نوێ نییه‌، به‌ڵكو به‌شێكه‌ له‌ پلانێكی سیستماتیكی ده‌یان ساڵه‌ كه‌ ئامانج لێی كۆنتڕۆڵكردنی ژیانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئاسته‌نگكردنی گه‌شه‌سه‌ندنیان و ناچاركردنیان به‌ جێهێشتنی زه‌وییه‌كانیان بۆ فراوانكردنی نیشته‌جێبونی نایاسایی، به‌مه‌ش ئازاره‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه‌ قوڵتر ده‌بێته‌وه‌.
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌ بارودۆخی كاره‌ساتباری كه‌رتی غه‌ززه‌ كرد، كه‌ منداڵان له‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كرێن و ناچار ده‌بن له‌ ڕیزی درێژدا بوه‌ستن بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك لیتر ئاو، له‌ كاتێكدا هه‌زاران كه‌س ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی مردن ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی كه‌می ئاوی پاك و نه‌بونی خۆراك و ده‌رمان.

باسی له‌وه‌شكرد، "هیچ هۆكارێك له‌ هۆكاری منداڵانی فه‌ڵه‌ستینی گرنگتر نییه‌ كه‌ به‌ده‌ست تینوێتی و برسێتیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌ كاتێكدا جیهان ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاوه‌ و سه‌یری ئه‌م كاره‌ساته‌ مرۆییه‌ ده‌كات".

سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد كه‌ به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبگرن و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی پێشێلكارییه‌ قورسه‌كانی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی خۆیان، به‌تایبه‌تی ئاو، چونكه‌ ئه‌مه‌ مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه‌ كه‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌ره‌نتی كراوه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تشكيلة منتخبنا لمواجهة السعودية في بطولة كأس الخليج لقدامى اللاعبين + صورة

تشكيلة منتخبنا لمواجهة السعودية في بطولة كأس الخليج لقدامى اللاعبين + صورة

2026-11-02 17:02 1691
كركوك تتحرك رسمياً لتهدئة الاحتجاجات وتعدّل تسعيرة المولدات الأهلية

كركوك تتحرك رسمياً لتهدئة الاحتجاجات وتعدّل تسعيرة المولدات الأهلية

2026-11-02 16:57 1722
الإيقاع بموظفين تلاعبا بصك مالي لتحقيق كسب غير مشروع بميسان

الإيقاع بموظفين تلاعبا بصك مالي لتحقيق كسب غير مشروع بميسان

2026-11-02 16:52 1850
الرئيس الإيراني يعلن حصول حكومته على صلاحيات التفاوض ويؤكد: لن نستسلم للحرب

الرئيس الإيراني يعلن حصول حكومته على صلاحيات التفاوض ويؤكد: لن نستسلم للحرب

2026-11-02 16:49 1609
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني

2026-11-02 16:46 1346
قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-11-02 16:44 1298
الداخلية تتحرك لملاحقة الشائعات وحماية الأخبار المضللة

الداخلية تتحرك لملاحقة الشائعات وحماية الأخبار المضللة

2026-11-02 14:48 4709
حملة أمنية شديدة للحد من ظاهرة التفحيط في بغداد

حملة أمنية شديدة للحد من ظاهرة التفحيط في بغداد

2026-11-02 14:34 5307
صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني الجاري

صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني الجاري

2026-11-02 13:58 4478
عقوبة سبعة سنوات سجن لمزوري عقار عائد لوزارة المالية... إليكم التفاصيل

عقوبة سبعة سنوات سجن لمزوري عقار عائد لوزارة المالية... إليكم التفاصيل

2026-11-02 13:42 4153
طهران تعلق على إغلاق الحدود العراقية: الروابط مع الجيران دائمة

طهران تعلق على إغلاق الحدود العراقية: الروابط مع الجيران دائمة

2026-11-02 12:36 3852
ارتفاع مستمر لأسعار صرف الدولار مقابل الدينار في بغداد وأربيل

ارتفاع مستمر لأسعار صرف الدولار مقابل الدينار في بغداد وأربيل

2026-11-02 11:20 4665
طهران: تبادل الرسائل مستمر مع واشنطن وعلى أمريكا اتخاذ قرارها

طهران: تبادل الرسائل مستمر مع واشنطن وعلى أمريكا اتخاذ قرارها

2026-11-02 10:56 4641
مقتل رجل خمسيني بعشرة رصاصات بدكة عشائرية في ذي قار

مقتل رجل خمسيني بعشرة رصاصات بدكة عشائرية في ذي قار

2026-11-02 10:25 4887
التربية تضبط آليات احتساب الشهادات العليا وتحدد شروط الاستحقاق الوظيفي

التربية تضبط آليات احتساب الشهادات العليا وتحدد شروط الاستحقاق الوظيفي

2026-11-02 10:12 7716
السلطات الفرنسية تفتح تحقيقاً بمحاولة قتل محتجين لقوات أمنية

السلطات الفرنسية تفتح تحقيقاً بمحاولة قتل محتجين لقوات أمنية

2026-11-02 10:06 4093
مفاوضات إيران تهبط بأسعار النفط العالمية في مستهل تعاملات الأسبوع

مفاوضات إيران تهبط بأسعار النفط العالمية في مستهل تعاملات الأسبوع

2026-11-02 09:56 4113
كوريا الجنوبية تضاعف استثمارات الذكاء الاصطناعي والرقائق إلى 16 مليار دولار

كوريا الجنوبية تضاعف استثمارات الذكاء الاصطناعي والرقائق إلى 16 مليار دولار

2026-11-02 09:46 4505