المطلع
عاجل

post-image

كۆمسیۆن: پێژماردن و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەوانەی سەرپێچی دەكەن لە بێدەنگی هەڵبژاردن


11:30 عێراق
2025-11-08
40441

ئەمڕۆ شەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دووپاتی كردەوە كە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر كە ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن پێشێل دەكەن.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن بەپێی  ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕاگەیاندووە : كۆمسیۆن ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كاندیدانە دەگرێتەبەر كە سەرپێچی ڕێساكانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن بە شكاندنی ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوەشكرد پێژماردنی دارایی بەسەر سەرپێچیكاراندا دەسەپێنرێت.
غەلای ڕوونی كردەوە : كە ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن بریتییە لە خۆبەدوورگرتن لە بڵاوكردنەوە لە ڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا و ئەنجامنەدانی كۆنفرانس یان سیمیناری بانگەشەی هەڵبژاردن و نەناردنی نامەی كورت و بەشدارینەكردن لە هیچ شێوەیەكی تری بڵاوكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكانی چاودێری لە فەرمانگەی نیشتمانی و فەرمانگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان بەردەوامن لە كارەكانیان لە چاودێریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوەشكرد ئەو تیمانە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە بەردەوامن لە كارەكانیان.
هەروەها دەستەكە ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە : كە دەنگدانی تایبەت لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی بە بەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەر دەستپێدەكات وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، جومانە غەلای لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: دەنگدانی تایبەت بۆ كارمەندانی سەربازی سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، كە1،313،890دەنگدەری سەربازی بەشداری دەكەن، ئاماژەی بەوەشكردووە: 890 ناوەندی دەنگدان بۆ كارمەندانی سەربازی دیاریكراون، كە پێكهاتوون لە 4501 بنكەی دەنگدان.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەنگدانی تایبەت بۆ ئاوارەكانیش لە هەمان ڕۆژ لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ 26,538 دەنگدەری ئاوارە بەشدارن، لە سەرانسەری 27 ناوەندی دەنگدان و 97 بنكەی دەنگدان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 3500
العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

2026-10-01 21:33 6958
فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

2026-10-01 20:28 3876
كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

2026-10-01 19:30 3532
واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

2026-10-01 19:26 3971
الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

2026-10-01 18:11 5112
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-10-01 17:00 4757
الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

2026-10-01 15:12 4287
النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

2026-10-01 13:58 8840
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 13:07 4474
الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

2026-10-01 12:25 4678
استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 11:16 7076
قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-01 11:14 4925
الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

2026-10-01 10:49 5835
الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

2026-10-01 09:45 5462
وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

2026-10-01 00:11 6241
الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

2026-09-30 23:17 6794
باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

2026-09-30 23:02 6166