المطلع
عاجل

post-image

قوباد تاڵەبانی: پێویستە لە بەغدادەوە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان بكەین


21:25 كوردستان
2025-10-08
31703

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی لە دیداری مێری پانێڵێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: گرفتی مووچە و كێشەی دارایی لەگەڵ بەغداد هاووڵاتییانی ماندوو كردووە بۆیە، پێویستە لە بەغدادەوە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان بكەین، لەبارەی كەركوكیشەوە وتی: باوەڕمان بە روئیای مام بۆ كەركوك هەیە و ئەو خزمەتەی لە كەركوك دەكرێت سیاسەتی سەرۆك مام جەلالە.

دیداری ساڵانەی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تویژینەوە( مێری) لەهەولێر دەستیپێکرد و تێیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێکدا رایگەیاند: لەئێستادا بەجۆرێک  هەماهەنگی و رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە بەرزی نزمی هەیە و کرۆکی سەرەکی کێشەکانیش جێبەجێنەکردنی دەستوورە، بۆیە پێویستە پەیوەندییەکی دامەزراوەیی و دوور لە میزاجمان لەگەڵ بەغداد هەبێت.
راشیگەیاند: گرفتى مووچە و کێشەى دارایى لەگەڵ بەغداد هاووڵاتییانى ماندوو کردووە، هاوکات بەغداد شوێنی بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە هەربۆیە، پێویستە لە بەغدادەوە شەڕ بۆ بەدەستهێنانى مافەکانمان بکەین.

 

هەر لەدیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: بەداخەوە لە دواى کۆچى دوایى سەرۆک مام جەلال بۆ کورد بۆشاییەکى گەورە دروست بووە، چونکە سەردەمى سەرۆک مام جەلال پرسە ستراتیجییەکانى هەرێمیش لە بەغداد گفتوگۆى لەسەر دەکرا.
روونیشیکردەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵێکی زۆریداوە، تا پێگەی خۆی لە بەغداد بەهێزکردووە، تاکو گفتوگۆکان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بکرێت، نەک لەسلێمانی و هەولێر، پێویستە ئەوە بچەسپێت کە عيراق وڵاتێکی فیدراڵییە.

 

راشیگەیاند:پێویستە ئێمە چۆن شەڕ دەکەین لەسەر لامەرکەزییەت و شۆڕکردنەوەى دەسەڵات لە بەغدادەوە بۆ هەرێمى کوردستان، بەوجۆرەش دەسەڵات شۆڕبکەینەوە بەسەر پارێزگا و قەزا و ناحیەکاندا، سەلمێنراویشە کە بابەتەكە  سیاسى نییە،  بەڵکو ئیدارییە.

 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: لەئێستادا لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنداین بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نامەوێت ئەم هەلە بقۆزمەوە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام ئەگەر سەیرێکی وتار و دروشمی لایەنە سیاسییەکان بکەین، هەمووی ئاڕاستەی بۆ ئەوەی لە بەغداد بەهێزببین، بە تایبەتی دروشمی حزبەکەی خۆم کە دەڵێین"هێزی تۆین لە بەغداد"، چونکە ئەم پرسە گەورەکان لە بەغداد چارەسەردەکرێن.
روونیشیکردەوە، عیراق یەک سەرچاوەی داهاتی هەیە، کە نەوتە، تا ئێستا یاسایەکی نییە بۆ رێکخستنی ئەو کەرتە، چۆن وڵاتێکی گەورە کە خاوەنی 46 ملیۆن کەسە، یاسایەکی نییە بۆ رێکخستنی ئەو کەرتە، کارەساتە وڵاتێکی خاوەن نەوت یاسای نەوت و گازی نەبێت.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشى خستەڕوو: پێش ئەوەى بیر لە زیادکردنى پارێزگا لە عیراق و هەرێمى کوردستاندا بکەینەوە، بادەسەڵاتەکان رێکبخەینەوە، چونکە هیچ سودى نییە و تەنها مەعنەویيەن خەڵک دڵخۆش دەبن، بەبوون بە پارێزگا ئەگەر  بودجە و میلاک و فەرمانگە و کەرەستەى پێویست بۆ فەرمانگەکانى نەبێت و گۆڕانکارییان تێدا نەکرێت لە رووى كارگێڕییەوە هیچ سوودێکی نییە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

السجن سبع سنوات بحق طلال الزوبعي ووكيل وزارة النفط لشؤون التوزيع

السجن سبع سنوات بحق طلال الزوبعي ووكيل وزارة النفط لشؤون التوزيع

2026-08-30 13:54 3149
استقرار أسعار الدولار أمام الدينار في بغداد وأربيل

استقرار أسعار الدولار أمام الدينار في بغداد وأربيل

2026-08-30 12:56 1978
ضبط 4 موظفين بالكهرباء في بابل لاختفاء قواطع دورة باهظة الثمن

ضبط 4 موظفين بالكهرباء في بابل لاختفاء قواطع دورة باهظة الثمن

2026-08-30 11:15 5578
ارتفاع حصيلة ضحايا فيضانات نيبال والصين إلى 750 قتيلاً وآلاف المفقودين

ارتفاع حصيلة ضحايا فيضانات نيبال والصين إلى 750 قتيلاً وآلاف المفقودين

2026-08-30 10:56 3277
4 مواجهات حاسمة اليوم في الجولة الرابعة من دوري نجوم العراق

4 مواجهات حاسمة اليوم في الجولة الرابعة من دوري نجوم العراق

2026-08-30 10:28 2575
الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

2026-08-30 10:02 5575
تباين حركة الدولار بين أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق بداية الأسبوع

تباين حركة الدولار بين أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق بداية الأسبوع

2026-08-29 18:42 6028
خلية الصقور توقع بقاتل العميد في الدورة داخل منزل قيادي بـ"داعش"

خلية الصقور توقع بقاتل العميد في الدورة داخل منزل قيادي بـ"داعش"

2026-08-29 15:11 6693
الزيدي يوجه بتفعيل قانون مكافأة المخبرين وتحديد 3 مستويات لمتابعة المشاريع

الزيدي يوجه بتفعيل قانون مكافأة المخبرين وتحديد 3 مستويات لمتابعة المشاريع

2026-08-29 14:53 25141
ضبط مستندات وسندات 95 عقاراً تعود لمعاونة مدير عقاري صلاح الدين

ضبط مستندات وسندات 95 عقاراً تعود لمعاونة مدير عقاري صلاح الدين

2026-08-29 12:32 27012
ارتفاع أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع افتتاح التداولات

ارتفاع أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع افتتاح التداولات

2026-08-29 11:16 6294
الحبس لمدير في شركة توزيع كهرباء الوسط عن جريمة الكسب غير المشروع

الحبس لمدير في شركة توزيع كهرباء الوسط عن جريمة الكسب غير المشروع

2026-08-28 12:22 37231
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة ومحافظة تسجل دون الأربعين مئوية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة ومحافظة تسجل دون الأربعين مئوية

2026-08-28 10:49 32987
شكوى قضائية ضد الرادود فاقد الموسوي بتهمة الإساءة للصحابة + وثيقة

شكوى قضائية ضد الرادود فاقد الموسوي بتهمة الإساءة للصحابة + وثيقة

2026-08-26 15:37 55407
السجن لمدير عام إنتاج الطاقة الكهربائية في الفرات الأوسط ومدير مكتبه

السجن لمدير عام إنتاج الطاقة الكهربائية في الفرات الأوسط ومدير مكتبه

2026-08-26 14:01 52565
تراجع طفيف بأسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع طفيف بأسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-08-26 12:19 18171
اليوم.. 5 مباريات تختتم الجولة الثالثة من دوري نجوم العراق

اليوم.. 5 مباريات تختتم الجولة الثالثة من دوري نجوم العراق

2026-08-26 11:15 19163
الأنواء: أمطار وغبار وارتفاع في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار وغبار وارتفاع في درجات الحرارة

2026-08-26 10:00 31285