المطلع
عاجل

post-image

عەلی باپیر: حه‌ماس ‌و جیهاد و هاوكارانیان داستانێكی مه‌زنی مێژوییان تۆماركرد


20:17 كوردستان
2025-01-19
51865

عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، مسوڵمانانی حه‌ماس ‌و جیهاد و هاوكارانیان، داستانێكی مه‌زنی مێژوییان تۆماركرد و ده‌شڵێت، "سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی نه‌ته‌نیاهۆ و ڕژێمه‌ زایۆنییه‌كه‌ی، وه‌ك له‌ نێوبردنی حه‌ماس‌ و ده‌ركردنی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ و كۆنتڕۆڵكردنی، پوچه‌ڵ بونه‌وه‌، كه‌واته‌ جه‌نگه‌كه‌یان دۆڕاند".

عه‌لی باپیر له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ستی نێوان موجاهیدانی فه‌ڵه‌ستین ‌و غه‌ززه‌ ‌و قه‌واره‌ی زایۆنیی ده‌ستیپێكرد و جێبه‌جێكرا".

عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌ شه‌ش خاڵ كردوه‌ و له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ‌ماوه‌ی 471 ڕۆژی ڕابردودا و، به‌ ‌خوێنی نزیكه‌ی 47 شه‌هید و ده‌وری 110 هه‌زار بریندار و به‌ ‌ڕوخانی ده‌وری 70%ی خانوبه‌ره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌، مسوڵمانانی حه‌ماس ‌و جیهاد و هاوكارانیان، داستانێكی مه‌زنی مێژوییان تۆماركرد، به‌پێوه‌ری هه‌ر مرۆڤێكی عاقڵ‌ و به‌ویژدان‌ و جوامێر، سه‌ركه‌وتن ‌و سه‌ربه‌رزییه‌كی كه‌م وێنه‌یان، نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان ‌و گه‌لی مسوڵمانی فه‌ڵه‌ستین‌، به‌ڵكو بۆ تێكڕای مسوڵمانان ‌و ئازادییخوازانی جیهان، وه‌ده‌ستهێنا و شایسته‌ی ده‌ستخۆشیی ‌و سوپاس‌ و پێزانینن ‌و، لێیان موباڕه‌ك بێت".
له‌خاڵی دوه‌مدا ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، "ئاشكرایه‌ ئه‌و هه‌مو ئازایه‌تیی‌ و مه‌ردایه‌تیی ‌و فیداكارییه‌ی موجاهیدانی فه‌ڵه‌ستین ‌و كه‌رتی غه‌ززه‌، زاده‌ و به‌رهه‌می‌ عه‌قیده‌ ئیسلامییه‌كه‌یان، په‌روه‌رده‌ ئیمانییه‌كه‌یانه‌ ‌و ئیمان ‌و عه‌قیده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خواپه‌رستیی ‌و خوا به‌یه‌كگرتن (توحید)، ئه‌گه‌ر ناوی بۆش‌ و قرپۆك‌ و بێ نێوه‌ڕۆك نه‌بێت، به‌هۆی نزیكیی له‌ سته‌مكاران ‌و پاره‌ ‌و خواردنی حه‌ڕام‌ و تێگه‌یشتنی كه‌چ‌ و پوچه‌وه‌، بێ خێر نه‌بوبێ، هه‌میشه‌ ئازایه‌تیی‌ و بوێریی‌ و فیداكاریی له‌ مرۆڤدا په‌یدا ده‌كات".
عه‌لی باپیر له‌خاڵی سێیه‌مدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "وێڕای موجاهیدانی حه‌ماس‌ و جیهاد و ئه‌وانی دیكه‌ش، تێكڕای ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوكار و پشتیوانیان بون، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان، هه‌ر كه‌س ‌و لایه‌نه‌ له‌ قه‌ده‌ر خۆی، پشك‌ و به‌شیان له‌و‌ سه‌ركه‌وتن‌ و سه‌ربه‌رزییه‌دا هه‌یه‌، به‌ ‌تێكڕای ئه‌و خه‌ڵك‌ و جه‌ماوه‌ره‌شه‌وه‌،‌ كه‌ خۆپیشاندانی گه‌وره‌ گه‌وره‌یان ده‌كردن له‌ هه‌مو وڵاتاندا، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژئاوا، بگره‌ نێو قه‌واره‌ی زایۆنییش، كه‌ دژی ڕژێمه‌ دڕنده‌كه‌یان بون".
سه‌باره‌ت به‌خاڵی چواره‌میش، عه‌لی باپیر رونیكردۆته‌وه‌، "وێڕای قه‌واره‌ی زایۆنیی، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی پشتگیریی ‌و هاوكاریی ئه‌و ڕژێمه‌یان كرد، له‌ گوناح‌ و ده‌ستدرێژیی‌ و كاولكاریی، سه‌ره‌نجامیش شه‌رمه‌زاریی ‌و سه‌رشۆڕیی ڕژێمه‌كه‌دا هاوبه‌شن، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها تێكڕای ده‌وڵه‌تۆكه‌ مسوڵماننشینه‌كان كه‌ بڵحه‌ پیاوه‌كان به‌رپرسیانین، دیسان سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئاویان به‌ ئاشی قه‌واره‌ی زایۆنییدا كردوه‌، له‌ هه‌ر به‌رگ ‌و بیچم ‌و شێوه‌یه‌ك دابن، كاتێكیش له‌ جیهانی به‌رزه‌خ‌ و قیامه‌تدا ده‌چنه‌وه‌ خزمه‌ت خوا "سبحانه‌ وتعالی"، ده‌زانن چ زه‌بونیی ‌و سه‌رشۆڕییه‌كیان به‌سه‌ردێت، له‌سه‌ر ئه‌و پشتبه‌ردان (خه‌زلان)ه‌ی، مسوڵمانه‌ سته‌ملێكراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین‌".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ خاڵی پێنجه‌مدا ده‌ڵێت، "خه‌ڵك ‌و جه‌ماوه‌ری كه‌رتی غه‌ززه‌ ‌و فه‌ڵه‌‌ستینیش به‌گشتیی، ژماره‌ی پێوانه‌ییان له‌ خۆڕاگریی‌ و پشو درێژیی‌ و جوامێرییدا شكاند، هه‌مویان  به‌ شه‌هید و برینداره‌وه‌ش له‌و سه‌ركه‌وتن ‌و سه‌ربه‌رزییه‌دا به‌شدارن، پێویسته‌ داینه‌مۆ و ئیلهامبه‌خشی تێكڕای خه‌ڵكه‌ مه‌زڵوم ‌و چه‌وسێنراوه‌كانی دنیا بن".
عه‌لی باپیر له‌خاڵی كۆتاییدا رونیكردۆته‌وه‌، "ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵگه‌یه‌ به‌سه‌ بۆ سه‌لماندنی سه‌ركه‌وتنی حه‌ماس‌ و جیهاد به‌سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنییدا، كه‌ سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی نه‌ته‌نیاهۆ و ڕژێمه‌ زایۆنییه‌كه‌ی، وه‌ك له‌ نێوبردنی حه‌ماس‌ و ده‌ركردنی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ و كۆنتڕۆڵكردنی و... هتد، پوچه‌ڵ بونه‌وه‌، كه‌واته‌ جه‌نگه‌كه‌یان دۆڕاند، هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌ترین زلهێزی ئێستای دنیایان له‌پشت بو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنییش زیانێكی زۆر بێڕه‌زای مرۆیی و ماددیی كرد، له‌پێش هه‌موشیه‌وه‌، لوت شكانی ‌و بێ سومعه‌ ‌و ئه‌رزشبونی ‌و شه‌رمه‌زاریی".

عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌، "هیودارم وه‌ك چه‌ند پێشتریش پێشبینییم كردبو و وتبوم، مسوڵمانانی غه‌ززه‌ ‌و فه‌ڵه‌ستین ناشكێن، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنییش، دره‌نگ یان زو به‌دوای ئه‌و دۆڕانه‌یاندا بێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 2807
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 3145
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 8132
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 8692
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 7305
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 6177
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 4939
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 7377
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 7989
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 5503
طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

2026-09-14 12:15 5685
دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

2026-09-14 11:58 5314
أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

2026-09-14 11:56 4304
الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

2026-09-14 08:52 7735
قائمة بأسعار صرف الدولار مقابل الدينار العراقي اليوم

قائمة بأسعار صرف الدولار مقابل الدينار العراقي اليوم

2026-09-14 11:49 5030
إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 6745
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 17681
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 5476