المطلع
عاجل

post-image

عێراق:بژاردەکانی حەلبووسی کەمبوەتەوە و باس لە شوێنگرەوەی پۆستەكەی دەکرێت


18:20 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان
2023-11-16
134259

رۆژنامەی (العربی الجدید) رایگەیاند دیمەنی سیاسی عێراق چاوەڕوانی ئاڵۆزی زیاتر لێ دەکرێت ،دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕۆژی سێشەممە بۆ کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمان، ئەمەش بەهۆی ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە تۆمارکرابوو کە تێیدا حەلبووسی تۆمەتبارکرا بە ساختەکردنی دەست لەکارکێشانەوەکەی لە پەرلەمان و بڕیارەکانی دواتری پارتی "تەقەدوم" کە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بەرێوەبەرایەتی دەکرا ،ئەوەش 30 پەرلەمانتاری پارتەکەی حەلبووسی بایکۆتی دانیشتنی پەرمانی کرد ،هەروەها دەستلەکارکێشانەوەی 3 وەزیر.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕۆژی سێشەممە بەهیچ شێوەیەک تانەی لێ نادرێت چونکە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە وڵاتەکەدا.

بڕیارەکە دوای داوایەکی یاسایی بوو کە لەلایەن پەرلەمانتاری پێشوو لەیس دولەیمی تۆمارکرا، کە تیایدا ڕایگەیاند نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبووسی ساختە کراوە.

حەلبووسی لە میان بڕیارەکەدا سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمانی دەکرد و وتی " من سەرسامم بەوەی ئەوان ڕێز لە دەستوور ناگرن و ئەو بریارانەی بۆیان دێت نازانین لەکوێوە هاتووە" و جەختی لەوە کردەوە کە پشت بەو ڕێوشوێنانە دەبەستن کە مافە دەستوورییەکان دەپارێزن. هەروەها وتیشی"کەسانێک هەن کە هەوڵی ناسەقامگیری وڵات دەدەن و پێکهاتە سیاسییەکانی کۆمەڵگا و پارچەپارچەبوونی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن" و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە " نامۆ و وردەکاری و بابەتەکانی ڕوون دەکرێنەوە"

لە وەڵامی بڕیارەکەی دادگادا، حیزبی تەقدوم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند، دیارترینیان ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی وەک "پێشێلکردنی دەستووری" و "بەئامانجکردنی سیاسی"، هەروەها بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی "هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت"، کە حکومەتی پێکهێنا و هێزی سیاسی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، لەوانە هێزە شیعە و کوردییەکان کە بەشدارن لە حکومەتی محەمەد شیاع سودانی.

حکومەتی سودانیهیچ لێدوانێکی نەبوو لەسەر بریاری دەست لەکارکێشانەوەی سێ وەزیرەکە تەقەدون، سەرباری ئەوەش سودانی دوێنێ لەگەڵ حەلبووسی کۆبووەوە و جێی سەرنجە کە دەستەواژەی "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران" لە بەیاننامەکەیدا بەکارهێنا. هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، سودانی جەختی کردەوە لە "گرنگی پشت بەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی هەموو کێشە سەرهەڵداوەکان لە ڕێگەی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکانەوە کە نوێنەرایەتی کۆڵەکەی سەرەکی پرۆسەی سیاسی دەکات."
بەگوێرەی سەرچاوەکان محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی پەرلەمان, دەستیكردووە بە جموجۆڵ بەرەو بنكە ئاینی و عەشائیریە سونیەكان لە ناوچە جیاكان, كە ئاماژە بە بیركردنەوەی دەكات لە پەنابردن بۆ جوڵاندنی شەقام.
حەلبوسی دیداری لەگەڵ كەسایەتیەكانی ئاینیەكانی كۆمەڵگەی فیقهیی عێراقی لە مزگەوتی ئیمام ئەبو حەنیفەی نوعمان ئەنجامداوە لە بەغداد, پێشئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بۆ فەلوجەو كۆبونەوە لەگەڵ شێخ و سەرۆكی هۆزەكان لەوێ‌ ئەنجامبدات. 
بەگوێرەی دۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنیی ئێستا بێت, چانسی حەلبوسی بۆ جوڵاندنی شەقام زۆر لاوازە.  


ئیحسان شمەری پەرلەمانتاری لە پارتی تەقدوم كە حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات بە رۆژنامەی (العربی الجدید)ى رایگەیاندووە: حەلبوسی بەنیازی جموجۆڵێكی فراوانی سیاسی و جەماوەری و یاساییە لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا.
ئەوەی رویداوە, سیناریۆیەكە دووبارە بوەوەیە لەگەڵ هەر كەسایەتیەك كە بیانەوێت دوری بخەنەوە.
دادگا لە عێراق هەڵدەسورێنرێت و سەرپشك نیە, وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی فەرمانەكەی دادگا پاڵنەری سیاسی لەپشتە.
دۆخی ئێستا نمونەییە بۆ پاكتاوكەردنی نەیارەكان و جێبەجێكردنی پرۆژە سیاسەكان, بەهۆی سەرقاڵی جیهان بە دوژمنكاری بۆ سەركەرتی غەزە, بۆیە كەس بایەخ نادات بە لەكارخستنی كەس یان كوشتنی لەڕووی سیاسیەوە هەروەك ئەوەی رویدا بەرامبەر حەلبوسی.
بەپێی سەرچاوەکانی ( العربی الجدید)بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەك لەسەركردەو نوێنەری هێزە سیاسیە عەرەبیە سونییەكان كۆبونەوەیەك ئەنجامبدەن, بۆ تاوتوێكردنی شوێنگرەوەی كەسێك بۆ پۆستەكەی حەلبوسی, كە كوتلە جیاوازەكان كێبركێیانە لەسەر بەدەستهێنانی.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2369
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 2644
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 2952
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10537
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7028
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7899
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8203
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6275
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7430
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14660
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 6831
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9478
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6806
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 5991
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9606
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 9926
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 10660