المطلع
عاجل

post-image

سەڵاحەدین بەهائەدین: : پارتی و یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه‌


21:24 كوردستان
2025-10-16
45733

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی و یه‌كێتی له‌ به‌غدا ده‌سه‌ڵات و كورسیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حزبی خۆیان به‌كارهێناوه‌ و ده‌شڵێت، "پێویسته‌ هاوڵاتیان جیاوازی بكه‌ن له‌نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ، چاك و پیس، دیاریشه‌ كه‌ چاك و پیس وه‌ك یه‌ك نین، پێویسته‌ سه‌رنج له‌سه‌ر چاكه‌كان بێت".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كگرتوی ئیسلامی، له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ردو قه‌زای شاره‌زور و سه‌یدسادق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و شواری گشتی و  كاندیدانی لیستی حزبه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزه‌ و له‌دوای ڕاگرتنی شه‌ڕی دژی غه‌ززه‌، هێشتا پریشكی ئاگری شه‌ڕ له‌به‌رده‌م ده‌رگای وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی عێراق و هه‌رێم ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كه‌ن، پریشكیان به‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌ڕایی گۆڕانكارییه‌كانی سوریاش هێشتا ده‌رهاویشته‌كانی ماون".
وتیشی، "له‌ئێستادا زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گۆڕانكاری له‌حكومڕانی عێراقدا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر نه‌بو، دور نیه‌ په‌نا بۆ كرده‌ی سه‌ربازی ببرێت، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ گرنگ و چاره‌نوسسازه‌ و جێی داخه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ ناسكه‌شدا كورد به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی ناته‌باو ناكۆكن".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو جه‌ختیكرده‌وه‌، "كورد پێویستی به‌هێزێكی سێیه‌می به‌هێزه‌ له‌ به‌غدا له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، چونكه‌ له‌ ڕابردودا كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی و پارتی له‌ به‌غداد كورسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حزبی به‌كارهێناوه‌".
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك كاندیدی بوێرو ڕاستگۆو ده‌ستپاك و دڵسۆزمان به‌ربژێر كردوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی خۆمان ڕاستگۆبوین، هه‌ڵبژاردن بۆ گۆڕینی كورسیه‌كانی ئه‌وانه‌ سه‌ره‌ڕایی چاوسوركردنه‌وه‌ و ترس و تۆقاندن، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان جیاوازی بكه‌ن له‌نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ، چاك و پیس، دیاریشه‌ كه‌ چاك و پیس وه‌ك یه‌ك نین، پێویسته‌ سه‌رنج له‌سه‌ر چاكه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر پیسیش به‌پیسیه‌كه‌ی خۆی سه‌رنجت زیاتر ڕابكێشێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 3331
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 3976
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2702
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3131
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3372
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4906
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4917
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3621
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6537
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11877
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5916
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10430
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 8964
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10207
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9861
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6903
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 10131
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7217