المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵ بڵاوکردەوە


15:53 كوردستان
2023-12-31
28620

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵ بڵاوکردەوە تێیدا وێڕای پیرۆزبایی رایدەگەیێنێت لە ساڵی 2023 "ناته‌بایى و ناكۆكیى سیاسیى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه‌ له‌ عێراق و ده‌ره‌وه‌ هه‌بوو. بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێویست ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كانى به‌ده‌ستبهێنێت." 

دەقی په‌یامى نێچیرڤان بارزانى له‌ ساڵى تازه‌ى زایینیدا:

ساڵى تازه‌ى زایینى (٢٠٢٤) له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانى ناوخۆ و ته‌واوى كوردستانییان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ له‌ هه‌ر كوێ بن، له‌ گه‌لانى عێراق و جیهان به‌گشتى پیرۆز ده‌كه‌م. هیواى ساڵێكى پڕ له‌ ئارامى و خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دۆخى سیاسى، ئه‌منى، ئابوورى و كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانه‌وه‌‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه‌ تیایدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووینه‌وه‌.

ناته‌بایى و ناكۆكیى سیاسیى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه‌ له‌ عێراق و ده‌ره‌وه‌ هه‌بوو. بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێویست ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا خرا، له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیشدا له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانى، دیار بوون.

پێچه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان و ده‌ستوور، وێڕاى هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و پابه‌ندییه‌ك، زۆرێك له‌ ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ عێراق فه‌راهه‌م نه‌بوون. چه‌ندین جار به‌ هێرش و په‌لاماری درۆنی، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان كرا.

جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتنه‌ سیاسییه‌کان و نه‌ناردنی شایسته‌ و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جگه‌ له‌ زیان هیچ سوودێكى دیكه‌ به‌ عێراق ناگه‌یه‌نێت. له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ هه‌مووان به‌ گیانى به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش، به‌ یه‌كترقبووڵكردن و ته‌بایى، به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان بكه‌ین.

با له‌ ساڵى تازه‌دا‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌ند و وانه‌ له‌ ڕابردوو وه‌رگرین و پێكه‌وه‌ به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر و سه‌قامگیر و ئاسووده‌ هه‌نگاو بنێین. با قه‌یران و ئاڵنگارییه‌كان بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌ل و نیشتمان، ئامانج و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت. عێراق به‌ پێكهاته‌كانییه‌وه‌ به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و ته‌نیا به‌ ته‌بایى و پێکه‌وه‌یی، هه‌مووان براوه‌ن.

له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و جیهاندا، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزله‌یه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، بره‌و به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌دات. وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌ هاوبه‌شێكى‌ كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و زێدى فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه‌. ‌

به‌ هیوا و ئومێده‌وه‌ له‌ داهاتوو ده‌ڕوانین و ساڵى نوێ له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

اجتماع أمني رفيع في أربيل لمتابعة بنود الاتفاق المشترك بين العراق وإيران

اجتماع أمني رفيع في أربيل لمتابعة بنود الاتفاق المشترك بين العراق وإيران

2026-08-15 14:13 843
وفاة ملكة جمال شهيرة في يوم عيد ميلادها الـ26

وفاة ملكة جمال شهيرة في يوم عيد ميلادها الـ26

2026-08-15 14:03 879
أبل تحذر مستخدميها من برامج تجسس مأجورة تستهدف شخصيات بارزة

أبل تحذر مستخدميها من برامج تجسس مأجورة تستهدف شخصيات بارزة

2026-08-15 13:36 1326
باريس سان جيرمان يحسم رسمياً تعاقده مع نجم برشلونة

باريس سان جيرمان يحسم رسمياً تعاقده مع نجم برشلونة

2026-08-15 13:30 1701
الصدر يطلق حملة "سبع سنابل" لدعم الفقراء ودفع البلاء عن العراق

الصدر يطلق حملة "سبع سنابل" لدعم الفقراء ودفع البلاء عن العراق

2026-08-15 13:27 3834
أسعار الذهب تواصل الارتفاع في أسواق بغداد وتستقر بكردستان

أسعار الذهب تواصل الارتفاع في أسواق بغداد وتستقر بكردستان

2026-08-15 12:01 2415
العراق.. ضبط 90 كغم حشيشة والإيقاع بشبكة تهريب دولية بالمياه الإقليمية

العراق.. ضبط 90 كغم حشيشة والإيقاع بشبكة تهريب دولية بالمياه الإقليمية

2026-08-15 11:20 2194
الأنواء: تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-08-15 09:56 8515
أسعار صرف الدولار تسجل ارتفاعا في بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تسجل ارتفاعا في بغداد وأربيل

2026-08-15 10:54 2458
ترامب: سأعلن قريباً مضيق هرمز أرضاً تابعة للولايات المتحدة

ترامب: سأعلن قريباً مضيق هرمز أرضاً تابعة للولايات المتحدة

2026-08-14 23:39 4350
غداً.. انطلاق امتحانات الدور الثاني للصف السادس الابتدائي

غداً.. انطلاق امتحانات الدور الثاني للصف السادس الابتدائي

2026-08-14 22:54 27039
ترامب: سنوجه ضربة اقتصادية قوية لإيران

ترامب: سنوجه ضربة اقتصادية قوية لإيران

2026-08-14 22:33 3913
تفاصيل مفاجئة في وثيقة زواج رونالدو وجورجينا لحماية أصولهما المالية

تفاصيل مفاجئة في وثيقة زواج رونالدو وجورجينا لحماية أصولهما المالية

2026-08-14 20:14 5050
انطلاق موسم جديد من دوري نجوم العراق بمواجهات حاسمة ومثيرة

انطلاق موسم جديد من دوري نجوم العراق بمواجهات حاسمة ومثيرة

2026-08-14 18:55 4835
سعياً لسد النقص.. واشنطن ترفع الطاقة الإنتاجية للصواريخ الاعتراضية الحيوية

سعياً لسد النقص.. واشنطن ترفع الطاقة الإنتاجية للصواريخ الاعتراضية الحيوية

2026-08-14 18:51 4882
الحرس الثوري يعلن إسقاط طائرة مسيّرة أميركية "MQ-9" في هرمزغان

الحرس الثوري يعلن إسقاط طائرة مسيّرة أميركية "MQ-9" في هرمزغان

2026-08-14 18:11 4324
تقارير أميركية: تحرك حاملة الطائرات "جورج واشنطن" نحو الشرق الأوسط

تقارير أميركية: تحرك حاملة الطائرات "جورج واشنطن" نحو الشرق الأوسط

2026-08-14 18:08 4572
خلال زيارته لهيئة المنافذ.. الزيدي يوجه بالإسراع بالأتمتة وإنهاء التلاعب والتهريب

خلال زيارته لهيئة المنافذ.. الزيدي يوجه بالإسراع بالأتمتة وإنهاء التلاعب والتهريب

2026-08-14 17:57 30050