المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکی تورکیا چەکدانانی پەکەکە بە "قازانج" بۆ تورک و کورد وەسفکرد ‏


23:46 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-05-12
41693

ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  چەکدانانی پەکەکە بە "قازانج" بۆ تورک و کورد وەسفکرد.
‏
‏ئەردۆغان رایگەیاند، حکومەت بە شکاندنی پێشبینییە نەرێنییەکان و فیتنەکان بەردەوام دەبێت لە رێگەکەی و گوتی: "ئێمە وەکو هاوپەیمانیی جمهوور، بە ئامانجی بەهێزکردنی بەرەی نێوخۆییمان ئەمڕۆ قۆناخێکی دیکەی گرنگمان لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بڕی. رێکخراوی تیرۆریستی  بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و رادەستکردنی چەکەکانی راگەیاند. بڕیارەکە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان، ئارامیی ناوچەکەمان و بەهێزکردنی برایەتیی هەمیشەیی گەلەکەمان بە گرنگ دەزانین".
‏
‏ئەردۆغان وتی: "بریاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە جۆرێک هەڵدەسەنگێنین کە تەواوی باڵەکانی رێکخراوەکە لە باکووری عێراق، سووریا و ئەورووپاش دەگرێتەوە".
‏ 
‏سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردەوە کە مشەخۆرانی سەر خوێن و فرمێسک دۆڕاندوویانە و ئەوانەش کە براوەن، گەلانی تورکیا و براکانی لە ناوچەکەن. گوتیشی: "رێکخستنەکانی هەواڵگریمان و یەکینەکانی ئاسایشمان، بۆ بردنە سەری بەڵێنەکان، لەمەودوا زۆر هەستیارانەتر چاودێریی پرۆسەکە دەکەن. ئێمەش وەکو دەوڵەت بە وردی چاودێریی پێویستی پرۆسەکە دەکەین".
‏ 
‏ئەردۆغان راشیگەیاند: "هەرچەندە نەژادمان، کولتوور و باوەڕمان جیاوازیش بێت، هەموومان هاووڵاتیی نمرەیەکی کۆماری تورکیاین. هەموومان بەیەکەوە تورکیاین و بەیەکەوەش بەهێزین".
‏ 
‏ئەردۆغان هەروەها جەختیکردەوە کە ئەگەر یەکبگرن، هیچ هێزێکی دەرەکی ناتوانێت تورکیا ببەزێنێت. 
‏ 
‏هاوکات پێداگریی حکومەتەکەی بۆ چارەسەرکردنی شەڕی 40 ساڵەی پەکەکە نیشاندا و گوتی: "سوپاسی سەرۆکی پارتەکان و لەسەرووی هەموویانەوە هاوبەشی هاوپەیمانییەکەمان؛ بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دەکەم کە لە یەکەم رۆژی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆرەوە دڵسۆزانە خاوەنداریەتیی پرۆسەکەی کردووە. هەروەها پارتە سیاسییەکان، میدیاکاران و هەموو ئەوانە دەکەم کە رەنجیان کێشاوە،  بەناوەی خۆم و گەلەکەمەوە سوپاسیان دەکەم".
‏ 
‏ئەردۆغان هەروەها گوتی: "بە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، ئیدی جەرگسووتانی رۆژانەی خەڵک دەبێتە رابردوو. پەنا بەخوا چیدی رووبەڕووی بیستنی ئەو هەواڵانە نابین کە بەهۆی تیرۆرەوە جەرگی هاوژین، دایک و رۆڵە کڵپە دەدات و دەسووتێت. یەکێک لە گەورەترین براوەی بڕیارەکەی ئەمڕۆ، کەس و کاری شەهیدانمانن، هەروەها زیانبەرکەوتووانی سەنگەر، هێزەکانی ئاسایش و دایکانی دیاربەکر و رۆڵەکانیانن. تەنیا ئەم راستییانە بەسن بۆ ئەوەی نیشانی بدەن ئەو کۆششە و ئەم قۆناخەی ئێستا پرۆسەکە پێیگەیشتووە لەڕووی مرۆیی و مێژووییەوە چەندە گرنگە".
‏ 
‏ئەردۆغان هەروەها لەبارەی کورد بە گشتی و کەسوکاری گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گوتی: "بە هەمانشێوە لایەنێکی دیکەی براوەی پرۆسەکە برا کوردەکانمانن کە ساڵانێکە بەهۆی تیرۆرەوە رۆڵەکانیان لەدەستداوە، رووبەڕووی چەندین کێشەی مادی و مەعنەوی بوونەتەوە و لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون".
‏ 
‏ئەردۆغان جەختی لەسەر برایەتی و چارەنووسی هاوبەش کردەوە و هیوای خواست، تەواوی 86 ملیۆن خەڵکی تورکیا بە شێوەیەکی هاوهیوا و هاوڕێیانە لە رێگەکە بەردەوام بن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 571
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 1148
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 5137
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 6037
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3618
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 4054
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4210
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5664
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5880
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4062
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6721
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12503
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6391
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11067
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9526
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10770
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 10370
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 7178