المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار: دیموكراسی سیستەمێكی گونجاوە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری لە وڵات


12:56 عێراق
2023-10-25
35012

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار، سەركەوتنی عێراقییەكانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بنیاتنانی دەوڵەت دووپاتكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە دیموكراسی سیستەمێكی گونجاوە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری لە عێراق.
سەرۆك كۆمار لە وتارەكەیدا لە كۆڕبەندی خۆڕاگریی ئایندە كە لە بارەگای كۆلێژی دەریایی (FRF ) لە لەندەن بەڕێوەچوو وتی: گەلی عێراق بە خۆڕاگرییەوە ڕووبەڕووی تەحەددای جددی بووەوە، بەو پێیەی دیارترین مانای خۆڕاگری، دەرچوونی ملیۆنان عێراقی بوو بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان سەرەڕای هێرشی تیرۆریستی و بۆردومان”، ئاماژەی بەوەدا كە “ئەزموونی دیموكراسی لە عێراقدا لەدایك بووە دوای ئازارە سەختەكانی گەلەكەمان بە درێژایی ساڵانی ستەمكاری و ئەو ڕژێمی دیكتاتۆرییە”.
وتیشی، "لەدایك بوونی دیموكراسی سەخت بوو، بەو پێیەی لەگەڵ شەڕی ساڵی 2003دا بوو كە بە ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری كۆتایی هات، هەروەها لەگەڵ ڕاگەیاندنی داگیركاری عێراق، دواتریش ئەمنی و سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییە كاردانەوەكانی كە بۆ زیاتر لە ١٥ ساڵ بەردەوام بوون، و ئێمە هێشتا مامەڵە لەگەڵ هەندێك لە دەرئەنجامەكانی دەكەین تا ئێستا"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "دوای دەیان ساڵ لە خەبات دژی دیكتاتۆریەت. جددیترین تەحەدا كە ئەزموونی دیموكراسی لە دوای ٢٠٠٣ ڕووبەڕووی بووەوە، هەڕەشەی تیرۆر بوو ، وەك چۆن قاعیدە بەردەوام بوو لە كردنە ئامانجی شارەكان، گەڕەكەكان، بازاڕەكان، مزگەوتەكان، و شوێنی نیشتەجێبوون.ئێمە بە ساڵانێكدا تێپەڕین كە تیرۆریستان ڕۆژانە 10 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو یان زیاتریان دەتەقاندەوە، ئەمە جگە لە تاوانە خۆكوژییەكان بە بەكارهێنانی پشتێنەی تەقەمەنی.دژی چڕی مرۆڤەكان.
سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند كە "گەلی عێراق بە خۆڕاگرییەوە ڕووبەڕووی تەحەدای جددی بووەوە، دیارترین مانای خۆڕاگریش بە دەرچوونی ملیۆنان عێراقی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان لە خولە جیاجیاكانی هەڵبژاردندا لەنێو تاوانەكانی بۆردومانی تیرۆریستیدا نوێنەرایەتی دەكرا". ڕوونیشی كردەوە كە "كاركردن بەردەوام بوو بۆ بەهێزكردنی بنیاتنانی دامەزراوەكان و پەرەپێدانی كاری دامەزراوەیی لەنێو فاكتەرەكانی چەسپاندنی دیموكراسی و خۆڕاگریی لە بەرامبەر تیرۆردا".
ناوبراو ڕایگەیاند، "تەحەدای دیكە، جگە لە تەحەددیاتی تیرۆر، ئاوەدانكردنەوەی ئەو دەوڵەتەیە كە لە دوای شەڕی ٢٠٠٣ دامودەزگاكانی وێران بوون، بەتایبەتی بنیاتنانی هێزی چەكدار و دامەزراوە ئەمنییەكان لەسەر بناغەكانی دیموكراسی. ئێمە سەرەڕای هەموو شتێك لەم ڕێگایەدا سەركەوتوو بووینسەختییەكانی دامەزراندنی و سەرەڕای تەحەددیاتی تیرۆر، هەروەها سەركەوتوو بووین لە چەسپاندنی بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ، پێشخستنی ئازادییەكان، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان و كاركردن بۆ دادپەروەری كۆمەڵایەتی".
جەختیشی كردەوە كە “ئەوەی گرنگە لە هەموو ئەمانەدا خۆڕاگرییە بۆ دیموكراسی و بەردەوامیی پێشكەوتن، بەو پێیەی دیموكراسی سیستمی گونجاوە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری لە وڵاتێكدا كە پێكهاتەی هەمەچەشنی وەك عێراقی تێدایە”، ئاماژەی بەوەشكرد “ئەمە پێویستی بە گەشەپێدانی مرۆیی هەیە لە بواری پەروەردەی جۆراوجۆردا، بوارەكانی پیشەسازی و ئابووری، بە شێوەیەك كە لە ڕاستیدا یارمەتیدەر بێت لە بەهێزكردنی پابەندبوونی خەڵك بە دیموكراسی و گەشەپێدانی".
جەختیشی كردەوە كە "كاركردن بەردەوامە لە ڕێگەی دامودەزگاكانی حكومەت و پەرلەمانەوە بۆ گەیشتن بە زۆرێك لە یاسا پێویستەكان بۆ بەردەوامبوون لە بنیاتنانی دەوڵەت لەسەر بناغە پتەوەكان كە دادپەروەرانە بۆ هەمووان، ڕوونیشیكردەوە كە "ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی ئەزموونەكەمان دەبنەوە دەتوانن فاكتەرێكی بەهێزی بن و خۆڕاگری بۆ دیموكراسی”.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 3005
العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

2026-10-01 21:33 5584
فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

2026-10-01 20:28 3613
كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

2026-10-01 19:30 3450
واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

2026-10-01 19:26 3883
الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

2026-10-01 18:11 4678
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-10-01 17:00 4658
الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

2026-10-01 15:12 4027
النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

2026-10-01 13:58 7831
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 13:07 4374
الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

2026-10-01 12:25 4524
استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 11:16 6532
قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-01 11:14 4563
الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

2026-10-01 10:49 5580
الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

2026-10-01 09:45 4855
وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

2026-10-01 00:11 6161
الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

2026-09-30 23:17 6716
باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

2026-09-30 23:02 5934