المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وەزیران عێراق ژینگەیەكی سەرنجڕاكێشە بۆ تاقیكردنەوە زانستییە سەركەوتووەكان


16:00 عێراق
2024-04-18
31726

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند: عێراق 31 زانكۆی حكومی هەیە و 541 هەزار خوێندكار تێیدا دەخوێنن، بە بەراورد بە 165 زانكۆی ئەهلی كە 211 هەزار خوێندكاریان تێدایە، هاوكات 18 كۆلێژی تەكنیكی و 30 پەیمانگای تەكنیكی هەیە كە 69 هەزار خوێندكاریان هەیە ولەئێستادا عێراق ژینگەیەكی سەرنجڕاكێشە بۆ تاقیكردنەوە زانستییە سەركەوتووەكان .
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (بەكاتی بەغداد) میوانی سیمپۆزیۆمێكی دیالۆگ بوو كە، بۆ ڕێزلێنان لێی، لەلایەن زانكۆی جۆن هۆپكینز لە واشنتۆن دی سی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندكاران بەڕێوەچوو، كە تێیدا زەمینەی گفتوگۆی كردەوە و وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە كە وروژێنران، كە پەیوەندییان بە ئاڵنگارییەكانی ئەمنی و ئابووری و سیاسی و بارودۆخی ناوچەكەوە هەیە.
لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا سەرۆك وەزیران وتارێكی پێشكەش كرد كە تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو میواندارییە بەخشندەیە و پێشوازییە گەرمەی و شانازیی خۆی بە ئامادەبوونی لەم زانكۆ بەناوبانگەدا، كە باشترین عەقڵەكان تێیدا دەرچوون.
ئاشكراشیكرد: سەردانەكەمان بۆ واشنتۆن بۆ دەستپێكردنی لاپەڕەیەكی نوێیە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، و پەیوەندییە بەردەوامەكان، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەكتر،و وتیشی: حكومەتەكەمان دان بە ڕۆڵی گرنگی زانكۆكاندا دەنێت لە گەشەپێدانی بەردەوامدا.
رونیشیكردەوە: ئێمە بە توندی هەوڵدەدەین كەرتی ئەكادیمی ببوژێنینەوە و كۆمەڵگەی توێژینەوەی زانستی بەرەوپێش ببەین، ئاشكراشیكرد: زیاتر لە دوو ملیار دۆلارمان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان كرد، هەروەها پێنج هەزار خوێندكاری لە هەردوو رەگەز نارد بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ نێودەوڵەتییەكان
راشیگەیاند: خوێندنی باڵا شایەتی فراوانبوونی بەرچاوە، بە ڕێژەی 25% زیادبوونی ڕێژەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ حكومییەكان، و وتیشی: عێراق 31 زانكۆی حكومی هەیە كە 541 هەزار خوێندكار تێیدا دەخوێنن، بە بەراورد بە 165 زانكۆی ئەهلی كە 211 هەزار خوێندكاریان تێدایە، هاوكات 18 كۆلێژی تەكنیكی و 30 پەیمانگای تەكنیكی هەیە كە 69 هەزار خوێندكار تیایاندا دەخوێنن.
جەختیشیكردەوە:  چەندین زانكۆ هەن، لەوانە زانكۆی ئەمریكی كە لە چەند شوێنێك لقی كردۆتەوە، واتە عێراق بووەتە ژینگەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ تاقیكردنەوە زانستییە سەركەوتووەكان، و وتیشی:  ئێمە هەوڵماندا سوودمەند بین لە ڕەوتە جیهانییە سەرهەڵداوەكان لە بواری پەروەردەی دیجیتاڵی، زیرەكی دەستكرد، و كراوەیی بەڕووی نوێترین ڕێگاكانی توێژینەوەی زانستیدا.
ئاشكراشیكرد: كارمان لەسەر پرۆژەیەك كرد بۆ ئەوەی پرۆگرامی زانكۆكان لەگەڵ پێداویستیەكانی بازاڕی كاردا بگونجێت، و فرەچەشنی لە پێكهاتەی مامۆستایان و فەرمانبەراندا زیاد بكات، و وتیشی:  سكۆلەرشیپ بۆ خوێندكارە بێبەشەكان دابین كرا.
سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: زیاتر لە 60%ی دانیشتوانی عێراق تەمەنیان لە خوار سی ساڵەوەیە و ئەمانە نوێنەرایەتی گروپێكی شاراوەی قوتابیان دەكەن كە تامەزرۆی خوێندنی باڵان، و وتیشی:  زانكۆكانی عێراق سەربەخۆن و نوێنەرایەتی بەرژەوەندی تایبەت و حزبی و سیاسی و ئایینی ناكەن و ڕق و كینە ناهێنن.
دووپاتیشیكرەوە: كە  زانكۆكانمان ڕەنگدانەوەی ئازادی ڕادەربڕین و لێكۆڵینەوەی زانستیین، هەر قسەیەكی ڕەگەزپەرستانە یان تائیفی لەناو دیواری كەمپەكانی زانكۆدا ڕەتدەكەینەوە، و وتیشی: حكومەت بەتوندی پشتگیری لە گەشەكردنی بیرۆكە و توێژینەوەی زانستی دەكات لەزانكۆدا، و هەوڵدەدات بیانگۆڕێت بۆ بەهای زیادكراو بۆ ئابووری نیشتمانی، جەختیشیكردەوە: ئەو لادانانەی كە سەر بە ئاراستەی توێژینەوەی زانستی ڕاستەقینە نین، بە هۆی پێوەرەكانی هەڵسەنگاندنی زانكۆی هۆشیارەوە ئاشكرا دەبن و لەناو دەچن.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 1388
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 2794
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 1830
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 1943
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 2971
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 5911
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 6715
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4218
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 4973
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4737
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6052
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6118
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4251
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6895
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12825
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6550
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11324
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 10072